کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى

Monday, 08/11/2010, 12:00


ماوەى سال و نیوێكە فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى بەرەو قەیرانێكى قوول و بێ چارە دەروات ئەویش ئەو هەموو گرفتانەیە كە رۆژانە لە فەرمانگەكە دروست دەبن بە هۆى خراپى ئەداى كارەكان لە ناو خودى فەرمانگەو ئەو لایەنانەى كە پەیوەندى راستەخۆیان بە فەرمانگەوە هەیە ، لەوانە بوونى جیاوازییەكى زۆر لە نێوان چینەكانى (كارمەندان و پزیشكان و پەرستارانى زانكۆ و كارمەندانى ئیدارى هەموو بەشەكانى دیكەى ناو نەخۆشخانەكان)

ئەگەر بە ووردى سەرنج بدەین دەبینین لەو ناوەندەدا تەنها چینێك كە بە راست و هەڵەیان دەست خۆشییان لێ دەكرێت و هیچ گرفتیان نییە تەنها چینى دكتۆرەكانن نەك هەموو دكتۆرەكان بەڵكو ئەوانەى كە دۆست و برادەرو خزمەتكارى ئەمانن . ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى كە :

1- بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگە خۆى دكتۆرەو ناوەندى تەندروستى تەنها لە چینەكەى خۆى دا دەبینێتەوەو بە شێوەیەكى نارەوا چینەكانى ترى فەرامۆش كردووە .

2- هەموو جیگرەكانى بەرێوەبەرى گشتى دكتۆرن و تەنها كەسێك نییە بە ناوى جیگرى بەرێوەبەرى گشتى كە لە چینى كارمەندان بێت تا كەمێك داكۆكى بكات لە مافى كارمەندان .

3- بەرێوەبەرى هەموو نەخۆشخانەكان دكتۆرن و لە دابەزاندنى دەسەلاتەكانیشدا تەنها دەسەلات دراوە بە بەرێوەبەر و لەم بوارەدا هیچ رێگەیەكى نەداوە بە كارگێرى نەخۆشخانەكان كە دەسەلاتیان هەبێت مەگەر بەرێوەبەرەكان بە پیاوەتى خۆیان ئەم بوارە بكەنەوە بۆ كارگێریەكان . ئەمەش لەو فەرمانەى فەرمانگەدا هاتووە كە تایبەتە بە دابەزاندنى دەسەلات لەلایەن بەرێوەبەرى گشتى بۆ بەریوەبەرایەتى نەخۆشخانەكان .

4- سەرەراى ئەمەش خودى بەرێوەبەرى گشتى جیاوازییەكى زۆرو بێ تام دەكات لە نێوان دكتۆرەكانیشدا و پێوەرى بەرێزیان بۆ ئەوانیش برادەرایەتى نزیكى ئەو دكتۆرەیە لێى و دلسۆزى و خزمەت و ......... هتد دەوریان نییە لە پیوەرى بەریزیاندا

ئەمانەو چەندین هۆكارى تر وایان كردووە كە فەرمانگەى تەندروستى تایبەت بكرێت تەنها بە چەند دكتۆرێك ئەتوانرێت بووترێت (فەرمانگەى دكتۆرە برادەرەكان)

بۆیە فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى تووشى دەردێكى كوشندەى جاوازى و ناعەدالەتى بووەو بە هۆشیەوە هەموو ئیش و كارەكانى ناو فەرمانگەو دەرەوەى فەرمانگەش تووشى شكست بوون ، بۆ نموونە :

1- بەرێوەبەرى گشتى لە حەفتەیەكدا تەنها دوو رۆژ لە ناو فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى بە فەرمى دەوام دەكات ئەویش رۆژەكانى (یەك شەممە و سێ شەممە) یە لەبەر ئەوەى بەرێزیان سەرۆكى دەزگاى شورشیشن بۆیە رۆژەكانى تر بە دەزگاى شۆرشەوە مەشغوڵن .

2- سەرەراى دەوام نەكردنى خۆیشى لە ناو فەرمانگە كەس نازانێت كێ بە رەسمى جیگرێتى چونكە جیگرەكانى ئەوندە زۆرن بووە بە ماڵى فرە كەبانوو لەم بەینەدا نەخۆشخانەكان بە بێ شێو سەر دەنێنەوە .

3- سەرەراى ئەم هەموو كەسەش كە بە ناوى جیگرەو كاردەكەن و ئیمزا بە قەلەمى سەوز دەكەن متمانەى بەرێوەچوونى كارەكان نییە لە سەر دەستى ئەمان نەك خوا نەكردە لە خراپییان بەڵكو لەبەر ئەوەى بەرێوەبەرى گشتى متمانەیان ناداتێ زۆر جار لە لایەن ئەو جیگرانەوە كۆبوونەوەى فراوان كراوەو چەندین بریار دراوە بەڵام بۆ رۆژى دوایى لەلایەن بەرێوەبەرى گشتىیەوە بریارەكان هەلوەشاونەتەوە بۆیە ئیش و كارەكان ئەوەندەى تریش بەرەو شكست دەچن .

4- رۆژانە لە ناو خودى فەرمانگەى تەندروستى چەندین كتابى كارمەندان و هاوڵاتیان وون دەبێت و دیار نامێنێ تەنانەت لە ناو ژوورەكەى بەرێوەبەرى گشتى خۆشى دا كتاب سەرنگون دەكرێت بێ ئەوەى رۆژێك مراجەیەكى ناو فەرمانگە بكاتەوەو لە هۆكارەكانى بكۆلێتەوە . دیارە هۆكارى ئەمە روونە كە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى *- ناو فەرمانگەكەى خۆیشى دلیان پێ ناسوتێ بە هۆى ئەو هەمو جیاوازىیەى دەكرێت و بە هۆى ئەو حساب نەكردنە بۆ چینەكەیان ، وە هۆكارێكى ترى دەگەرێتەوە بۆ ** بێ ئاگایى بەرێوەبەرى گشتى لە كارەكان چونكە لە حەفتەیەكدا دوو رۆژ دەوام بكات فریاى چى دەكەوێت ؟

5- سەبارەت بە كارە نایاساییەكان و رووداوە نەخوازراوەكان چەندین لیژنەى لیكۆلینەوەى پێكهێناوە بە حساب بۆ ئەوەى یاسا سەروەر بێت و پێگەى ئیدارى بە هێز بكات (ئەمە كارێكى باشە) بەڵام سەرنج لەسەر ئەوەیە كە ئایا ئەم لیژنانە بۆ چىیە ؟ وەلامەكەى دیارە تەنها بۆ چەوساندنەوەو سەركوت كردنى چینى كارمەندانى تەندروستى و ئیدارییە هیچ پەیوەندىیەكى بە بەهیز كردنى پیگەى ئیدارییەوە نییە نموونە زۆە لەسەر ئەم بابەتە چەندین لیژنە هەیە كە سادەترین هەڵەى ئیدارى لەلایەن كارمەندانەوە هێندە گەورە كردووە گەیاندوویەتىیە ئاستى دادگایى كردن و دەست لەكار كێشانەوەیان و تەنانەت لابردنیان لە پۆست و شوێنەكانى خۆیان كە لە بنەرەتدا كارى دادگا نەبووەو دۆسیەكە پیویستى بە دادگا نەدەكرد بەڵام كارى نایاسیى هێندە گەورەى داپوۆشیوە و سەرى ناوەتەوە كە پێویستە بە ئاشكرا سزاى یاسایى و ئیدارى بدرێت بەڵام لەبەر ئەوەى هەلەو كەموو كووریەكە لەلایەن دكتۆرەوە بووە هیچ اجرائاتێكى نەكردووە بەرامبەرى وەكو ئەو لیژنەى لیكۆلینەوەى كە لە مانگى 6 / 2010 وە بەردەوام بوو لە نەخۆشخانەى فیركارى لەسەر دیار نەمانى بریكى زۆر لە پارەى (سیتى سكان و ئەشعەى موگناتیسى) و لە ئەنجامدا كە دەركەوت كەمتەرخەمیەكە لە دكتۆرەكانەوە بووە دایپۆشى و سەرى نایەوە ، یان ئەو 5 ملیون دینارەى لەلایەن یەكێك لە بەرێوەبەرى نەخۆشخانەیەكەوە دیار نەماو دواتر بەریزیان پێى هێنایەوە و لێى بێ دەنگ بوو . زۆر تر هەیە ئەگەر پیویستى كرد ئاماژەیان پى دەكەین .

بەرێزان ئەمانەوێت ئاماژە بەوە بكەین تازە فەرمانگەى تەندروستى لەسەر دەستى ئەم ستافەى ئیستادا راست نابێتەوەو جارێكى تر كارمەندان و زۆرێكیش لە دكتۆرەكان متمانەى خۆیان نادەنەوە دەست ئەم فەرمانگەیە بۆیە پیشنیار دەكەین بۆ سەرۆكى حكومەتى هەرێم و بۆ وەزیرى تەندروستى كە گۆرانكارییەكى بنەرەتى لە ناو فەرمانگەو چونیەتى ئەدائى كار كردن لە ناو ناوەندى تەندروستى بكەنەوە ئەگینا هەر رۆژێك بیّت كارمەندان و دكتۆرە فەرامۆش كراوەكان دێنە سەر شەقامەكان لە دژیان و ئەو كاتە چارەسەرەكە لە دلسۆزى و خەمخۆرى دەر دەچێت و شێوازێكى ترو لیكدانەوەیەكى ترى بۆ دەكرێت .

لە هەمان كاتدا داوا لە بەرێوەبەرى گشتیش دەكەین خۆى دەست لەو پۆستە هەل بگرێت و بە دەزگاى تەندروستى شۆرشەو خۆى خەریك بكات هەتا كار نەگەیوەتە ئەوەى كە وەكو بەرێزەكەى پێش خۆى فشارى بخرێتە سەر و بە نابەدلى فەرمانگە چۆل بكات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە