وەڵامێك بۆ هەڵۆ ئەحمد لێپسراوى لقى چوارى پارتى
Thursday, 20/09/2012, 12:00
لەژمارە 343 ڕۆژنامەى ئاوێنە چاوپێكەوتنێكیدا دەڵێت سەرۆكى هەرێم (مسعود بەرزانى بۆچى بێت بۆ سلێمانى) ئیشى ئەو ئەوە نى یە...
من وەكو پارتیەك وەكو كوڕى شەهیدێكى پارتى حەزمكرد چەند تێبینیەك بۆ تۆى نەشارەزا لەقسەكردندا بخەمەڕوو .سەرۆكى هەرێم ئیشى چى یە ئەگەر لەكارووبارى پارێزگاگان نپرسێتەوەو سەردانى ماڵە شەهیدان نەكاو سەردانى فەرمانگەكان نەكاو لەكارووبارى ڕۆژانەى هاوڵاتیان نەپرسێتەوە و لەگرانى وهەرزانى نەپرسێ و لە فەقیرو هەژاران نەپرسێ لەخوێنكاران و پێشمەرگە دێرینەكان نەپرسێ لەبەرەوپێش چوونى هەرێمەكەمان نەپرسێ . كەواتە بوونى ئەوسەرۆكە چى یە لەهەرێمدابێگومان هیچ . چونكە وادیارە بە قەسەجوانەكەتا كە ئینسانى خۆتان ئاساى پێى دەڵێن مەیە بۆ شارى سلێمانى هامووشۆمەكە میلەت خۆى دەچێت بەڕێوە .. تۆ ڕابەرى پارتى بیت لەسلێمانى تەواومان كرد هەروەكو دەڵێن (ئەملامان دا بەولادا). (باش دەڕۆینەوە)..
ئەگەربەپێى قسەكانى تۆبێت سەرۆكى هەرێمى كوردستان (سدام حسێنى)دیكتاتۆرى تیانابێت كەهەرمانگى جارێك سەردانى شوێنێكى دەكرد سەیرى سەلاجەى ماڵانیشى دەكرد تاكو بزانێت چیان هەیە ئەگەر سەرۆكێك بەوجۆرەبێت نەبوونى باشترە وەك لەبوونى بەتۆى بەڕێزیشەوەكە ئەوە قسەتبێت.
بەڵام وادیارە ئەم سەرۆكە هەردەتوانێت كۆبوونەوەبكات و لەگەڵ ئەم وئەودا كۆبێتەو ەهاتووچۆى ئەوروپابكات میلەتیش (...) جا كاك هەڵۆى بەڕێز كەوادەزانیت ئەم سەرۆكە ئاگاى لەمیلەت نى یە و ناتوانێت بێت بۆ شارى سلێمانى هەق نىیە بەڕێزت ئامۆژگارى بكەیت بەوەى لەهەرێمدا سەرۆكێكى تریش هەبێت بۆ كارووبارى هاوڵاتیان بەرێت بەڕێوە ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست