گەڕاندنەوە و ئازادی ژنانی شەنگال پاراستنی ئازادی، مرۆڤایەتی و ناسنامەمانە!
Monday, 18/08/2014, 12:00
رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهر کوردستان
بۆ رای گشتی
پێش لە کۆمەڵکوژکردنی ئێزدیەکان بگرن
رۆژی 3ی ئاگوستی 2014 گرووپە چەکدارەکانی داعش (دەوڵەتی ئیسلامی) هێرشیان کردە سەر باشووری کوردستان، لە هەرێمەکانی شەنگال، لەو دەڤەرەی گەلی کوردی سەر بە ئایینی ئێزدی نیشتەجێن و بەهۆی لاواز بوونی هێڵی بەرگری؛ توانیان ئەو هەرێمە داگیر بکەن. ئەوە ە کاتێک دایە کە ئەو گرووپە تێروریستیە ماوەی ٢ سالە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان و بە سەدان جار کردەوەی دژە مرۆڤی دژ بە گەلی کورد لەو هەرێمانە بە ئەنجام گەیاندوە. لە چەند مانگی رابردو دا چەندین هێرشی دژەمرۆڤانەی بردۆتە سەر کانتۆنی کوبانی لە ڕۆژئاوایی کوردستان و بە سەدان خەڵکی سڤیلی کردۆتە قوربانی.
بە پێی باوەڕی چەکدارەکانی داعش ئەوەی لەگەل بیری ئیسلامی سوننەی ئەواندا نەبێت کافرە و بە پێی فتواکانیان، ئەوا دەتوانن بە شێوازێکی دژە مرۆڤانە لەگەل ئەو خەڵکانە هەڵسووکەت بکەن (کوشتن، دەستدرێژی سێکسی، جەزییە، زیندانی کردن، فرۆشتنی مرۆڤەکان وەک دەستکەوتی شەڕ، و...).
هەر یەکەم ساتەکانی گەیشتنی ئەو گرووپانە، جەهەنەمێکیان بۆ خەڵکی هەرێمەکە خۆڵقاند. بە پێی هەندێک لە ئامارەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عێراق، پارلەمانتاری عێراق (ڤیان دەخیل)، بینەرانی ڕووداوەکان و خەڵکی هەرێمەکە و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بڵاو کراوەتەوە لە ئەنجامی هێرشی دڕندەترین هێزی دنیا داعش- تا ئێستا؛
بەگشتى ٣٠٠٠ هەزار کەس کۆمەڵکوژکراون، ٧٠٠٠ هەزار ئیزەدى رفێنراون، کە بە لانیکەمەوە ٧٠٠ ژنیان لە موسڵ بە ١٥٠ دۆلار وەک کۆیلەی جنسی فرۆشراون؛ زۆربەى رفێنراوەکان ژنن
٥٠٠ جەوان و پیاوی ئێزیدی سەربڕاون
رۆژی یەکەم ٢٠٠ ژنی جوانی ئێزیدیان بردووە و دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەریان
نزیکەی ٣٠٠ هەزار ئێزیدی ئاوارەبوون
زیاتر١٥٠ هەزار کەس پەنایان بردۆتە بەر شاخی شەنگال کە شاخێکە لەرۆژئاوای شەنگال و بە پێی ئامارەکان سەدان کەس لەبرسیەتی لە سەر چیاکان گیانیان لە دەست داوە
تیرۆریستەكانی داعش ڕێکەوتی ١٥ی ئاگوستی هێرشیان كردەسەر گوندی "كۆچۆ" لەباشوری رۆژهەڵاتی شەنگال كە نزیكە ١٥٠ خێزانی ئێزیدی لێبووە. داعش داوای لە كوردانی ئێزیدی ئەو گوندە كردوە ببن بە موسڵمانو پاش مل نەدانیان ٨٠ پیاویان گوللەباران كردوەو ژنو منداڵەكانیشان بۆ تەلەعفەر رفاندوە
بە پێی بەڵگەکان کوردانی ئێزێدی بە درێژایی مێژوو تا ئێستا ٧٣ جار فتوای کۆمەڵکوژ کردنیان دەرچووە، تەنها بە تاوانی ئەوەی هەڵگری هزر و ئایینی ڕەسەن وتایبەت بە خۆیانن و تا ئێستا سەدان هەزار و بگرە ملێۆنان مرۆڤی ئێزێدی بە درێژایی مێژوو کۆمەڵکوژ کراون
لێرهدا به پێی یاسا نیودهولهتیهكان دهكری باس له كۆمهلكوژی بكریت بهرامبهر به ئیزیدیهكان و پیشیل كردنی پرهنسیپهكانی مافهكانی مرۆڤ و ریكخراوی نهتهوه یهكگرتوهكان و دهشبیت لهسهر ئهم ئاست مامهلهی نیودهولهتی لهكهل دیاردهكهدا بكریت.
رێکخراوی ژنان ئازەر مێهر کوردستان داوا لە سەرجەم ھێزە کوردستانیەکان دەکات لە کاتێکی وا هەستیاردا هەوڵ بدەن هەرچی زووترە یەكیەتی خۆیان سازبكەن و لە بەرامبەر سیاستەکانی پاکتاوکردنی کوردان، ھێزەكانیان یەكبخەن
لە کۆتاییدا داوا لە،حکومەتی هەرێمی کوردستان، ھێزە نێونەتەوەییەكان، رێكخستنە نێونەتەوەییەكان، سازییەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ... دەکەین لە سەردەمی شارشتانیەتدا (ساڵی2014) پێش بگرن لە هێرشی هێزە تێرۆریستیەکان بۆ سەر کوردستان و هەوڵ بدەن بۆ گێڕاندنەوەی ئەو ژنە کوردانەی فرۆشراون و چارەنووسیان دیاری بکرێت و چیتر بێدەنگ نەبن لە بەرانبەر کۆمەڵکوژ کردنی نەتەوەی کورد و ئەو پێکهاتانەی لە کوردستان دەژین
داوا لە حكومهتی ههرێمی كوردستان دەکەین سەبارەت بەو هێرشە تراژێدیکە لێکۆلینەوە بکات، ههروه ها داوا له دهزگا نیودهولهتیهكان دهكهین به تایبهت نەتەوە یەکگرتوەکان، لێژنهی بێ لایهن بۆ لێكۆلینهوه لهو كۆمهل كوژیه پێکبهێنێت.
داواکارین سەردانی ماڵباتی کوژراوان و بریندارانی ئەو ڕوداوە بکرێت بە تایبەت ئەو ماڵباتانەی ڕۆلەکانیان ڕفێندراون و هەوڵ بدەن هەوێن و مەلهمێک بن بۆ ئازارەکانیان.
داواکارین ڕێوشوێنی پێویست بگیردرێتەبەر بۆ پاراستنی خەڵکانی سڤیل و ئائینزاکانی تر لەبەردەم دهستدرێژی ئهو گروپە توندئاژۆیه.
١٥-٠٨-٢٠١٤
رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهر کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست