قائمقامى ڕانیەم چۆن ناسى و چۆنم بنیەوە؟
Saturday, 15/08/2009, 12:00
ناخۆش ترین كات وساتمان كاتى سەردەمى ڕژێمى بەعس بوو هیواى هەریەك لەئێمە ئەوە بوو كەڕۆژێك دابێتو بتوانین ئەم كاتەناخۆشانە لەیاد بكەین وهەوومان بەئازادى برایەتى سەربنێنەوە ،وەهەمووومان ماڵى كورد یەك بخەینەوە.بەداخەو ەناَیم هەموومان بەڵام بەشیكى زۆرى كاربەدەستانمان كەوتنە ئازاروتاڵان و ڕووشاندنى ئەم نیشتیمانەمان كەبەجۆرێك مردوەكانیشان بەئاگا هێنا ئاوەتە ئەم كودانەى لەدەرەوە دادەنیشین هێشتا نەیان توانیوە بەئارامى سەربنێنەوە بەڵكو ئەوان تووشى حاڵەتێكى سایكۆلۆژى زۆرخراپ بوونەتەوە بەدەست گەندەڵیەكانى ئیدارەى كوردى لەهەرێما.بەهەرحاڵ ئەوەى من دەمەوێت قسەى لەسەربكەم شارەكەى خۆمە كە چەندین ساڵە هەڵى گرتووم وئیستا بەئاشكرابەدەست كۆمەڵیك كەسى نابەرپرسیەوە دەچەوسێتەوەو شەهیدان وئەوانەى لەتاراوگەش دەژین خەمى پێوەدەخۆن.ئاخۆكێ لەپشت هەمووگەندەڵى ودزی وفەسادیەكانى ئیدارەى ڕانیەیە.هەمووبەڕوەبەرایەتیەكان لەملى قائیماقامى ڕانیەن .ئەم پیاوەى ناتوانى بەرپرسیارەتى بكات و ئیدارە بەڕیوە بەرێت .ئەم ئیدارەیى ئەم بەڕیزە بەڕیوەى دەبات من دەى دەمە دەست شوانێك كە ڕیزم هەیە بۆهەمووشوانێك كە خۆم پەروەردەى شوانكارەم بەڵام ئەو شارەزایى نیە لەئیدارە بەڵام دەتوانێ وەكو مامۆستا عەلى زیاتر كاربكات.من عەلى حمدبەگم چۆن ناسى ئازیزان :ئەوكاتەى ڕژێمى بەعس كەوتە شاڵاوى بۆمباران كردنى لادێ یەكانى كوردستانەمنیش كوڕى یەكێك لەم لادێ یانە بوم كە خۆڵ لەسەردەم وچاوم نیشتبوو،دواى چوونم بۆشارهەربەزۆرخزمەكانم شانتۆڵیكیان كردمەبەرو وتیان دەبێت بخوێنى من تەنه ساڵیك لەڕانیە خوێندمو چووین بۆقەڵادزێ وقەدەرواى كرد لەوێ درێژە بەخوێندن بدەم یەكەم ڕۆژ ئەم مامۆستا عەلیەم ناسى كە چڵمنێك بوو تازەلەئێرانەوە هاتبونەوە كوردستان.من كە لەبۆدومانەكەدا دایكم ودووخوشك وبرایكم بەبۆردومانەكە شەهید ببون هێشتا نەخوێندن نە ژیان لەبەرچاوم ڕووناك نەدەبۆوە بەڵام ئەو بەحوكمى تێكەڵاوى لەگەڵ ئاغایەكانى پشدەرە ژیانى باشتربوو خەریكى كەیفى خۆى بوو نەژیانى زەحمەت كێشى نە پێشمەرگایەتى نەبینیبو جگەلەچوونى بۆدیوەخانەكانى ئاغیەكان لەگەڵ باوكى من بەخۆشحاڵى یەوە توانیم بەسەركەوتووى ئەم قۆناغە ببڕم تاكو ئیستا شانازى بەژیانى جوتیارى زەحمەت كێشى خۆمەوە دەكەم چونكە ئیستا من بەبوونى ئەم بڕوانامەو سامانەم نەگۆڕاوم،هەركوردەكەى جارانم.بەس حەیف بۆهاوڕێ یەكەم من لەم ڕۆژەو تاكو دواى ڕاپەڕین دووهاوڕێ ى گیانى بەگیانی بووین هەمیشە چاوێكمان لاى یەك وەدواى ڕاپەڕین ئەم پیاوە زۆرترهاموشۆى ماڵى ئاغایەكانى دەكردو من نەم توانى ئەم پەیوەندیە بەهیزى جاران بەردەوام بم،من دواى 13ساڵ لەتاراوگاوجێشتنى كوردستانەكەم بەداخەوە كە كەڕامەوە لە2009دیمەنى ڕانیەم بینى دووبارە مەرگى دایكم و خوشكەكانم بینوە..!ئاخ بۆئەم ئازارە كە بەرپرسانى خۆمان دروستیان كردوە من پرسیم ئەمە كێ قائیمقامە بۆشاروایە كوا ئەم هەموو بیرە نەوت و ئەم بوجەیە لە ئێوارەیك بۆدەربەندى ڕانیە لەگەڵ یەكێك لەمامۆستایانى شاردانیشتم كە لەساڵى هەشتایەكان هاوڕێ یم بوو ووتى ئەمە هاوڕێ یەكەى تۆیەقائمقامە.من تاسام كێ بۆ؟كەس نەبوو؟ئەى ئەم ڕۆشنبیرەو مامۆستایە چۆن كارناكات ووتى"كاكە بڕۆلەماڵ و سامان موڵكەكەى بپرسە باسى چى دەكەى كەى كوردایەتى دڵسۆزى ماوە پیاولەم كوردستانە دزى نەكات پێ ى دەڵین پیاونیى!ئاخ من هەموو ڕەخنەو توانجێكم لەسەرحیزبەكان نەما كە پێشووترهەم بوو چونكە مامۆستاعەلى هاوڕیم حیزب نەبوو بایەكێتى داینابێت ئەم كەسێكە خەلكى شارەكەم بۆیە دەبوو بەڕووحى دڵسۆزانە كاربكات و حیساب بۆهیچ نەكات وەهركاتێكش حیزب دەستى خستبایەكارەكانى ئەو دەى تواتى دەست لەكاربكێشیتەوە.من كە كۆمەلێك شتم بیست لەسر هاورێ خویندكارەكەم كە بەحەسرەتەوە بوو بەیادى قەڵادزێ بەیادى سەردەمى گەنجى و بەیادى ژیانێك كە ئەم كاتە جگە لەشەهید بوونى دیاكم و ئەوان بیرم لەهیچ نەدكردوە ئاى ئەم ڕۆژانە چەند سادەو ساكاربوون ژیان ئەگەربەعسى كۆنە ئاغایەكان وازیان لێ هێناباین ڕاقى ترین ژیانمان هەبوو چونكە سادەبووین من ئیستا بەهەبوونى ماڵ و ژیانى تایبەتیم لە هەندەرانە نەم توانیوە بۆچركەیك وەك جارن بم،بەهەرحاڵ ویستم ئەم یادگاریانە بگێرمەوە باوەشم بەڵام نەم توانى مامۆستاعەلى جاران و ئیستا وەك خۆى نەمابوون ئەوانەى كە سادەبون جاران ئیستا هەمویان خەوشیان هەبوو هەرگیز نەم توانى ئەم خەونە دروست بكەم كەمن بۆى گەڕابوومەوە كوردستانە.قائمقامى ڕانیەو نمونەى وەك جەنبیان ئەم ئەزموونەیان شێواند.لەكۆتایدا من نەدەبوو وابنوسم لەجیاتى نووسینى بابەیتَكى واكە بەیتەكانى ڕەنگە نەبنە شانازى بۆهاوڕى یەكەم بەس بەداخەوە ماڵ و سامان و تینكەگەیشتنى ئەم زاتە لەژیانە كە بەرپرسیشە لە خراپ بەڕێوەبردنى ئەم ئیدارەیەى كە خۆشك و برابەجێماوەكانم لەدواى مەرگى دایكم تێدادەدەنیشن چونكە ژیانى هەمووكورێك ژیانى خوشك و برایەكانى منن بۆیە هیوادارم مامۆستا عەلى ئەم بابەتە بخوێنیتەوە وبزانێ كێ بووئەو ڕۆژانە یەك كاتژمێر بەپێ ڕیگەمان دەبڕى و دەڕۆیشین بۆخوێندنگاسەرقەڵاى قەڵادزى َو لەوەى َ باسى نەسرینى كوردمان دەكرد؟خۆت بەنووسنى ئەم باەبتە دەم ناسیتەوە وەهەرگیس لەم سەفەرە سەردانت ناكەم ئەگەرنەگۆڕیت و لەسەفەرى ئایندەى خۆت لەگەندەڵى و عەزابى ویژدان پاك نەكەیتەوە.
هاوڕێ بەوەفیەكەت :
كوڕى نیشیمانێكى وێران بوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست