مه‌سعود بارزانی کێ ده‌کاته عومه‌ر سڵێمانی خۆی له کوردستان؟
Saturday, 12/02/2011, 12:00
هێشتا شۆڕشه مه‌زنه‌که‌ی میسر نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ئێواره که دیکتاتۆری هه‌شتاو دوو ساڵه له ژێر فشاری خۆپیشانده‌رانی میسر به ناچاری و به سه‌رشۆڕی چۆکی دادا و له ڕێگه‌ی عومه‌ر سڵێمانی تازه جێگری خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند که ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری میسر هه‌ڵگرت، که‌چی مه‌سعود بارزانی چه‌ندین ڕۆژ پێش ئه‌مڕۆ له ترسی ئه‌وه‌ی که شه‌وانه خه‌وی لێنه‌ده‌که‌وت، بێ ئه‌وه‌ی که که‌س ناچاری کردبێ یاخود پرسیاری لێکردبێ، ئه‌وا ڕایگه‌یاند که دوو ساڵی سه‌رۆکایه‌تی ماوه و، کوردستان له گه‌ڵ میسر و تونس به‌راورد ناکرێ، وه ده‌یوت که ئێمه به تانک و فڕۆکه نه‌هاتووینه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. وه‌ک ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی کوردستان 31ی ئابی له بیرچووبووبێته‌وه.
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=3004&Besh=Hewal&Cor=1 بێ هیچ سێ و دوویه‌ک مه‌سعود بارزانی و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فای خائینی گه‌وره و هه‌موو کاسه‌لێسه‌کانی تر ئێستا دوای شکستی حوسنی موباره‌ک و بن عه‌لی و سه‌رکه‌وتنی گه‌لی تونس و میسر له‌و شۆڕشه‌ی که که‌متر له سێ هه‌فته‌ی خایاند به ته‌واوی شپرزه بوون و له حاڵی ئه‌وه‌دا ده‌بن که ئیدی ئه‌وانیش ده‌بێ گوێ له میلله‌ت بگرن. زۆر نیزیکه به‌م زوانه داوای دانیشتن له گه‌ڵ گۆڕان و باقی هێزه‌کانی تر بکه‌ن که له‌گه‌ڵیاندا دابنیشن. ئه‌گه‌رچی ئه‌و دانیشنانه‌ش ته‌نها بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی میلله‌ت و ئۆپۆزیسیۆن ڕای گشتی یه وه‌ک ئه‌وه‌ی که حوسنی موباره‌ک کردی و یان ده‌یویست هی تریش بکا.
حوسنی موباره‌ک دوای زیاتر له 30 ساڵ که‌سی پێ له خۆی پیاوتر، پیرۆزتر، به شه‌هامه‌ت تر .... نه‌ده‌زانی. ڕاست وه‌ک ئه‌وه‌ی که مه‌سعود بارزانی وا بیر ده‌کاته‌وه، چونکه تاوه‌کو ئێستا نه‌یهێشتووه کاندیدی یه‌کێتی که کۆسره‌ت بوو بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ست به‌کار بێ، له کاتێکدا له ده‌وره‌ی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، که مه‌سعود بارزانی بوو کۆسره‌تیش به فه‌رمی جێگری سه‌رۆک بوو وه ده‌ست به‌کاریش بوو، ئه‌گه‌رچی به ئه‌ندازه‌ی یه‌ک پاسه‌وانی سه‌ر سوور ده‌سه‌ڵاتیشی نه‌بوو. تاوه‌کو ئێستاش ناوی کۆسره‌ت به جێگر له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا بوونی هه‌یه‌و هه‌ر ماوه، به‌ڵام ته‌نها له‌م به‌شه‌دا:
http://krp.org/kurd/krp/default.aspx?gid=2&sm=53 http://krp.org/kurd/krp/default.aspx?gid=2&sm=52 به‌ڵام ئێستا که تازه سایته‌که‌یان ده‌بێ ده‌ستکاری کرابێ، ناوی کۆسره‌ت له به‌شێکی تری‌دا لابراوه فتیان کردووه، واتا کاکه کۆسره‌ت انا لله و انا الیه الراجعون! تۆ بڵێی ئاگایان له خۆیان نه‌بێ که چی یان نووسیوه و چی ده‌نووسن؟ یا خود کۆسره‌تی وه‌ک گیسکی هه‌یاسی لێده‌که‌ن، هه‌م سوێق و بوێق هه‌م فت و تڕ‌ۆ. سه‌یره گوڵم له‌و وڵاته حوکم قه‌ره قوشی یه!
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی کۆسره‌ت و جێگری سه‌رۆک زۆری له سه‌ر گووتراوه و من نامهه‌وێ لێره‌دا باسه‌که‌م له سه‌ر ئه‌وه درێژه پێ بده‌م و ته‌نها له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وێک‌چوونی حوسنی موباره‌ک و مه‌سعود وه کۆسره‌ت و عومه‌ر سڵێمان ویستوومه ئه‌و نموونه‌یه بهێنمه‌وه، که ته‌نها ده‌مه‌وێ ئاماژه به دوو خاڵ بکه‌م: که یه‌که‌میان تاوه‌کو ئه‌و یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌ش پارتی یه‌کان (وا باشتره بڵێین بارزانی یه‌کان) که باسی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کرا ده‌یان ووت که تێبینی یان له سه‌ر کاندیدی یه‌کێتی هه‌یه‌و مه‌سعود بارزانی ده‌یهه‌وێ که‌سێکی تر بۆ جێگری خۆی کاندید بکرێ له لایه‌ن یه‌کێتی یه‌وه، که چه‌ند ناوێکی تریش هاتنه نێو ناوان وه‌ک عه‌دنان موفتی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره. به‌ڵام له هه‌فته‌که‌ی ڕابردوودا مه‌سعود بارزانی له ڕێگه‌ی پیاوه نێو چه‌وان جه‌هه‌ننه‌می یه‌که‌یه‌وه که به نێو د. فوئاد حوسێن ی سه‌رۆکی دیوانی کاسه‌لێسی و سینگه خشکه‌یه، ڕایگه‌یاند که جێگری سه‌رۆکایه‌تی له ئه‌وله‌ویاتی به‌رنامه ستراتیژی یه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی دا نی یه!؟
دیاره من ئه‌و باسه‌م بۆ ئه‌وه نی یه که په‌رۆشی ئه‌و پۆسته‌ی جێگری سه‌رۆک بم بۆ کۆسره‌ت یا هه‌ر که‌سێکی تر، چوونکه وه‌ک ده‌ڵێن جیاوازی نێوانی سه‌گی ڕه‌ش و سه‌گی سپی نی یه، کۆسره‌تێک به‌و هه‌موو ترسه‌ی که له دڵی دوژمنان و خودی سه‌ددام حوسێنیشی نابووله هه‌شتاکان، که چی به‌داخه‌وه ئێستا خه‌ریکی بازرگانی و دزی و تاڵان و گه‌نده‌ڵی بێ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی باشه ئاوا سووک و ڕیسواو زه‌لیل بێ.
حوسنی موباره‌ک زۆر هه‌وڵی فریوکارانه‌ی دا که میلله‌تی ڕاپه‌ڕیوی میسر هێور بکاته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌ڵێنی چاکسازی پێدان، کاتێ ئه‌م سیناریۆیه سه‌ری نه‌گرت، بڕیاری دا حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حکومه‌تێکی تازه که عومه‌ر سڵێمان سه‌رکردایه‌تی بکا و وه کردی به جێگری خۆی که 30 ساڵ بوو بێ جێگر بوو! ڕاست مه‌سحود بارزانیش 30 ساڵ بوو بێ جێگر بوو! (ده‌ڵێن گا ڕه‌نگی گای ناگرێ به‌ڵام خوی ده‌گرێ) تازه به تازه له کۆنگره‌ی 13ی پارتی نێچیرڤان بارزانی بوو به جێگری مامی خۆی، (ئۆخه‌ی له مامی خۆی که‌وێ! به‌رنه‌بێته‌وه له سه‌ر کۆشێ!) که‌چی ئه‌مه‌ش هیچ دادی حوسنی موباره‌کی نه‌دا. ئه‌م جاره ووتی نه خۆم و نه کوڕه‌که‌م خۆمان کاندید ناکه‌ینه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی میسر له سێپته‌مبه‌ری داهاتوودا، به‌ڵام تازه به تازه مه‌سعود بارزانی به کورد ده‌ڵێ که نه‌وه پێنج ساڵی یه‌که‌ی کوڕی مه‌سرووری تیرۆریستی کوڕی که‌رکوکمان بۆ وه‌رده‌گرێته‌وه! واتا ئه‌و مه‌سعوده‌ی که سه‌رۆکی سه‌رۆک جاشه‌کانه خه‌ونی ئه‌وه‌یه که نه‌ک هه‌ر کوڕه‌که‌ی به‌ڵکو نه‌وه‌که‌شی جاشایه‌تی و پاشایه‌تی کوردستان بکه‌ن بۆ هه‌تا هه‌تایه. تکایه سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی مه‌سعودی 31ی ئاب بکه‌ن که چۆن ده‌یهه‌وێ نه‌وه‌که‌شی به ئێمه بناسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی جگه له خوێن مۆخی ئێسکانیشمان بنۆشن که‌چی تا ئێستا ناوی ژن و کچه‌کانی ئه‌و مه‌سعوده عه‌شایری یه، کاڵفامه، دواکه‌وتووه نازانین.
کاری دیکتاتۆره‌کان به جێگایه‌ک ده‌گا که هیچ ماوه‌یه‌ک له نێوانی خۆیان و میلله‌ت دا ناهێڵنه‌وه، ئه‌و هه‌موو هاوار و داد و داوا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه‌ی میلله‌ت، ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه حاشا هه‌ڵنه‌گرانه‌ی بێدادی و ناعه‌داله‌تی، جینایه‌ت و کاره‌ساتی شه‌ڕی براکوژی زیندانی یه‌کان و.... هتد هیچ کاتێ گوێ ناگرن لێیان، ئه‌گه‌ر مه‌سعود و خوێنمژه‌کانی تر به نموونه وه‌ربگرین، چۆن ئه‌وان ده‌توانن ئە و ناڵه‌ی که‌س و کاری قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران و ڕاگوێزه‌ران و ماڵ سووتاوان فه‌رامۆش بکه‌ن، هیچ شتێکی میلله‌ت بۆ ئه‌وان گرنگ نی یه، ته‌نها خۆیان و کوڕ‌و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌کانیان. هه‌ربۆیه‌شه که میلله‌تیش به هیچ جۆرێک باوه‌ڕ به هیچ پلان و سیناریۆ و فیلمێکی ئه‌وان ناکا، کاتێ ئه‌وان وه ته‌نگ هه‌ڵده‌چنرێن له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین لێیان، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که هیچ یه‌کێ له سیناریۆیه‌کانی یان سه‌ر ناگرێ به وه‌ی عومه‌ر سڵێمانی جێگری حوسنی موباره‌کیشه‌وه. ئیدی کاتی نیزیک بوونه‌وه‌ی سه‌ره‌و لێژی ته‌واوی دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌یه، کاتی سه‌رشۆڕ بوونی ته‌واوی دیکتاتۆره‌کانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه جاشایه‌تی و پاشایایه‌تی یه بۆگه‌نه‌یه . ئه‌گه‌رچی ئه‌وان چوونکه به سه‌رشۆڕی هاتوون هه‌ر ده‌بێ به سه‌رشۆڕیش بڕۆن. ئه‌وان له باشترین حاڵه‌تی ئێستایاندا به تایبه‌ت بۆ مه‌سعود بارزانی و حافڤ ئه‌سه‌د و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌ردۆگان و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵه‌ح و ...هتد خه‌و حه‌رام بووه، به‌ڵام بۆ میلله‌تانی ژێر ده‌ستی ئه‌و دیکتاتۆرانه ڕۆژ ڕۆژی ئومێده، شه‌و شه‌وی خه‌و کردنێکی شیرینه، ڕۆژ و شه‌وی دوای ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ش شه‌و و ڕۆژی تڕ‌ۆ کردنی پیاوه بۆره‌کانی وه‌ک عومه‌ر سلێمانی میسر‌و کوردستانه جا کۆسره‌ت بێ فوئاد حوسێنی سفره لێسه‌ره‌وه بێ یا هه‌ر که‌سێ بێ که مه‌سعود بیهه‌وێ بیکاته عومه‌ر سڵێمانی جێگری خۆی له کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست