کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەخێر بێن بۆ پێشانگەى زانكۆى سلیمانى .بۆ نمایشكردنى تازەترین مۆدێلاتى جل و بەرگى كچانەو كوڕانە ...

Saturday, 24/04/2010, 12:00


بەرێزانى خوێنەرى سایتى كوردستان پۆستى خۆشەویست ...ئەم نوسراوەى كە لە سەرەوە خوێنتانەوە ئەمە ڕێكلام نییە , ئەمە بەڵكو ناوى زانكۆى سلیمانییە ,وە لە و ناوە بەو لاوە هیچ ناوێكى دى بە باش نازانم بۆ ئەو زانكۆیە .وە ئەوەى رۆژێ لە رۆژان سەردانى ئەو زانكۆیەى كردبێ بێگومان بە چاوى راستەفینەى خۆى ئەو راستییەى بۆ دەر ئەكەوێ .ئەم زانكۆیە بەس شوێنى زانست نییە بە داخەوە , بۆتە شوێنێك بۆ چاوپێكەوتنى كچان و كۆران و پێكهێنانى پرۆسەى هاوسەرگیرى , ئیتر ئەو كەسە زیرەكەو ئەو كەسە ووریایە كە هاتە ناو زانكۆوە هەر زوو پەیوەندیەك دروست بكات و جەوێك بۆ خۆى دروست بكات و ئەو كاتانەى كە لە ناو زانكۆدایە بە جەوێكى رۆمانسى بیباتە سەر .....وە ئەوەندەى خوێندكاران گرنگى بە خۆ گۆرین وراخۆدەرخستن و راكێشانى سەرنجى بەرامبەرەكەیان ئەدەن .چارەكى ئەوەندە گرنگى بە لایەنى زانیاریان و خوێندن و وانەكانیان نادەن ,لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە. ئایا كێ بەر پرسیارە لە بەرامبەر ئەمانەدا ؟ وەزیرى خوێندنى باڵا یان سەرۆكى زانكۆ ؟ ئایا ناتوانن چارەسەرێكى ئەو وەزعە بكەن ؟ ئایا ناتوانن بڕیارێك دەربكەن بە لەبەر كردنى یەك پۆشى واتە (زى الموحد) لە لایەن خوێندكارانەوە كە ئیتر با لەوە زیاتر خوێندكاران سەرقاڵى خۆگۆرین و خۆرازاندنەوە نەبن بۆ یەكتر ئەوەندەى بەوە خەریك ئەبن با تۆزێ گرنگى بە لایەنى زانستیان بدەن ئەمە لە لایەك وە لە لایەكى ترەوە ئەو خوێندكارانەى كا بارى ئابووریان باش نییە و ناتوانن هەموو رۆژێ جلێكى تازە لەبەر بكەن لە بەرامبەر ئەوەدا ئەو خوێندكارانەى كە هەر رۆژەى جلێكى تازە لەبەر ئەكەن جۆرە هەستێ دروست ئەبێ كە ئەو خوێندكارانەش زۆر بكەن لە كەس و كاریان بۆ كرینى جل و بەرگ كە ئەمەش لە ئەنجامدا كێشەى ئابورى بۆ خێزانى ئەو خوێندكارانە دروست ئەكات . جا داواكارین لە لایەنى پەیوەندیدار لەم كێشەیە كە چاوێ بە وەزعى ئەم زانكۆ داماوەدا بخشێنێتەوە با ئیتر لەمە زیاتر خوێندكار لە رێرەوەى زاست و زانیارى لانەدات وە پیرۆزى زانكۆ رابگرین .چونكە لە هەموو وولاتانى جیهاندا زانكۆ شوێنى زانست و زانیاریە وە هەموو داهێنانێكى زانستى لە ناو زانكۆكاندا سەر هەڵئەدات ,تەنها زانكۆ بەدبەختەكەى ئێمە نەبێت ئەو سیفاتەى تیا نیە ,تا ئێستا كێ لە ئێمە گوێى لێ بوو یان لە یەكێ لە رۆژنامەكاندا نووسرابێ فلانە خوێندكار لە فلانە زانكۆ داهێنانێكى گرنگى كردووە وە ئەگەر شتێكى لەو بابەتەش كرابێ ئەوا زۆر بە كەمیەو جێى باس كردن نییە .
کوردستانپۆست: وێنه‌که‌ هی ئه‌رشیفه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە