سەردەمی خوێڕییەکان
Tuesday, 09/05/2023, 16:01
ئێستا لە سەردەمێکدا دەژین کە مرۆڤە ماستاوچی و خراپەکان لە پێشن، ئەمانە هەموو شتێکیان بۆ دەکرێ و ئەوانەی کە منداڵە شەهید و ئەنفالن و سەردەمێکدا ئەوەی کە لە توانایاندا هەبوو کردیان ئێستا حیسابی سەلکە تورێکیشیان بۆ ناکرێ،
ئێمە دەمێکە هاوار دەکەین کە پارتی و یەکێتی کار بۆ دەزگای جاسوسی وڵاتانی دیکە دەکەن و بە بێ پرسی ئەوان ناتوانن پەنجە بکەن بە ئاودا. ئەو دەزگا جاسوسیانە لە ڕێگەی پیاوەکانیانەوە کە پارتی و یەکێتین دەیانەوێ ئینتمای نیشتمانی نەمێنت و کورد خۆزگە بخوازێ بە داگیرکەران کە ئێستا بەشێکی زۆری کورد هیچ ئینتمای نیشتمانی و نەتەوەیی نەماوە. ئەمە ئەو خەونە بوو کە داگیرکەران نەیانتوانی خۆیان ڕاستەوخۆ بیکەن.
ئاخر ئینتمای نیشتمانی چۆن دەمێنێ کاتێک کە گەنجان دەبینن کەسێکی پارە پەرستی وەکوو هێمن لهۆنی دەکرێت بە ڕاوێژکاری مەسروری نەزان و کادیلانێکی سیازدە دەفتەری ژمارە مەدەنی پێدەدرێ و یەک دەفتەر دۆلار مانگانە مەعاشیەتی و سایەقێک و جگە لە ئیمتیازاتی تر.
هێمن پێشتر لە خەندانی بەرهەم ساڵح بوو، دواتر ڕوداو کڕی و ئێستا پاروی چەورتریان داوەتێ. ئەگەر هەرکەسێک تۆزێک عەقڵی لە سەردا بێت دەبێت ئەوە بزانێ لە هەر شوێنێک لەم نمونانەی وەک هێمن پارەی زیاتری بدەنێ، ئامادەیە هەموو شتێک بکات، ئیتر هەر کەسێک بێت دەڕوات ئیدی گرنگ نییە، چی پێدەکەن و چۆن هەڵیدەسوڕێنن/.
باشە مرۆڤێکی ئاوەها پارە پەرست چۆن دەکرێ جێگای موتمانە بێت؟ ئەمە ئەوەمان پێدەڵێ کە خودی مەسروریش هەروایە و ئامادەیە بۆ بەرژەوەندی خۆی هەموو کارێکی ناڕەوا بکات، کورد لە کۆنەوە چاکیان وتوە مەنجەڵ بە شوێن سەری خۆی دەگەڕێ.
باری لارتان بە هێمن و هاوشێوەکانی ڕاست نابێتەوە بەڵکوو خراپتری دەکات، باوەڕکەن ئەوەش نیە، سەیرێکی فەیسبوکەکەی بکەن، ئاستی وشیاریی و تێگەیشتن و رۆشنبیرێتی زوو دەردەکەوێت، کە ئەم کەسە نە نوسەرە، نەپڕۆژەیەکی هەبووە نەسمینارێک… هتد. ئێ مەسروریش خۆی هەروایە جارێکی دیش ئەمە ئەو پەندە کوردیەمان بیردەخاتەوە کە مەنجەڵ بە شوێن سەری خۆی دەگەڕێ.
ئەم گەلە خێر نەدیوە خەڵکانی وەکوو هێمن و حەملان و مەسعود … دەبینن بۆیە لە هەڵبژاردنی پێشوو هێندەی موچەخۆرەکانی خۆتان دەنگتان نەهێنا.
بۆ زانیاری زیاتر هێمن برازای سەلاح الدینی یەکگرتوە.
سوارە هیوا
بەخۆشحاڵییەوە زۆر بەڕێز جەنابی سەرۆکوەزیران کاک مەسرور بارزانی رایسپاردووم بە ئەرکی راوێژکاری جەنابیان و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری و پەیوەندیی ستراتیژی لە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هیوادارم لەم قۆناغەی کارکردندا تواناکانم زیاتر بۆ خزمەتی هەرێمی کوردستان تەرخان بکەم و لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتی و متمانەیەی جەنابیان بم.
https://www.facebook.com/search/top/?q=Hemin%20Lihony
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست