کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی له‌گه‌ل ڕاگه‌یاندنکاره‌ به‌کرێگیراوه‌کان کۆده‌بیته‌وه‌

Friday, 24/05/2013, 12:00





هه‌واڵی کۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانیم له‌ له‌گه‌ل ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی پارتی له‌ چه‌ند که‌ناڵێکی جیاجیادا خوێنده‌وه‌. ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ڕای من و زۆرێک له‌ خه‌ڵکی چاودێر هه‌واڵێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ بوو . سه‌یره‌که‌ش له‌وه‌دابوو که‌ پارتی زۆر ده‌مێکه‌ هیچ که‌سانێکی وه‌ک کادیری حزبی و مه‌بده‌ئی نه‌ماوه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا چونکه‌ پارتی ده‌مێکه‌ کادیره‌ دێره‌نه‌کانی ڕاگه‌یاندنی خۆی ئیزن داوه‌ بۆ ماڵه‌وه‌. له‌ جێگه‌ی ئه‌وانیش کۆمه‌ڵێک کۆنه‌ شیوعی بێ بیرو باوه‌ڕ و ‌ پاره‌په‌رستی ڕاکێشی ناو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خۆی کردبوو نموونه‌ی (سه‌رۆ قادر و ئاسۆ و به‌دران حه‌بیب و کمال عبدوڵا و ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی و فوائاد سه‌دیق و ئازاد که‌ریم و زیره‌ک که‌مال) ئه‌و ناوانه‌ش که‌ بوونه‌ مایه‌ی ئیفلاسکردن و ئابڕووبردنی خۆیان و بارزانی.
دیاره‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شیوعیانه‌ به‌ هه‌ر جۆرێک بوو پارتیان خسته‌ بازنه‌ی ململانێ له‌گه‌ل حزب و میلله‌ت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ئێستا ئه‌وانی ئیهمالکردو ده‌زگاکانیشی لێ سه‌ندنه‌وه‌ ئێستا پارتی له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵێک کادیری ڕاگه‌یاندنی کۆنه‌ په‌که‌که‌ی له‌ سوریا و ئه‌وروپا و تورکیان ئیستراد کردوه‌ و ئه‌وه‌ش کارێکی زۆر خراپه‌ ئه‌گه‌ر کۆنه‌ شووعیه‌کان ئابڕووی پارتی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتیان برد و پارتیان گه‌یانده‌ ئه‌و ڕۆژه‌. ده‌بێت  مه‌سعود بارزانی چاک بزانییت ئه‌و‌ ڕاگه‌یاندنه‌ ئیسترادانه‌ که‌ دین و مه‌زهه‌بیان پاره‌یه‌ هیچ ئابڕووێک نه‌ بۆ پارتی نه‌ بۆ بارزانی ناهێڵنه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ مورته‌زه‌قه‌ن به‌وه‌ش پارتی گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی به‌زیو و تۆپیوده‌کات. دامه‌زراندنی ده‌زگای ڕووداو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ هانای پارتی نایه‌ت به‌ڵکو گوورزێکی تر له‌ ته‌نگه‌ی پارتی ده‌دات و ئه‌و ده‌زاگه‌یه‌ش ده‌بێت مایه‌ی سه‌رئێشه‌یه‌کی دیکه‌ بۆ پارتی له‌گه‌ل خه‌ڵکی کوردستان و قه‌یرانه‌کانی پارتی زیده‌تر ده‌کات. ئه‌وه‌ش زه‌نگێکی زۆر خراپه‌ بۆ پارتی به‌ تایبه‌تی ئه‌وه‌تا خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌رووبه‌ندی هه‌ڵبژاردندایه‌ وهه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان به‌یه‌کیه‌تیشه‌وه‌ خه‌ریکن له‌سه‌ر داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کۆک ده‌بن سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان و مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و زۆر پرسی یاسایی دیکه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ چاکتر وایه‌ پارتی ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌و خه‌ڵکه ڕاگه‌یادندنکاره‌‌‌ ئینتهازی و کۆنه‌ شیوعی و کۆنه‌ به‌عس نموونه‌ی شێرزاد عه‌بدوالرحمان و شیرزاده‌کانی دیکه‌ ئه‌و ئیستیراده‌ تازانه‌ و هوڵ بدات ئه‌و به‌هرانه‌ بته‌قێنێته‌وه‌ که‌ له‌ناو هه‌ناوی پارتیدان و خه‌ڵکی پارتی و مه‌بده‌ئین له‌گه‌ل پارتی و ڕێبازی بارزانی له‌و جۆره‌ کادیرانه‌ش زۆر هه‌ن ئه‌گه‌ر پارتی مه‌به‌ستی بیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە