نازم عومه‌ر نوێنه‌ری جه‌لال و مه‌سعوده یان ئیتلاعات؟
Wednesday, 03/08/2011, 12:00
نازم عومه‌ر که ساڵانێکی زۆر نوێنه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی فه‌لاقه‌چی بوو له تاران دواتر بۆ چاونووساندنی خه‌ڵک که به درۆ حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستانیان ڕاگه‌یاند بوو له لایه‌ن یه‌کێتی و پارتی یه‌وه، ئه‌و نازم عومه‌ره‌ش وه‌ک هه‌موو یه‌کگرتنه‌وه درۆیینه‌کانیان ئه‌ویش به‌ناو بوو به نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران.
هه‌ڵبه‌ته ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تیرۆریستی جمهوری ئیسلامی نه کوردستان ده‌ناسێ، نه زمانی کوردی ده‌ناسێ وه نه میلله‌تێک به ناوی کورده‌وه ده‌ناسێ، به‌تایبه‌تی به ڕه‌سمی، (بۆ نموونه کورد به قوم ناو ده‌بات، له کاتێکدا له ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا قوم وه‌ک عه‌شیره‌ت یاخود تیره‌و هۆز مانا ده‌به‌خشێ و به‌ڵام به فارس ده‌ڵێن میلله‌ت، واتا کورد له میلله‌تی فارس له خوارتره که قوم،ه)، هه‌ر بۆیه حکومه‌ته‌که‌شی ناناسێ. ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه چۆن ئه‌و نازم عومه‌ره نوێنه‌ری حکومه‌تی کورده؟ تاوه‌کو ئێستا زۆر جاران به ڕوونی و ئاشکرا هه‌ندێ له به‌رپرسه‌کانی ڕژێمی تاران ڕایانگه‌یاندووه که تا ئێستا هیچ نوێنه‌رێک به ناوی حکومه‌تی کوردی یه‌وه بوونی نی یه له تاران. به‌ڵام یه‌کێتی و پارتی (به تایبه‌تیش یه‌کێتی) هه‌میشه وایان ڕاگه‌یاندووه، (زۆر جاران پارتی خۆی له‌و ده‌ربڕینانه ده‌دزێته‌وه) که ئه‌و نازم عومه‌ره نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردی یه. به‌رپرسێکی باڵای کۆمه‌ڵیش له گفتوگۆیه‌کدا ڕایگه‌یاند که جمهوری ئیسلامی تاوه‌کو ئێستاش نوێنه‌رانی کورد وه‌ک نوێنه‌ری حزبه‌کان ده‌ناسێ، نه‌ک که‌س وه‌ک نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردی.
تا ئه‌و جێگایه‌ی که ڕژێمی ئێران دان به بوونی حکومه‌تی کوردی‌دا نانێ، ئه‌وا ئێمه ده‌زانین که له نه‌ژاد په‌ره‌ستی و موغریزی داگیرکه‌رێتی و دوژمنکارانه‌ی ئه‌و ڕژێمه‌یه به‌رامبه‌ر به کورد و ئێمه ئه‌و تاوانه ناده‌ینه پاڵ حکومه‌تی کوردی یاخود نازم عومه‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستی ئێمه‌یه له‌و نووسینه با بزانین ئه‌و نازم عومه‌ره کێ یه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانیشی تا ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی تیرۆریستی جمهوری ئیسلامی دا بوون یاخود کورد و حکومه‌ته‌ی، هه‌تا ته‌نانه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌ی خۆشی‌دا نه‌بووه ئه‌وه‌نده‌ی له خزمه‌تی ڕژێمی داگیرکه‌ردا بووه! چونکه با وای دابنێین که ئه‌و نوێنه‌ری یه‌کێتی یه، یاخود نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردی له خۆشباوه‌ڕیانه‌ی یه‌کێتیدا، ئه‌ی بۆچی وه‌ک نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردی یا یه‌کێتی به‌رپرسانه‌و دڵسۆزانه لێدوان نادا له به‌رژه‌وه‌ندی کورد؟!؟
نازم عومه‌ر که زۆر که‌س پێیان سه‌یر بوو چۆن بۆته ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی؟ چوونکه تاوه‌کو ئێستا ئه‌و کابرایه نه نووسینێک، نه وتارێک گفتوگۆیه‌کی دیبلۆماسی و سیاسی، نه هه‌ڵویستێکی سیاسی وه نه چالاکی یه‌کی پێشمه‌رگانه‌و سه‌ربازی یانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، چونکه زۆر له‌و سه‌رکرده کوردانه‌ی ئێستا تۆزقاڵی سیاسی نه‌بوون، به‌ڵام زۆریان لانی که‌م چالاکی پێشمه‌رگانه‌یان ئه‌نجام داوه، ئه‌و کابرایه ئه‌وه‌شی ئه‌نجام نه‌داوه.
ته‌نانه‌ت تا دوای ساڵانی 1991 و 1992 زۆر که‌م پێشمه‌رگه‌کانی خودی یه‌کێتیش ده‌یانناسی و ناویان هه‌ر نه‌بیستبوو، هه‌ربۆیه زۆریان حه‌په‌سان که زانی یان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ساسی یه‌کێتی یه! به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که دزی و ئاودیوکردنی بلدۆزه‌ر و شۆفڵ و گه‌ڵابه‌و لۆری و ئه‌و شته گه‌ورانه‌ی لێ ئاشکرابوون که ئه‌و ئه‌وکاته به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی یه‌کێتی بوو له گومرکی کێلێ له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی له به‌ره‌ی کوردستانی دا. که‌چی سه‌یر له‌وه‌دا بوو دوای ئه‌و ئاشکرابوونه دزی و فه‌زاحه‌تانه‌ی له گومرگی کێلێدا به سه‌ریدا هات له قه‌ڵادزێ، یه‌کێتی له جێگای ئه‌وه‌ی سزای بدا که‌چی به قودره‌تی کن فه یه‌کون بوو به ئه‌ندامی دانووستان له لیستی یه‌کێتی له گه‌ڵ ڕیژێمی به‌عسدا، ئه‌و کاته زۆری له سه‌ر نووسراو له ڕۆژنامه‌یه‌کی کاریکاتێری ئه‌و کاته‌دا (به‌داخه‌وه ئێستا ناوه‌که‌یم له یاد نه‌ماوه) به ده‌یان به‌ڵگه‌ی له سه‌ر نووسراو له کاریکاتێری یه‌کانیشیدا نووسیبوویان ماشه‌ڵا له کارت خودایه له کێلێ وه بۆ به‌غدایه.
ئه‌و نازم عومه‌ره تاوه‌کو ئێستا چه‌ندین جار زۆر بێ ئابڕوویانه ڕایگه‌یاندووه که سنوور نه‌به‌زێندراوه، وه تاوانی ئه‌و تۆپبارانکردنانه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تاوانه‌که‌ی ده‌خسته ئه‌ستۆی پارته سیاسی یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات (به‌تایبه‌تی پژاک و پ ک ک)، ئه‌وه‌نده نه‌یده‌خسته ئه‌ستۆی جمهوری تیرۆریستی ئیسلامی!
تاوه‌کو یه‌کێک ئیمه‌یله‌کانی به‌ناو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمیان هاک کردوو زۆر له‌و نهێنی یانه‌ی له نێوان حکومه‌تی کوردی و جمهوری ئیسلامی‌دا هه‌بوون ئاشکرابوون و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری درۆیه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و خودی ئه‌و نازم عومه‌ره‌ش که به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌یانکرد بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بوون. ئیدی دوای ئه‌وه ناچار بوو که دان بنێ و بڵێ هه‌ندێ له‌و زانیاری یانه ڕاستن. ئه‌و نازم عومه‌ره پێش ئه‌و کاته نه‌ک هه‌ر ته‌نها جارێ ڕژێمی جمهوری ئیسلامی تاوانبار نه‌کرد به‌ڵکو چه‌ند ساڵێ له‌مه‌و به‌ر باسی خزمه‌تگوزاری کاره ئینسانی و دۆستایه‌تی یه‌کانی جمهوری ئیسلامی ده‌کرد وه‌ک هێنان و پێدانی کاره‌با به باشووری کوردستان، به تایبه‌تی له ناوچه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ربه‌ندیخان و پێنجوین! ته‌نانه‌ت زۆر له‌وه‌ش زۆرتری ده‌ڕست و چاوه‌شی بۆ جمهوری ئیسلامی ده‌کردو ده‌یگوت که ته‌واوی کاره‌کانی هێنانی کاره‌با له دیوی ناوه‌وه‌ی ئێران تاوه‌کو سنووری کوردستان هه‌مووی ته‌واو بووه و، ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه و کاره‌که‌ی په‌کخستووه، ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی کوردی له دیوی سنووری کوردستان هیچ کارێکی وای ئه‌نجام نه‌داوه!؟ ئه‌گه‌رچی ئه‌و قسانه‌ی هه‌مووی بۆ من درۆ‌و جێگای پێکه‌نینه به‌ڵام هه‌ڵوه‌سته کردن له سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئیتڵاعات بۆ خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست جێ ده‌هێڵم. چوونکه له دیوی ناوه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات که ئه‌و ژێمه حاکمه جگه له پایگاه و، مین و خه‌نده‌ک و ته‌راتێنی تیرۆریستانی وه‌ک ئه‌نسارولئیسلام شتێکی به ناوی کاره‌با کێشان و خزمه‌تگوزاری تر بوونی نی یه.
هه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی ئیتڵاعات که پێشتر ڕایده‌گه‌یاند ڕژێمی داگیرکه‌ری ڕۆژهه‌ڵات ته‌نها ناوچه‌کانی که پژاک و پ ک ک ی لێیه تۆپباران ده‌کا، ئێستا دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییانی باشوور کوژران و بریندار بوون ته‌نانه‌ت که 2 له کوژراوه‌کان به‌ه تۆپبارانی ڕژێمه‌که‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌و پیاوه کوژراون، به سه‌دان مه‌تر و له هه‌ندێ جێگا به‌کیلۆمه‌تر خه‌نده‌ک له ناو خاکی هه‌رێمی باشوور لێدراوه. نه‌ک به قسه‌ی من و خه‌ڵک ته‌نانه‌ت به قسه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش انسارالاسلام له‌گه‌ڵ سوپای پاسداراندایه‌و له دژی هه‌رێم به‌کاریان ده‌هێنێ و ده‌یان حاوێنێته‌وه. ئێستا ئه‌و پیاوه‌ی ئیتڵاعات ده‌ڵێ تاوه‌کو کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌بێ ئه‌وا ئه‌و تۆپباران کردنه تا 20 ساڵی تریش به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌و قسه کردنه نه‌ک هه‌ر هیچ تاوانبارکردنێکی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی نی یه به‌ڵکو هه‌مان قسه‌کانی سوپای پاسداران و ئیتڵاعات و باقی به‌رپرسه تیرۆریسته‌کانی جمهوری ئیسلامی یه که ده‌ڵێن تاوه‌کو سه‌رسنووره‌کان له پژاک و پ ک ک چۆڵنه‌کرێ هێرش و تۆپبارانکردنه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بێ و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن ده‌بێ حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و هێرشه له جێگای ئه‌وان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که ئاشکرابوون له نێوان حکومه‌تی کوردی و ڕژێمی کوردکوژی جمهوری ئیسلامی ئه‌و ڕژێمه داوای له حکومه‌تی کوردی کردووه که ده‌بێ پارته سیاسی یه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له ناوچه‌کانی کۆیه‌و زرگوێز و جێگاکانی تر چه‌ک بکه‌ن نه‌هێڵن چه‌کیان پێ بێ. هه‌روه‌ها ڕووباری ئاوی ئه‌ڵوه‌ندی گرتۆته‌وه، که ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کیان به هێرش و تۆپبارانکردنه‌کانی سنووری باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵه‌ته‌وه نی یه. وه ئه‌وه نیشانی ده‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پژاک و پ ک ک ه‌ش له‌و ناوچانه‌ی سنوور نه‌بن ئه‌وا به‌هانه‌کانی جمهوری ئیسلامی کۆتای‌یان پێ نایه. ئه‌دی که‌واته ئه‌و هه‌موو چاوه‌شی و به‌رگری و بۆ پۆشینه‌ی ئه‌و نازم عومه‌ره چی یه بۆ جمهوری ئیسلامی؟ ئایا ئه‌وه زۆر به ڕوونی نیشانی نادا که ئه‌و به‌ناو نوێنه‌ره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌ری ئیتڵاعاته نه‌ک جه‌لالی فه‌لاقه‌چی و مه‌سعودی 31ی ئاب؟!؟
فه‌رموون له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌و سه‌رچاوانه‌ی که ئه‌و پیاوه‌ی ئیتڵاعات چۆن به‌رگری له جمهوری تیرۆریستی ئیسلامی ده‌کات:
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=37827&cat=1&title=http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/7069.htmlhttp://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=37786&cat=1http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/6952.htmlhttp://rudaw.net/kurdish/index.php/raport/6862.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست