بێ دهنگ بوون لە تیرۆرکردنی سەردەشت ترسناکه
Monday, 04/10/2010, 12:00
هاووڵاتی بوون بۆ هەر تاکێک لەهەر گۆشهیەکی سەر رووی زەمین مافی سروشتی تاکەکانە بەلام لەبیرمان نەچێت هەموو مافێک بەرامبەر بە ئەرکێکە. ئەو ئەرکەی بەرامبەر بە هاوڵاتی بوونە زۆر گەوریە، گەورەتر لەوەش ئەوەیە ئایە هەست دەکەیت مافی هاوڵاتی بون چییەو چی مافێکی هەیە یان هەست بەو بەرپرسیارێتیە دەکەیت کە هاوڵاتی هەیەتی، بەداخەوە من ناچارم بڵێم هاوڵاتیانی کوردستان هەست بەو بەرپرسیارێتیی کردنه له ئاستی پێویست دا نی یه. ئەوە تا سەرەرای ئەو هەموو تاڵان و تیررۆرو فراندن و کوشتن و برین و خۆسەپاندنە چاو دەنوقێنن یان با بڵیین دەستیان بە کڵاوەکەی خۆیانەوە گرتووە کە با نەیبات ئایە ئەمە بەسە بۆ پێناسەی هاوڵاتی بوون؟ نەخێر لەراستیدا هاوڵاتی دەبێت ئەرکی راستەقینەی خۆی بەجێ بێنێتو لەسەر بچوکترین مافی خۆی پەنجە لە چاوی لێپرسراوەکەی ڕاکاتو هەرهیچ نەبێت لەئاست مافە سەرەتاییەکانی خۆی بێدهنگ نهبێ.
هاولاتی بەرێز ئەگەر وانییە ئەدی ئەوەنییە هەزاران خەتی سور هەرلەبەر دەرگای ماڵەکانتانەوە کێشراون ئێوەش بەبەردەباز دێنەدەرێ بۆ ئەوەی نەوەکو لەکەداری خەتە سورەکانی بهردهم ماڵهکانتان بکەن و ئەویش لە سزای ئەوە خەتە سورەکانتان بۆ بگوازێتەوە بەردەم ژووری خەوەکانتان. ئەدی ئەوەنییە هەزاران دەرگایان داخستووەو خوا نەکات کەسێ زات بکات لەدەرگاداو بپرسێ ئەرێ مامە،کاکە ئەوە چ خەبەرە لەودیوو. ئەدی ئەوەنییە ئەو هەموو بانقە ئەوروپییانەیان پڕکردووە لە پارەو ئەو هەموو هۆتێل و کۆشک و سەرایەیان کڕیوەو لەسەر خۆیان و خزم و کەس و عەشیرەتی خۆیان تاپۆکردووە زۆری هاوڵاتیانی بەرێزیش تەنها یەک هۆدەی کرێشیان نییە، ئهگهر ههشیان ئهوه به ههزار دهردهسهری کرێیهکهیان بۆ جێبهجێ دهبێ. ئەدی ئەوەنییە تەنکەرە نەوتی قاچاخ و قافلەی تاڵانی سەروەت و ماڵی خهڵک چۆن مۆڵیان کردووەو ملیان ناوە بەرەو سنوور. وە خوانەکات هاوڵاتییەک بێتە سەر جادەو بپرسێت ئەرێ تاکەی ئەم دزیوڕاوو ڕووتە؟ ئەوەنییە ئەو هەموو کوڕە مەسئولە فرکان فرکانی بەردەم مەکتەبی کچان و زانکۆکانیانە بە ئاخر مۆدێلی سەیارەی جام ڕەش و بێ ڕەقەم هەر کوت ومت وەک کەلللە وشک و داوێن تەڕەکانی ئەمنە سورەکە وە خوا نەکات هاوڵاتیەک زات بکات با به زۆر ڕێزیشهوه بێ گلهیهکییان لێ بکا. ئەی ئەوەنییە دهتڕفێننو بێسەروشوێنت دەکەنو ئەشکەنجەتدەکەنو ئەتکت دەکەنو پاشان گولللە ئاژنت دەکەن و لەگۆشهیهک و یا چۆلهوانی یهک فرێتدەدەنو پاشان دەشڵێن لەگەڵ تیرۆریستاندا دەستی هەبوو وە کارەکانی بەباشی بۆ نەکردون بۆیە هەر خۆیان تیرۆریان کرد. ئەی ئەوە نییە تیردەهاونو کەوان دەشارنەوە و دەستە چەورەکەی خۆشیان بە من و ئێوهو یان ئەم و ئەو دەسڕن خوا نەکات کەسێک هەڵسێتو بڵی نەخێر.
هەرکاتێکیش پێویستیان بە هاوڵاتی بەرێز بوو گۆرانییەکی برایمی قادری یا عهزیز وهیسی هەڵدەدەنە سەرو هاوڵاتی بەڕێزیش شەڕیەتی لەسەر سەرچۆپی. ئەدی ئەوەنییە هەرکاتێک شوشە مەرەکەبێکیان دانا هاوڵاتی بەڕێز ڕیزی بەستووە لە کابینەی دەنگدان چاودەنوقێنێت وگورجێ پەنجەی تێرادەکات و بێ ئەوەی هەست بەو بەرپرسیارێتیە نیشتیمانییە گەورەیە بکەن. یان کامێڕای هەر پرۆگرامێک ڕوولە هەر هاوڵاتییەک بکات بێ دودڵی دەلێت لە سایەی سەری بابە بارزانی یەوە کوردستانێکی ئازادو دێموکراتە.
ئەی کەواتە هاوڵاتیانی بەرێز ئێوه بۆبەشدار نین لەو هەموو تاوان و کوشتن و تەعهدا و تاڵان و سەرشۆڕییەی کە بە پەنجەی خۆتان مۆرتان کردو پاشان ڕووتانکردە دووربینی کامێراکەیان و ووتتان پیرۆزبێت لەبابە بارزانی و جەنابی تاڵابانی. ههر ئهو دهنگدانهی ئێوه بوو که شهللاتی و شهقاوه و چهقۆ وهشێنێکی بازاڕی وهک مهسرورتان لێ ببێته کهڵهگا. ئاخر پێم ناڵێن چ جیاواازی عودهی مهسرور ههبوو و ههیه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست