کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند گومانێك لە (كۆمەڵەى بێ هیوایانى قەرەچووغ)!

Monday, 05/07/2010, 12:00


دامەزراندنى كۆمەڵەیەك كە هەڵگرى ناوى بێ هیوایان لەخۆ بگرێ، چى لێ رەچاو دەكرێ كاتێ ئەو كۆمەڵە خاڵى كۆتایى بۆ خۆى داناوە كە ئەویش بێ هیواییە لە هەر هەوڵێك كە لە رابردوودا داویەتىو بێگومان ئاییندەیشى هەر بێ هیوا دەبێت و بەرهەمى نابێت، هەرچەندە من نازانم ئەو كۆمەڵە كە بەناوى رۆشنبیران و رۆژنامەنووسانى مەخموورەوە ئەو بەیاننامەى دەركردووە، لەچەند كەس پێك هاتوون و گومانیش دەكەم كە لە تەنیا كەسێك تێپەڕ نەكات و ئەویش ئەو بێ هیواییەى لە ئەنجامى گوێنەگرتنى بەرپرسان لە قسەكانى رۆشنبیران و نووسەرانى دەڤەرى مەخموور پەكى نەكەوتووە، بەڵكو لەوانەیە هۆكارى ترى لەپشتەوەبێو لێرەدا پێویست نەكات باسى لێوە بكەم.
لەلایەكى تر راگەیاندنى كۆمەڵەیەك كە گوایە داكۆكى لە مافى خەڵكى مەخموور بكات و گەندەڵییەكانى ئیدارەى مەخموور بخاتە روو! كە جێگەى بڕوا نیە ئەو (كۆمەڵە) یا راستتر ئەو كەسەى ئەو بەیاننامەى دەركردووە لە تاكە كەسێك تێپەڕبكات، یا واى بخاتە روو كە بەهۆى ترسەوە بە نهێنى كۆمەڵەیەكى وا رابگەیەنێ، بێگومان نەخێر بەڵكو یا ئەوەتا لەبەر پاراستنى بەرژەوەندییەكانى تاكەكەسى خۆى بە نهێنى ئەو بەیاننامەى نووسیوەو نایەوێ لەبەر چاوى بەرپرسانى ئیدارەى مەخموور ناشیرین ببێ و لە ئیمتیازاتەكان بێبەش ببێ، یا ئەوەتا گومان دەكرێت، كارێكى سیخوڕى لەپشت ئەو كۆمەڵەوە بێت و مەبەست لێى ئاشكراكردنى ئەو نووسەرو رۆشنبیرانەیە كە ناوە بەناوە لەسەر رەوشى مەخموور شت دەنووسن بەناوى خوازراوەوە.
دەستپێكردنى بەیاننامەیەك بە ناوى خوداى گەورەو بە نهێنیش، گومانێكى تر لاى رۆشنبیرانى ناوچەكە دروست دەكات، ئەویش پێكهێنانى كۆمەڵەیەكى هاوشێوەى قاعیدەیە لەمەخموور، ئەگینا رۆژنامەنووسو رۆشنبیرانى مەخموور شتى زۆر بەدەر لە سنوورەكانیان نووسیوەو رۆژێكیش لە هەڕەشەكانى دەسەڵات نەسڵەوینەوە، من نازانم كاتێك بەڵگەى پێویست لەسەر گەندەڵى ئیدارى و سیاسى دەسكەوێت، ئەو كاتە رۆژنامەنووس چۆن خۆى بۆ دەگیرێ راینەگەیەنێ و چۆن بەناوێكى خوازراوەوە شت دەنووسێ ئەگەر رەچاوى بەرژەوەندییەكانى تاكەكەسى خۆى نەكات یا لە ئیمتیازاتەكان بێبەش نەكرێت.
بەهەرحاڵ من وەكو رۆژنامەنووسێكى دەڤەرى مەخموور گومانم لەو كۆمەڵەیە هەیە، كە بەشێوەیەكى نهێنى كار بكات و ئەگەریش بەشێوەیەكى ئاشكراو بە گۆڕینى ناوەكەیەوە بەیاننامەیەكى تر دەربكات و شێرانە بێتە مەیدانەوەو بێ هیوا نەبێت، ئەوا من یەكەم كەسم وەكو رۆژنامەنووسێك بچمە نێو ئەو كۆمەڵەیەوە، لەبەرئەوەى بەر لە دروستبوونى ئەو كۆمەڵەیە ئەركى من بووە وەكو رۆژنامەنووسێك كەموكوڕى و گەندەڵییەكانى ئیدارى و سیاسى تادوایى ئاشكرا بكەم و تاوەكو راستیش بڵێین پێویست ناكات بترسین.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە