کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مه‌سعود بارزانیش له‌گه‌ڵ مالیکی و عه‌لاوی به‌شداره‌ له‌ پیلانی نه‌کردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به‌ سه‌رۆک کۆمار!

Sunday, 01/08/2010, 12:00


ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌م نه‌ به‌رگری یه‌ له‌ تاڵه‌بانی، وه‌ نه‌ په‌رۆشیشمه‌ بۆی که‌ ببێته‌وه‌ یان نه‌بێته‌وه‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق، چونکه‌ جه‌لال وه‌ک فیلمی کارتۆن وایه‌ و هیچ شتێکی واقیعیه‌تی تێدا نه‌ماوه‌. سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقیش ئه‌گه‌ر بۆ کورد بێ ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌ لایه‌ن عه‌ره‌به‌ براکانی جه‌لال و مه‌سعود وه‌ک لاستیک وای ده‌کێشنه‌وه‌ که‌ له‌ کارتۆنی یه‌که‌ی تاڵه‌بانی و مه‌سعود خراپتر بێ. من نه‌ک هه‌ر نیگه‌ران نیم به‌وه‌ی که‌ تاڵه‌بانی نه‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵکو ئاره‌زووشمه‌ که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بێته‌وه‌ به‌ هیچ و هیچ لێپرسراوی یه‌کیشی نه‌بێ تا له‌ ژیاندا ماوه‌. چوونکه‌ ئه‌و پیاوه‌ کاره‌کانی هه‌مووی نه‌نگی یه‌ بۆ کورد و به‌ ته‌واوی چه‌ماوه‌ته‌وه‌ بۆ دوژمنان و تا چوار ساڵی تریش هێنده‌ی تر ده‌چه‌مێته‌وه‌ بۆ دوژمنان چ وه‌ک پیری یه‌که‌ی و چ وه‌ک زیاتر ئه‌ز به‌نی بوونی بۆ مه‌سعودی 31ی ئاب و برا عروبه‌کانی.
ئه‌وه‌ی من له‌و نووسینه‌مدا ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نایانه‌وێ تاڵه‌بانی ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق. هه‌ڵبه‌ته‌ هۆی زۆره به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ندێکیان باس ده‌که‌ین.
ساڵی پار کاتێ هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیکوردستان بوو، یه‌کێتی د. به‌رهه‌می له‌ به‌غداوه‌ هێنایه‌وه‌ بۆ کوردستان تا له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شداری بکاو، وه‌ پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرێ. وه‌ بۆ ئه‌مه‌ش د. به‌رهه‌م ده‌ستی له‌ پۆسته‌ کاریگه‌ره‌که‌ی خۆی که‌ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بوو کێشایه‌وه‌. پارتی و مه‌سعود به‌تایبه‌تی وه‌ک منداڵێکی گرینۆک داوای جێگای د. به‌رهه‌میان کرد بۆ پارتی، له‌ کاتێکدا مافی یه‌کێتی بوو،(گرینۆکی پیشه‌ی مه‌سعودی 31ی ئابه‌و خوا نه‌کا گڕوو بگرێ ئه‌گه‌رنا یا ده‌بێ کوردستان وێران بێ و دارو به‌ردی به‌ سه‌ر یه‌که‌وه‌ نه‌مێنێ، یا ده‌بێ داوایه‌که‌ی جێ به‌جێ بکرێ تا ژیر ده‌بێته‌وه)‌. پارتی و یه‌کێتی له‌ کێشه‌ و ململانێدا بوون له‌ سه‌ر ئه‌و پۆسته‌و زیاتر له‌ 7 مانگ خاڵی له‌ بوونی کورد مایه‌وه‌و له‌و ماوه‌ دووروو درێژه‌شدا کورد به‌ هۆی نه‌بوونی ئه‌و پۆسته‌وه‌ زۆر زیانی سیاسی پێکه‌وت. کۆتایی یه‌که‌شی مه‌سعود ژیر کرایه‌وه‌و، د. ڕۆژ بۆ ئه‌و پۆسته‌ دانرا و یه‌کێتیش له‌ گووپی خۆی دا.
پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ یه‌کێتی دانراوه‌و له‌ زۆربه‌ی ئه‌و گفتووگۆیانه‌ی به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی که‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ و بڵاوکراوه‌کاندا کردوویانه‌ دڵنیایی یان کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و پۆسته‌ هی یه‌کێتی یه‌و، وه‌ تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی حه‌وتی پارساڵ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌و پۆسته‌ی هه‌بوو. ئێستا منداڵیش ده‌زانێ که‌ پارتی نایه‌وێ ئه‌و پۆسته‌ بداته‌وه‌ یه‌کێتی، نه‌ک که‌سێ که‌ خۆی پێ سیاسی بێ. که‌چی یه‌کێتی یه‌کان هه‌رجاره‌و به‌ به‌هانه‌یه‌کی ناباوه‌ڕ پێکه‌ر وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌ وه‌ی که‌ بۆچی تا ئێستا یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه‌و، وه‌ ئایا ئه‌و پۆسته‌ بۆ یه‌کێتی ده‌بێ یان نا؟ ئه‌وان بۆ جێگای د. به‌رهه‌میش هه‌روایان ده‌ووت که‌ ئه‌و پۆسته‌ مافی یه‌کێتی یه‌. ئیستا وا ساڵێک ڕه‌ت بوو، که‌ یه‌کێتی نه‌یتوانی ئه‌و پۆسته‌ی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ربگرێ. وه‌ له‌ تازه‌ترین گفتووگۆی مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی که‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پرسیاری لێکراوه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا ئه‌نجامیداوه‌، مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌ڵێ: {تاکو ئێستا خۆمان به‌ هۆی مه‌سه‌له‌ی عێراقه‌وه‌ یه‌کلاییمان نه‌کردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گینا ئه‌و پۆسته‌ مافی ئێمه‌یه‌. ئه‌وان داوایان لێکردووین(واتا پارتی) که‌سێک دابنێین بۆ ئه‌و پۆسته}. له‌ ڕاستیدا پارتی یه‌کان زۆر جار خۆیان له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ دزیوه‌ته‌وه‌و ده‌دزنه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌ جگه‌ له‌ مه‌سینه‌ هه‌ڵگری هیچی تریان به‌ ده‌ست نی یه‌، ئه‌مه‌ش نموونه‌ی دڕدۆنگی پارتی ده‌رده‌خا، نموونه‌ی وه‌ک حه‌مه‌ی مه‌لا قادر و زۆری تریش. بۆ خوێندنه‌وه‌ی گفتووگۆی مه‌حموود سه‌نگاوی له‌ گه‌ڵ ئاوێنه‌ ده‌توانن کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌ن.
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=1497
ئێستا سینۆریۆیه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی عه‌ره‌بی عێراقی خه‌ریکه‌ به‌ره‌و دوا کارنامه‌ ده‌ڕوا به‌وه‌ی که‌ ئه‌لعێراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا زۆر نیزیک بوونه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی 2 ساڵه‌ی گرتنه‌ ده‌ستی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆمار به‌ نۆره‌ و دوای 2 ساڵیش ئاڵوگۆڕی پێچه‌وانه‌ی بکه‌نه‌وه‌. لێره‌دا عه‌ره‌به‌کان به‌ ئاشکرا زۆر جار ڕایان گه‌یاندووه‌ که‌ پۆستی سه‌رۆک کۆمار ناده‌نه‌وه‌ به‌ کورد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی یه‌کێتی و پارتی وه‌ک وشترمرغ به‌ سه‌ر کردنه‌ ناو ڕمڵه‌وه‌ هه‌میشه‌ ویستوویانه‌، کوردی داماو فریو بده‌ن. یان لانی که‌م عه‌ره‌به‌کان هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆک کۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ناده‌نه‌وه‌ به‌ کورد. کێشه‌ی پارتی و یه‌کێتیش لێره‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دا، که‌ پارتی سووره‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌، بۆشی گرنگ نی یه‌ که‌ یه‌کێتی یان با هه‌موو کوردیش بێ زیان بکا له‌ وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماریدا، چوونکه‌ پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ زۆر گرنگتره‌ بۆ کورد. به‌ڵام بۆ پارتی گرنگ ئه‌وه‌نی‌یه که‌ کورد یا یه‌کێتی زیان بکا‌، به‌ڵکو گرنگ بۆ پارتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکه‌ عه‌شایر و دواکه‌وتووه‌کانی وا تێبگه‌یه‌نێ که‌ پارتی توانیویه‌تی پۆسته‌کانی خۆی وه‌ربگرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌.
هه‌ندێ له‌ سه‌رچاوه‌کانی ده‌سه‌لاتیش به‌تایبه‌تی یه‌کێتی باسی ئه‌وه‌یان کردووه‌ که‌ هه‌ندێ له‌ عه‌ره‌به‌کان نایانه‌وێ ئه‌و دوو پۆسته‌ بۆ کورد بن، به‌ڵام وای ده‌رده‌خه‌ن که‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماری بۆ کورد ده‌بێ، و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ عه‌ره‌به‌کان(له‌ڕاستیدا له‌ کوردی ده‌ستێننه‌وه‌). ئه‌و دوو نموونانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ر پۆستی جێگره‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی و جێگری پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ری ده‌خه‌ن، که‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌کان بیشیده‌نه‌وه‌ به‌ کورد، ئوا پارتی ده‌یکاته‌ قوربانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌. چوونکه‌ هه‌ردووکیان نادرێنه‌وه‌ به‌ کورد. جا با جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌کێتی کورد هه‌ر له‌ گووپی خۆیان بده‌ن.
ده‌توانن بۆخوێندنه‌وه‌ی پێنه‌دانه‌وه‌ی هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆک کۆماری و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ کورد ئه‌و لینکه‌ کلیک بکه‌ن:
 http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=17048

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە