کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


محه‌مه‌دی كاكه‌ ڕه‌زایی سه‌رگه‌ڵویی ڕاویژكاری مه‌سعود بارزانی (١٠) ده‌فته‌ر دۆلار ده‌دۆرێنێ!

Sunday, 21/11/2010, 12:00


له‌ چوارچێوه‌ی به‌ هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی و مولكی گشتیدا، كه‌ به‌رپرسانی حزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌كانی باشوری كوردستان، رۆژانه‌ به‌ یاری قوماركردن ده‌یدۆرێنن، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ پاسه‌وانه‌كانی محه‌مه‌دی كاكه‌ ڕه‌زا راوێژكاری مه‌سعود بارزانی و ئامۆزایی عارف ته‌یفۆر جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق، ئه‌وه‌ی پێراگه‌یاندین: كه‌ دووه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ڕاوێژكارێكی بارزانی به‌ناوی محه‌مه‌دی كاكه‌ ڕه‌زاوه‌ به‌ یاری قوماركردن به‌ رۆڵیت و یاری كۆنكه‌ن و به‌ قه‌ره‌و جۆره‌كانیه‌وه‌، له‌ هۆتیل ئاشوری دوكان بڕی ١٠ ده‌فته‌ر دۆلاری دۆڕاندووه‌!
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رهه‌د شێخ جواد كۆنه‌ ئه‌فسه‌ری گاردی كۆماری سه‌دام و ئامۆزای حه‌مه‌ی كاكه‌ ڕه‌زا به‌شداری قوماركردنه‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ مووچه‌ی كارگیری لقی ٤ به‌ خانه‌ نشینی ٢ ملێۆن و ٤٠٠ هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت!
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ هیمایی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ حه‌مه‌ی كاكه‌ ڕه‌زا له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر گه‌ڵۆ شه‌و ڕۆژ خه‌ریكی قومار كردنه‌..
حه‌مه‌ی كاكه‌ ڕه‌زا هه‌فته‌ی ڕابردوو نامه‌یه‌كی بۆ ئافره‌تێكی سۆزانی نووسیوه‌ بۆ نیچیره‌ڤان بارزانی و ئه‌ویش ٥٠٠٠ هه‌زار دۆلاریای داوه‌تێ و،هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی حه‌مه‌ی كاكه‌ ڕه‌زا لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن دژی پارتی نه‌دا، سیداد بارزانی ٢ رۆژ پیش جه‌ژن ٢ ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌ك جه‌ژنانه‌ بۆ ناردووه‌..
خوینه‌رانی به‌ڕێز..
بڕوانن ڕاویژكاره‌كانی مه‌سعود بارزانی یا قاچاخچیتی ده‌كه‌ن، یا قومار ده‌كه‌ن، یا خه‌ریكی داوین پیشین وه‌ك دكتۆر مه‌حمود ووتبووی: دلنیام ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر مه‌سعودادی، به‌سه‌ر هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا نه‌هاتوه‌وو نایه‌ت و، باوه‌ڕناكه‌م له‌كاتی مردنیدا خه‌ڵكی ماوه‌ بده‌ن ته‌رمه‌كی له‌ بارزانیش بنیژریت..




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە