کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با شارەوانی هەڵەبجە ئەستۆپاكی پیشانبدات،ئینجا ئۆباما...

Tuesday, 19/01/2010, 12:00


كەم مرۆڤ هەیە ناوی هەڵەبجەی نەبیستبێت،ناوی هەڵەبجە جیاوازە لە هەرناوێكی تر،هەر روداوێك تیایداروبدات دەنگدانەوەی جیاوازترە لە هەر شارێكی تر،زۆركەس لە ناوخۆ وجیهاندا تامەزرۆی بیستنی هەواڵی ئەم شارەن،هەرئەمە وایكردووە هەڵەبجە بۆخۆی جێی خۆی بكاتەوە لە جیهاندا و نوێنەرەكانی بناسرێن و رێزیان بگیرێت،واتە ئەوە هەڵەبجەو وێنەكانیەتی وادەكات نوێنەرەكانی بناسرێـن نەك ئەو نوێنەرانە هەڵەبجە بناسێنن،جا نوێنەرەكان گونجاوبن یان نا.
زۆربا دەڵێت"پاقلەم خواردووە،باسی پاقلەت بۆ دەكەم".منیش باسی كارەكانی سنوری شارەوانی شارەكەمت بۆ دەكەم.نامەوێت باسی پرۆژە تەواونەكراوەكان و ناوچەی پیشەسازی و شوقەكانی شار بكەم،یان باسی چۆنیەتی كردنەوەی كەلاوەو دابەشكردنی زەویتان بۆبكەم،باسی ئەو ریزەدوكان وئوتێلەش ناكەم كەبەرامبەر پەنجەرەی ژوری سەرۆكی شارەوانیە،چونكە نازانم چەندێكەخەریكن وكەی تەواودەبێت.ناشمەوێت باسی پاركەووشكەچەندساڵەییەكە بكەم،كەپەپولەپایزە لەرێی خوا تۆوی پلوپوشی تیابڵاودەكاتەوە،باسی فرۆشتنی باخچەش ناكەم بەگرەنتی خانوكردنەوە تیایدا.ناوێرم باسی هەواڵەكەی كوردستانی نوێ بكەم ئاماژە بە"وەرگرتنی هەزار دۆلاری بەرتیل دەكات بۆ نۆژەنكردنەوەی هەندێك كەلاوە"،چونكە ئەو ناڵێت شارەوانیش ئەندامی لیژنەی راستكردنەوەی كەلاوەكان بووە.باسی ئەو ویژدانەش ناكەم بەپێی یاسا سێ پارچەزەوی وەردەگرێت.عەیبیشە باسی گەراجی ئۆتۆمبێلی جێگری سەرۆكی شارەوانی بكەم،كەنزیكەی نیومەتر زیادەڕۆی كردۆتەسەر شۆستەی هاوڵاتیات.ئینجا باسی وەڵامدانەوەی شارەوانیش ناكەم بۆ رەخنەگرانی،كە لەبری وەڵامی نوسینەكە هێرش دەكەنەسەر نوسەرەكە.ئەمانەش ناكەمە نمونەی خەروارێك.ناشمانەوێت بەكلیك كردنێك چالاكیەكانی شارەوانی بەراپۆرتێكی ئینگلیزی بنێرین بۆ ئەورێكخراوە جیهانیانەی شانازیان پێوەدەكات.بەرژەوەندی شارەكەم رێگرە.ئەمەوێت باس لەبینینی ئۆباماو شاردنەوەی راپۆرتی چاودێری دارایی تایبەت بەشارەوانی هەڵەبجەبكەم لەلایەن خودی شارەوانیەوە.تێناگەم كاری باش شاردنەوەی ئەوێت؟!ئایا سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە چی مافی دەداتی خۆی بەخەمخۆری شاربزانێت لە وڵاتان؟ئایا لەخۆی پرسیوە كام لەئەندامانی تری رێكخراوی شارەوانیەكانی جیهان كەئەو جێگری سەرۆكەكەیەتی لەئاشكراكردنی راستیەكان ئەترسێت؟بڕیارە سەرۆكی شارەوانیمان،سەرۆكی گەورەترین وڵاتی جیهان ببینێت،لەكاتێكدا ئامادەنی یە ئەو راپۆرتەی چاودێری دارایی ئاشكرابكات.ئاخر مرۆڤ چۆن ئەبێتەخەمخۆری خەڵكانێك لە دەرەوە،لەكاتێكدا نەیەوێت لەناوەوە بیسەلمێنێت كە موڵكی ئەو خەڵكەی ئەوخەمخۆریانە لەدەزگاكەی ئەودا بۆ بەرژەوەندی تایبەت بە كارنەهاتوە؟چۆن ئەمە دەسەلمێنێت،گەر ئەو راپۆرتە ئاشكرا نەكات؟هەڵەبجە جیاوازە،بۆیە هەڵەبجەییەكان مافیانە بزانن چاودێری دارایی وەك دەزگایەكی شەرعیەت پێدراوی فەرمی،لەسەر شارەوانیەكەیان چی دەڵێت؟تاشارەوانی باشتر بناسن؟من نازانم ئەو راپۆرتە چی تیادا هاتووە،بەڵام شاردنەوەی جێگەی گومانە،بۆیە پێویستە سەرۆكی شارەوانی گەرگومانی لەخۆی نیە،ئەو راپۆرتە ئاشكرابكات،ئەستۆپاكی خۆی بخاتەڕوو،گەر بەپاكی دەرچوو ئەوائێمە بەگوڵ گەشتەكەی دەڕازێنینەوە، هەزارجار بینینی ئۆباما بەناوی خەڵكەوە شایەنیەتی،گەر واش نەبوو دەركەوت سامانی هەڵەبجەییەكان لەدەزگاكەی ئەودا بەلاڕێدا براوە،ئەوا خۆی دەبێت بزانێت چی دەكات،چۆن متمانەی خەڵك وەردەگرێتەوە.گەر خۆشی بڕیار نەدا،ئەواپێوستە حزبەكەی گلۆپی سەوز بۆ دەزگا تایبەتیەكانی وەك ئاسایشی گشتی و داوكاری گشتی داگیرسێنێت،تا بۆ دەنگ پێویستی بە بەخشینەوەی دۆلار نەبێت.

دور لەباسەكەمان پێویستە حكومەت چیتر بزانێت كێ بۆكوێ گونجاوە،پیاوی بچوك وگەورە لێكجیابكاتەوە،بزانێت كێ دەكاتە گەڕیدە،ئەزمونی منداڵانی بیركەوێتەوە و بزانێت، زۆرفوكردنە میزەڵانی بچوك دەنگی تەقینەكەشی راچڵەكێنەرتر دەكات.وەك چۆن سوتانی مۆنۆمێنت و راونانی قائیمقامی شار لەسەرگەندەڵی شەرمهێن بوون بۆ حكومەت،ئاواش كۆكردنەوەی بەرپرسی نەشیاو لە شارێكدا كارەساتە.بۆیە ئەخوازین لەنزیكترین كاتدا هەموو ئەو دەزگایانەی چاودێری دارایی سەردانیكردون،راپۆرتەكان بەتێبینی خۆشیانەوە ئاشكرابكەن،ئەستۆی خۆیان پاكبكەنەوە،گەرنا پێویستە كابینەی تازەی حكومەت لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتانە"گەر بڕوای بەودەزگایە هەیە"بێ جیاوازی لپێپرسینەوەبكات ورێگە نەدات هەوڵەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەش ناشیرین ببێت لە بەپڵنگ بوونی كۆمەڵێك پشیلەدا.

چەند وێنەیەكی بەڵگەنامەیی ببینە..







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە