ئه‌کره‌م مه‌نتک جاشی مالی ئه‌نوه‌ر به‌گ بوو،کوره‌که‌ی مسته‌حه‌قی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌به‌رنامه‌ی توانا سازی دابنرێت

Friday, 08/07/2011, 12:00


ئه‌وه‌ی نه‌مان بینی له‌ ده‌سه‌لاتی کوردیمان بینی، ئه‌و به‌لگه‌نامانه‌ی که‌ له‌ گۆڤاری لڤین بلاو بۆته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌کات پاراستن وده‌زگای زانیاری خه‌لکیان داناوه‌ بۆ ناردنه ‌ده‌ره‌وه‌ بۆ خوێندن له‌به‌رنامه‌ی تواناسازی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ یه‌کێتی وپارتی وه‌ک حزب ته‌داخول له‌ کاره‌کانی حکومه‌تدا ده‌که‌ن، به‌لام سه‌رۆکی حکومه‌ت ووه‌زیری خوێندنی بالا گه‌نده‌لن ئه‌گه‌ر نا چۆن قبولی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ،مافی که‌سێکی به‌تواناو هه‌ژار بخورێت وله‌ په‌نای حزب بدرێت به‌ناوی شه‌هید بدرێت به‌ که‌سێک بۆ ته‌واو کردنی خوێندن بچیته‌ ده‌ره‌وه‌،ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی راکێشا ئه‌وه‌ بوو، بارزانی کوری ئه‌کره‌م مه‌نتک له‌ رێی پاراستنه‌وه‌،ناوی خراوه‌ته‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ خوێندن ته‌واو بکات، من به‌ هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نم ،کوری ئه‌کره‌می جاشی مالی ئه‌نوه‌ر به‌گ مسته‌حه‌ق نییه‌، چونکه‌ باوکی سالی هه‌شتاکان باوه‌ری به‌کوردایه‌تی نه‌بوو له‌ سوێنێکیش ئه‌و باسه‌ی لێبوایه‌ ده‌رۆیشتم دواتر ئه‌و جاشی مالی ئه‌نوه‌ر به‌گ بوو، خه‌لکێکی زۆر ئه‌وه‌ ده‌زانن، له‌ دوای راپه‌رینیش مه‌سئولی پاراستنی شاری هه‌ولێر بوو،هه‌موو ئه‌و تیرۆره‌ی له‌ هه‌ولێر ده‌کرا ئه‌و بوو،که‌چی ئیستاس کوره‌که‌ی ده‌نێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە