کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فێرخوازان ئیستۆپ بگرن چونكە وەزیر مەیدانەكە چۆل ناكات...

Thursday, 25/11/2010, 12:00


دەبێت لەسەرەتادا ئەوە ڕوون بكەمەوە بەكارهێنانى دەستەواژەى فێرخواز جیاوازە لاى من چونكە یەكێتى دەڵێت خوێندكار و پارتیش دەڵێت قوتابى بۆ ئەوەى من جیاوازبم لێیان باشتر وایە بڵێم فێرخواز بۆ ئەوەى پیرۆزیى بۆ ئەم ناوە بگەڕێتەوە دیارە مەبەستى من لەم نوسینە خۆپیشاندانەكەى ڕۆژى چوارشەممە(24_11_2010)ئەنجام درا دیارە كەمانگیش دیاربوو پێویست بەوە ناكات بەپەنجە نیشانى كەسى بدەین ئەوەى ئەم خۆپیشاندانەكەى كرد و بەمشێوەیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەردباران كرد دڵنیام كەپارتیە چونكە پارتى و ڕێكخراوە گەندەڵەكەیان لەبەرامبەر بڕیارەكانى وەزیرى خوێندنى باڵا ئەژنۆیان شكاوە و سەرى شۆڕیان شۆڕتر بووە و دەستیان پێنوس ناگرێت ئەمەش دواى هاتنى كەسێكى شارەزا و لێهاتوو بۆ كوردستان كەپۆستى وەزارەتى خوێندنى باڵاى وەرگرت دیارە هیچ كەسێك كەبێویژدان بێت یان تۆزێك ویژدانى هەبێت ناتوانێت نكۆڵى لەبوونى پسپۆڕیى و لێهاتوویى ئەم وەزیرە بكات خۆ ئەگەر وەزیرەكانى تر خوێندەواریان نەبێت یان خاوەن بڕوانامەى پۆلى شەشى سەرەتایى بن ئەویش بەتەزویر بەڵام وەزیرى خوێندنى باڵا كەئێستا پارتى لەبەرامبەریان بەچۆكدا هاتووە خۆى لەبەردەم بڕیارەكانى ناگرێت چونكە ئەم وەزیرە دەیەوێت ناوى وەزارەتەكەى لەخوێندنى باڵا و توێژینەوەى پارتیەوە بگۆڕێت بۆ ناوە ڕاستەقینەكەى خۆى كە بریتیە لەخوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چونكە پارتى نەك خاوەن زانست نیە بەڵكو خاوەنى ئەخلاقى مامەڵە لەگەڵ زانستى سەردەم نیە چونكە ئەوان هەمیشە بەوە گۆش كراون لاى پارتى پۆست لەسەر ئەساسى لێهاتوویى و پسپۆڕیى بەكەس نادرێت بەڵكو زۆرجار پۆست لەسەر گۆڕى مەلا مستەفا دابەشدەكرێت ئەمەش بۆ سەردەمى زوو ئاسایى بوو بەڵام بۆ ئێستا بەسەرچووە و كارى پێناكرێت لەبەرئەوە واچاكترە جەنابى پارتى كەبۆ چۆلكردنى مەیدانەكە لەڕێگەى یەكێتى قوتابیانەوە كەوتۆتە هەوڵ و كۆشش زۆر لەوە دڵنیاترم كەوەزیر مەیدانەكە چۆل ناكات بۆتان چونكە لەم ماوەیەدا زۆر ماندوو بووە تا ناوى پارتى لەوەزارەتەكەى داڕنیوە دڵنیام جارێكى تر ڕێگا نادات خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بكەوێتە ژێر چەپۆكى كەسانى نەخوێندەوار و بێ بڕوانامە یاخود ئەگەر هەشیان بێت بڕوانامەكەیان تەزویرە ئەوەى جێگەى داخ و نیگەرانیە یەكێتى قوتابیان بۆ ئەم مەبەستە فێرخوازانى زانكۆ وەكو ئامراز بەكاردەهێنێت و لەشوێنى ترەوە بەپاس دەیانگوازێتەوە چونكە خۆشبەختانە ئێستا پێگەى جەماوەرى ئەم ڕێكخراوە لەژێر سفرەوەیە بەندە وەكو شێرە فیل پێشنیار دەكەم بۆ فێرخوازان ئیستۆپ بگرن و بەقسە و دەست لەپشتدانى یەكێتى قوتابیانى پارتى سوكایەتى بەئەقڵى خۆیان نەكەن چونكە من دڵنیاتان دەكەم لێرەدا زۆرجار مێژوو پێچەوانە ڕووداوەكان تۆمار دەكات ئەوەى ئێوە دەیكەن بۆ وەزیر مێژوویەكى پڕ لەسەروەرییە و ئەو دەتوانێت شانازیى پێوە بكات چونكە بەڕێزیان لەكوردستان لەبەرامبەر دوو هێزى گەندەڵ ڕووبەڕووبۆتەوە دەیەوێت ئاوێكى سازگاربكات بەڕەگى خوێندنى باڵادا تاوەكو لەكوردستانیش دەرچوانى زانكۆ و پەیمانگاكان بتوانن بنوسن و بخوێننەوە نەك تەنیا وەكو ڕۆبۆت یان وەكو توتى لەگەڵ ڕێزى زۆرم بۆ ئەوانەى ئەم قسەیەى من نایانگرێتەوە لەبەر ئەوە جارێكى تر جەخت لەسەر ئەوە دەكەمەوە كەپێویستە فێرخوازان ئیستۆپ بگرن نەكەونە داوى پلانە شكست خواردووەكانى یەكێتى قوتابیان چونكە دڵنیاتان دەكەم ئەوەى ئێوە دەیكەن سوكایەتیە بەخۆتان نەك بەخوێندنى باڵا پەیامنێرى كەناڵى سپێدە لەپەیوەندى لەگەڵ بێژەرى كەناڵەكەى باسى لەوە كرد كەزۆرجارى تر ئەم جۆرە بارودۆخانە ڕوویانداوە و بەماوەیەكى كەم ژمارەى هێزە ئەمنیەكان لەژمارەى ئامادەبووان زیاتر بووە بەڵام لەم خۆپیشاندانەدا كەڕۆژى چوارشەممە لەبەردەم بیناى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى كرا تەنیا چەند پۆلیس و ئاسایشێك دەبینران ئەوانیش هیچ كارێكیان نەدەكرد بۆ ئەوەى بارودۆخەكە هێوربكەنەوە جێى خۆیەتى لەم خوێندكارانە بپرسین ئەى دوێنێ كەسەردەشت عوسمانى هاوڕێتان لەناو شارى هەولێر ڕفێنرا و بۆچى وەزارەتەكەى كەریم جەنجاڵیتان بەردباران نەكرد یاخود نەتانتوانى بەم شێوەیە دەنگ هەڵببڕن بەڕاستى زۆر سەرم سوڕماوە لەم هەڵس و كەوتە خۆ منیش لەگەڵ ئەوەدام دەنگى ناڕازى هەبێت لەهەموو شوێن و جێگەیەك بەڵام ئەوەى بەرامبەر خوێندنى باڵا كرا لەهەڵس و كەوتى فێرخوازانى زانكۆ نەدەچوو....هەركەس ڕەخنە یان زیادەیەكى هەیە بۆ سەر بابەتەكەى من دەتوانێت لەڕێگەى ئەم ئیمەیلەوە بۆمى ڕەوانە بكات تاوەكو لەكوردستان پۆست بڵاویبكەمەوە.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە