هەواڵێك لەناو پێشمهرگهکانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی یەوە..
Saturday, 26/03/2011, 12:00
پێشمەرگەیەكی پاسەوانی ناو مەكتەبی سیاسی (ی . ن . ك) رایگەیاند ، كە لەپاش بڵاوكردنەوەی بەیاننامە (7) خاڵییەكەی بزووتنەوەی گۆڕان ، دوای ئەوەی شەڕی راگەیاندن لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتی یەكێتی وپارتی دەستی پێكردەوە ، ئێمە وەك پاسەوانەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی خراینە ئینزارەوە لە رۆژی (12/2/2011) ، واتا پێنج رۆژ پێش كارەساتەكەی (17) ی شوبات ، هەتا ئێستا بەرپرسەكانمان مۆڵەتیان نەداوین ونەیانهێشتوە بڕۆینەوە بۆ سەردانی كەسوكارمان .
لەم ماوەیەدا زۆر لە هەڤاڵەكانمان بێزار بوون لە واجبات گرتن و درێژەپێدانی باری نائاسایی لەلایەن سەرووی خۆمان ، هەر بۆیە پێتان رادەگەیەنم كە زیاتر لە (25) چەكدار لەپاسەوانەكانی مەكتەبی سیاسی وازیان هێنا و چوونە بەرەی گەلەوە بۆ سەرای ئازادی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست