بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاشبه‌تاڵیان به ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی کرد
Monday, 03/06/2013, 12:00
له‌دوای ڕاپه‌ڕین کۆمه‌ڵێک نووسه‌رو ڕاگه‌یاندنکاری هه‌مه‌جۆر که پێکهاتبوون له دوو به‌ش به‌شی یه‌که‌میان بریتی بوون له چه‌ند نووسه‌رو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێکی ناسراوی وه‌ک زاهیر ڕۆژبه‌یانی و زاهیر ئه‌حمه‌د سه‌وز و محه‌مه‌د خدر مه‌ولود و سه‌عید یه‌حیا و فه‌رهاد عه‌ونی و فه‌یسه‌ڵ دێهاتی و ئازاد عه‌بدالواحید و مه‌سعود په‌ریشان و عه‌لی جوکل و نه‌ژادی عه‌زیز سورمێ وکۆمه‌ڵێک ناوی تر به‌شی دووهه‌میش به‌ریتی بوون له چه‌ند ڕاگه‌یاندنکارێکی پاشماوه‌ی به‌عس. له ماوه‌ی کارکردنی ئه‌و دوو ده‌سته ڕاگه‌یاندنکاره له ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی نه‌یانتوانی وه‌ک پێویست و خواستی پارتی و بنه‌ماڵه ڕازی بکه‌ن و ئامانجه‌کانیان بپێکن. له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو پاره‌و ئیمتیازه‌ی که پارتی بۆی ڕه‌خساندبوون. بنه‌ماڵه بیریان له ئه‌لته‌رناتیفێکی تر کردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ده‌بێت ئاستی ڕاگه‌یاندنه‌کانیان بگاته ئه‌و ئاسته که خۆیان مه‌به‌ستیانه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش که‌ووتنه ڕاکێشکردنی چه‌ند کۆنه شیوعیه‌کی ئینتهازی ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ دووژمنی بابه کوشته‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوون زوڕنایان بۆ ئومه‌میه‌تی جیهانی ده‌ژه‌نی و ده‌یانگووت ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی بیربکاته‌وه خه‌ڵکێکی نه‌زان و گه‌وجه و پارتیان هه‌ر به‌حزب نه‌رده‌زانی ،ده‌زگای گوڵانیان به‌و شیوعیانه دامه‌زراند وه‌ک سوکایه‌تیکردنێک و که‌م کردنه‌وه‌یه‌ک به کارمه‌نده‌کانی ئۆرگانه‌کانی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتی که بریتی بوون له‌و ناوانه‌ی که له به‌شی یه‌که‌می ناوه‌کان ناومان بردن و له‌و ده‌زگای گوڵانه‌ش چه‌ند کۆنه شیوعیه‌کیان به‌کرێگرت وه‌ک (سه‌رۆ قادر و به‌دران حه‌بیب و فواد سه‌دیق و کمال عه‌بدوڵا (کاروان) و ئاسۆی په‌رله‌مان و ئازاد که‌ریم و زیره‌ک که‌مال و ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی و شێرزاد قاسم هێندێکی دیکه. به‌وشێوه‌یه خه‌تێکی ڕاست و چه‌پیان هێنا به‌سه‌ر بارزان مه‌لا خالید و فه‌له‌که‌دین کاکه‌ی و فه‌رهاد عه‌ونی و کادیره دێرینه‌کانی ڕاگه‌یاندنی پارتی. ئاشبه‌تاڵیان به ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتیکرد . گوڵان و کۆنه شیوعیه بێ ئابڕوه‌کان بوونه ده‌مڕاست و سه‌رڕاستی پارتی و بنه‌ماڵه. له ماوه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی ئه‌و ستافه شیوعیه‌ش گه‌وره‌ترین ئاگری براکوژیان نایه‌وه و خوێنی هه‌زاران کوردیان به‌و ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌یان بۆ خۆیان حه‌ڵاڵکرد. دواتر وه‌ک به‌رزه‌کی بانان خۆیان له‌و تاوانه گه‌وریه دزیه‌وه. ئه‌مڕۆ له‌دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌و ئه‌سپه‌شیان گلا. ئێستا ڕووبه‌ڕووی قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان بوونه، بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و باره قوڕه‌وایه‌ی تێی که‌ووتوون که‌ووتنه‌ته دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی دیکه به ناوی (ڕووداو) وه‌ک ئه‌لته‌ر ناتیفێک بۆ ده‌زگای گووڵان به‌و نیازه‌ی که ئه‌و ده‌زگایه بتوانێت ئارایشی و جوانکاری بۆ بنه‌ماڵه بکات و وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیموکراتخواز و سه‌رتۆپی کوردایه‌تی ته‌رحیان بکات و مه‌جدی پێشینانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و مه‌جده‌ی له‌سه‌ر ده‌می بارزانی باوک هه‌یانبوو. به‌ڕای کۆمه‌ڵێک له ڕاگه‌یاندکاره دێرینه‌کانی پارتی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی به دامه‌زراندنی ده‌زاگایه‌کی وه‌ک(ڕووداو) پارتی سه‌رئێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تری بۆخۆی درووستکرد. هه‌وره‌ها گووتیان ڕاگه‌یاندنی حزبی جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه له له‌گه‌ل ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی یا لیبڕال. ئه‌وانه‌ی له ده‌زگای حزبی کار ده‌که‌ن ده‌بێت که‌سانی مه‌بده‌ئی بن له‌گه‌ل ئه‌و حزبه نه‌وه‌ک به‌کرێگیراوبن. چونکه مورته‌زه‌قه هیچ کاتێک ئاماده‌نیه خۆی بکاته قوربانی که‌س. وه‌ک ده‌زانین هه‌موو کارمه‌نده‌کانی ڕووداو به‌کرێگیراو و پێشتر له‌ده‌زگا حزبیه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کاریانکردوه و تیایاندا هه‌یه ئێستاش هه‌ر ئه‌ندامه له حزبی دیکه ئه‌وه‌ش سه‌رلێشێوانه و پارتی به ئاقارێکی خراپ داده‌بات و ڕاگه‌یاندکارانی پارتی پێیان وایه ته‌مه‌نی ئه‌وڕووداوه زۆر درێژ نابێت و له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک یه‌که‌میان ئه‌و پاره‌یه‌ی که بۆ ڕووداو ته‌رخان کراوه پاریه‌کی دزیاریه له خه‌زینه‌ی حکوومه‌ت ده‌رده‌چێ و له قووتی خه‌ڵک ده‌دزرێ و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ده‌زگایه هیچ میسداقیه‌تی نابێت و هه‌ره‌ها کادیره‌کانی ئه‌و ده‌زگایه به‌کرێگیراون و ئاماده‌نین بێنه ژێر ڕکێفی هه‌موو ئه‌مرو ئاراسته‌یه‌ک که ئاراسته‌یان بکرێت. خه‌ڵکانێکی بێ ئه‌زموونن له ڕووی ئۆرگانیزه‌کردنی ئیداری و ڕۆژنامه‌وانی .
له کۆتایدا کادیرانی دێرینه‌کانی پارتی له ئاستی به‌رز پێیان وابوو ئه‌و هه‌ڵانه‌ی بنه‌ماڵه نیشانه‌ی ئیفلاسکردن و ئاشه‌به‌تاڵ ده‌گه‌یه‌نێ . بنه‌ماڵه که‌سێکیان نه‌بووه که بتوانێ سایتێکی ئه‌لکترۆنی به‌رچاویان بۆ دامه‌زرێنێ وه‌ک سایته‌که‌ی پوک میدیا و ئاوێنه‌و هاووڵاتی و کوردستان پۆست که بۆته سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هه‌واڵێکی گه‌رماوگه‌رم له کۆتایدا کادیرانی پارتی کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بنه‌ماڵه ئاشبه‌تاڵیان به ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی کرد ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه فرچکیان به ئاش و به‌رده ئاشه گرتوه و ئه‌مه دوا ئاشه ئه‌مجاره‌یان خۆیانی پێ ده‌هاڕن و کورد و پارتی نه‌جاتیان ده‌بێت له‌ده‌ست ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست