کۆمه‌ڵه‌ی گولانی پارتی دیموکراتی کوردستان له سوێد.. به‌ڵی راسته چاودێری به‌رێز ......
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
ئه‌مانه وه‌کو ئه‌وه‌ی نه بایان دیبئ و نه‌باران.
ئه‌مانه بون که شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆیان خسته بازاڕی سات‌و سه‌ودا و مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کاندا، هه‌ر ئه‌مانه بون، بونه که‌وا سوری به‌ر له‌شکری دوژمن که هه‌زاران لاوی کوردیان خسته ژیر ده‌ستی داگیرکه‌راندا، له به‌ر به‌زم و تیاتروی چاو ره‌شه‌که‌ی ئه‌بو عودی.
هه‌ر ئه‌م زۆڵه کورده بهعسیانیشین که ئهمرو له ژێر ئالای کوردستان و خوێنی شههێدانماندا پێسشرهوی کورد‌و گهوراترین ساڵیادو له دایک بونی سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌که‌ن.
جا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان !
له کام چهرخو له کام جیهان بینیوتانه که مرۆفێک خاوه‌نی 16 ساڵه‌ی خیانهتو خوێن رشتن بێت بکرێت به به‌رپه‌رسی رێکخستنه‌کانی حزبێک له سویدا.
ئایا کام رۆڵه‌ی شه‌هید جۆی به سه‌ر به‌رز دازانێت که زۆڵه کوردیکی به‌عسی به‌رپرسی بێ و له ژیر ده‌ستی ئه‌ودا په‌روه‌رده بێت ؟ ئه‌بێت چی ئامانجێکی به دواوه بێت ؟
قادر توانا و پرشنگ توانه دوو نمونه‌ن له ده‌یان نمونه‌ی تر له ناو لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان که بوونەتەپاڵەوانی سه‌ر شانۆکان،
که خۆیان بیر چووه‌وه که هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی 1970 تا 1986 چی بونه‌و خاوه‌نی چی بون له شاری سلێمانی وله گه‌رکی ئیسکاندا.
کێ بو به‌رپه‌رسی رێکخستنه‌کانی لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له سوید؟ که مودیری شه‌بابی سلێمانی بو ؟
هه‌ر تۆ نه‌بوی ده‌ستی خۆفرۆشیت خسته ناو ده‌ستی برا عهرهبهکانتهوه بۆ تالانکرردنی گونده‌کانی ده‌ورو به‌ری رانیه‌و سلێمانی ؟ کوره پارتی !
ئه‌ی ماموستا ره‌سول کێ بو ؟ هه‌ر ئه‌و برا به‌عسیه‌ی تو نه‌بو که ناو جه‌رگه‌ی سلێمانی کوژرا ؟ کوره پارتی ؟
راپه‌رینی سالی 1991 چه‌ند به سودو به به‌رهه مدار ده‌ژمێردرێت له مێژووی کوردا، به‌لام له هه‌مان کاتدا بوو به سارهتایهکی دلته‌زێن بۆ پێسشمهرگه دێرینه‌کان و دایکی شه‌هیدان. له به‌ر پاک نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆفروشانهی که ره‌فیق حزنی و ، جاش و ، موسته‌شار بون.
ئێستا کارگێرو نونێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیا سیه‌کانی کوردین.
هه‌ر سه‌ر فراز و سه‌رکه‌وتوو بێت رێکخستنه‌کانی لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له سوید، پر بێت له قادر شه‌باب، بهعسیکانی پولهن، و دهوک .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست