بەلێ ڕانیە شارێكى بێ خاوەنە كاك نەبەزگۆران
Saturday, 03/10/2009, 12:00
من بەرلەدەست پێكردنى هیچ شتێك دەمەوێت دەست خۆشى لە براى ئازیزو ڕۆژنامەنوس نەبەزگۆران بكەم كە ئەم ڕاپۆرتە جوانەو پڕلەئاشكراكردنى گەندەڵى خستۆتە سەرگۆڤارە جوانەكەى گۆڤارى جیهان دەست خۆشبێت . .بەهەرحاڵ ئەوەى سەرنجى منى راكیشا ئەم ڕاپۆرتەى جیهان بوو لەسەرشارى ڕانیە كە پڕیەتى لەگەندەڵى كەسانى وەكو قائیمقامى ڕانیە و كۆنە جاشەكانى وەكو ماڵى ئاكۆى عەباس ئاغاو مەمندەو نازانم ئەم جاشانەفس نزمانە ناویان زۆرە .بەڵام لەسەروى هەمویانەوە دزیەكان و ئیختیلاسەكانى قائیمقامى ڕانیەو گەورەترین گەندەڵیەكانى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى رانیە كەلەسەردەستى د.ئومێد بەڕێوەبەرى گشتى ئەنجام دراوە كە مستە فا چاورەش ئیستا لەڕانیەدایهو، هەریەك لەم گەندەڵانەى خستبانە بەردەم دادگا بەڵام حەیف كهس بەكەس نیە لەم شارە بەشخوراو تەنها هەژارنن خەڵكى شارى ڕانیە لە خۆتان بەجواب وەرن بەس .بۆزانیارى و خوێندنەوەى دەقى ڕاپۆرتەكەى گۆڤارى جیهان ئەم لینكە كلیك بكە كە تەواو تەفسیرى گەندەلیەكانى كردۆتەوە.
http://www.jehan-press.com/Articles/4/7650.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست