مه‌شخه‌ڵی كوردستانپۆست به فووی بەرپرسێکی تڕۆکراو ناكوژێته‌وه
Tuesday, 28/03/2023, 16:31
م. عومه‌ر چالاك
لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردو، زۆر حیزب و گروپ و سیاسی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناساند، هیچ کامەیان نەیانتوانی بەردەوام بن، سەرەنجام یا چونە بەرەی دەسەڵات یا مەیدانیان چۆڵ کرد و مۆمەکەیان کوژایەوە.
مه‌شخه‌ڵی کوردستانپۆست سەربڵندانە بڵێسه‌ی سه‌ند ،كه بە هیچ حیزب و سیاسییەک ناكوژێته‌وه، باشترین رێگه‌یش گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ سه‌ر ڕێبازی راستی مرۆڤدۆستی و كوردبوون و کوردایەتیی.
دوای بڵاوبوونەوەی وتارێکم لەسەر قسه‌كانی لەتیف شێخ عومەر کە سوکایەتی بەگەنج دەکات، چونکە داوای هه‌لی كار و ژیانێکی سادە ئەکەن، ئه‌م بەرپرسە تڕۆكراوه کەوتبووە هه‌واڵ پرسین به هەڕەشە و گوڕەشە لە مامۆستا و خەڵکی جیاواز کە هەرکەس بەدێڕێک لایەنگری سیاسەتی کوردستانپۆست بگرێت، لە کوردستان جێگای نابێتەوە.
خۆشبه‌ختانه له مه‌جلیسێكدا دانیشتبووم باسى هه‌ڕه‌شه‌كانى له‌تیف شێخ عومه‌ر كرایه‌وه، مامۆستایه‌كی خانه‌نشینی قسه‌خۆش وتی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی زیاد له سه‌د ساڵ له‌سه‌ر گوێدرێژێک له‌لایه‌ن شێخ حهسهنێكهوه ئیعلانی حه‌رب كرا، ئێستا له‌سه‌ر وتارێک ئیعلانی جەنگ ئه‌كه‌ن.
شێخ ره‌زا فه‌رمویه‌تی:
بۆ كه‌رێ ئیعلانی حه‌ربی كرد له‌گه‌ڵمان شێخ حه‌سه‌ن
سه‌یری كه‌ن یاران چ گۆبهندێكی گێڕا ئه‌م كه‌ره
گه‌وره‌ترین ئامانجی كوردستانپۆست بۆ راستكردنه‌وه‌ی سیسته‌می حوکمڕانیه له‌باشووری كوردستان، به‌و هیوایەی، کە گەلی کورد وەکو مرۆڤ و بە ئازادیی و بخۆشی و شادی بژی، به‌ڵام كاتێ بەرپرسێکی نه‌خۆش نه‌ك ئاماده‌نیه خۆی چاك بكات به‌ڵكو ئه‌كه‌وێته هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له هه‌مو ڕه‌خنه و سه‌رنجێك دەترسێت، لێره‌وه‌یه بەم بەرپرسە و بەرپرسەکانی تریش دەڵێم، خۆتان چاك بكه‌ن، کە ناشیکەن، بۆیە به‌نیاز مه‌بن مه‌شخه‌ڵی كوردستانپۆست به‌فوی ئێوە و كه‌س بكوژێته‌وه، چونکە رێبازی هەموو دەنگێکی ئازادیخواز و بۆتە قوتابخانەیەک بۆ هەموومان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست