کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم ساڵح: توركیا مافی خاوەندارێتیی ویلایەتی موسڵی هەیە (بەشی دووەم)

Sunday, 02/01/2022, 1:18


بەرهەم ساڵح و حوكمی كلیپتۆكراسی ـ ناوی پەرتوكێكی 89لاپەرەییە لەلایەن ( سیپان عەلی)ەوە نوسراوە,لە پەرتووكەكەدا هاتووە: بە چەند بەڵگەنامەیەكی ویكلیكس كە بەرهەم ساڵح لای توركەكان پێشنیاری كوشتن و لەناوبردنی سەركردەكانی پەكەكەی كردووە (بەرهەم ساڵح لە ئەمریكاوە بە سەردانێك چووەتە توركیا بەر لەوەی بگەڕێتەوە عێراق، لەو كاتەشدا 6 و 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2003ی لە توركیا بەسەربردووە و راوبۆچوونی خۆی لەگەڵ ئەمریكییەكان و دەزگا هەواڵگری و سەربازییەكانی دەوڵەتی تورك گۆڕیوەتەوە لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە كوردەوە هەیە لە عێراقی دوای رووخانی سەدام. 
بەرهەم ساڵح لەو وتوێژانەدا بە نوێنەرەكانی واشینتۆنی لە ئەنقەرە راگەیاندووە كە پەكەكە بە مەترسی دەزانێت و پێشنیاری “نەهێشتنیان” دەكات، لەگەڵ گرتنەبەری رێكاری پروپاگەندەیی بۆ تەسلیمبوونەوەی ئەندامانی ئەو پارتە كوردییە بە دەوڵەتی توركیا، ئەمەش لە كاتێكدا بووە ئەمریكییەكان ئامادەبوون رێگا بدەن بە سوپای توركیا بێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانی عێراقەوە بۆ لێدان لە پەكەكە و لەناوبردنی ئەو بزووتنەوە سیاسییە یان لێكهەڵوەشاندنەوەی تا ئاستی بێكاریگەر بوون. لە بەڵگەنامەیەكی دیكەدا كە تۆماری كۆبوونەوەیەكی دیكەی بەرهەم ساڵح و ئەمریكییەكانە و لە ساڵی 2005 دا ئەنجامدراوە، ناوبراو ئەو كاتە وەزیری پلاندانانی حكومەتی ناوەندیی كاتیی عێراق بووە، لەو دانیشتنەشدا بەئاشكرا بە ئەمریكییەكانی گووتوە كە “پەكەكە مەترسییە لەسەر سەركردایەتیی كورد لە عێراق، پێویستە هەڵوەشێنرێتەوە), لە بەرهەم ساڵح و حوكمی كلیپتۆكراسی دا هاتووە: ئەمرا كەكیلی , جاشقەڵەمی ئەردۆغانە لە وەقفی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی توركیا (سەتا) كار دەكات، وەقفەكە سەر بەدەوڵەتی توركە، ئەم كەسە كە ئاگاداری ڕووداوەكانە لەماڵپەڕەكەی سەتا دا وەهای نوسیووە:" دوای بوونی بەرهەم ساڵح بەسەرۆك كۆمار پەیوەندیەكانی نێوان ئەنقەرە و سلێمانی و خێرایی بەخۆیەوە بینیووە و هەرێمەكانی پەكەكە تەنگ كراونەتەوە". هەر لە نامیلكەكەدا باس لە پەیوەندی و كرێزنت پەترۆلیۆم كراوە كرێزنت پەترۆلیۆم، كۆمپانیایەكی  زەبەلاحی نێودەوڵەتی بواری نەوت و گازە و، سەرمایەكەی سەدان ملیار دۆلارە. ئەم كۆمپانیایە، لەلایەن (حەمید جەعفەر)ەوە دامەزراوە. حەمید جەعفەر  سەرمایەدارێكی گەورەی لە دایك بوی عێراقە و لەكۆتایی شەستەكانی سەدەی ڕابردووەوە چۆتە بریتانیا و،   نزیكەی ٣٠ ساڵیشە لە دوبەی ئەژی. ئەو، لەگەڵ مەجیدی كوڕی خاوەن و بەڕێوەبەری كۆمپانیاكانی كریزنت پەترۆلیۆمن. لە بەشیكی بەرهەم ساڵح و حوكمی كلیپتۆكراسیدا هاتووە: سەروەت وسامانەكەی بەرهەم سالح چۆن كۆكراوەتەوە 

بەرهەم ساڵح: توركیا مافی خاوەندارێتیی بەسەر ویلایەتی موسڵی (كوردستانی بندەستی ئێڕاقیی) هەیە.

جەنگیز چاندار لە كتێبی شەمەندەفەری میزۆپۆتامیا: گەشتێكی مێژوویی، لە لاپەڕە ،٩٤ لەسەر بەرهەم ساڵح دەڵێ:كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ شاندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە ژووری قایا تۆپەری لە هۆتێلی ئەنجام دا. كۆبوونەوەكە زیاتر لە دوو كاتژمێری خایاند. جەلال تاڵەبانی باسی پێویستی و گرنگیی دیداری خۆی لەگەڵ توركۆت ئۆزال بۆ وتەبێژی سەرەككۆمار دەكرد.لەبەشێكی كۆبوونەوەكە، بەرهەم ساڵح،ڕاپۆرتەكەی ساڵی ١٩٢٥ی كۆمەڵەی گەلانیان لە جانتاكانیان دەرهێنا و باسی هەقی توركیایان كرد لە باكوری عێڕاق. بەو جۆرەی كە توركیا مافی خاوەندارێتیی بەسەر ویلایەتی موسڵی (كوردستانی بندەستی ئێڕاقیی) هەیە، و توركیا ئەو هەقەی كە وەریبگرێتەوە. 

سەتا : دوای بوونی بەرهەم ساڵح هەرێمەكانی پەكەكە تەنگ كراونەتەوە

ئەمرا كەكیلی , جاشقەڵەمی ئەردۆغانە لە وەقفی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی توركیا (سەتا) كار دەكات، وەقفەكە سەر بەدەوڵەتی توركە، ئەم كەسە كە ئاگاداری ڕووداوەكانە لەماڵپەڕەكەی سەتا دا وەهای نوسیووە:" دوای بوونی بەرهەم ساڵح بەسەرۆك كۆمار و بوونی نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆكی هەرێم پەیوەندیەكانی نێوان ئەنقەرە و سلێمانی و ئەنقەرە و هەولێر خێرایی بەخۆیەوە بینیووە و هەرێمەكانی پەكەكە تەنگ كراونەتەوە". ئەو ئاماژەكانی هەندێك پیلانی دیكەی هاوبەشی توركیا + عێراق + هەرێم مان نیشان دەدات كەلە داهاتوودا دەردەكەون.
ئەم قسەیە لەو شوێنەدا تەواوترە كە بەرهەم ساڵح بوو بەسەرۆك كۆمار چونكە نێچیرڤان بارزانی هیچ كات لەبەرامبەر توركیا قسوری نەبووە، توركیا داخوزیەكانی لە پارتی و یەكێتی بۆ دژایەتی پەكەكە و هێڵەكانی تێكۆشانی ئاپۆیی زیاتر كردووە، ئەوانیش تا ئێستا زۆربەی داخوازیەكانی توركیایان ئەرێ كردووە، پەیوەندی و سەردانەكانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ توركیا لەسەر حسابی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد (پەكەكە) و هاوڕێبازەكانی ئەنجامی زۆر نێگەتیڤی هەبووە.

پەیوەندی و كرێزنت پەترۆلیۆم

بەرهەم ساڵح، بەدرێژایی تەمەنیی كە لە ئەوروپا بوو، ڕۆژێ لە ڕۆژان بۆ گەشتیش لەكاتی شۆڕشدا، ئامادە نەبوە سەردانی بارەگایەكی پێشمەرگە بكا لەناو كوردوستان یان  تەنانەت لە ناو ئێرانیش. 
لەوكاتەوەی بەرهەم ساڵح گەڕاوەتەوە كوردوستان و، زۆربەی ماوەكەش دەسەڵاتی ئیداریی گەورە و پۆستی زۆر چەوری هەبووە لە عێراق و لە هەرێمی كوردوستان. بەڵام ئەویش وەك ملیاردێرەكانی بزنسی كوردایەتی، نازانرێ سەرمایەكەی چەندە!
بوونی بەرهەم ساڵح بە سەركۆمار، بەهەموو پێوەرێك ڕووقایمیی سیاسیی بوو، ڕووقایمیی سیاسیش، جگە لە دەسكەوتی  ماددی، بەتاڵە لەهەڵوێستی نیشتیمانیی و مێژوویی!
بە وردبونەوەیەكی سەرپێی لە نیشانە و لینكەكانی بەرهەم ساڵح بە كریزنت پەترۆلیۆمەوە،  پرسیاری گەورە لەسەر بزنسی گەورە  ئەوروژێنێ.
كرێزنت پەترۆلیۆم، كۆمپانیایەكی  زەبەلاحی نێودەوڵەتی بواری نەوت و گازە و، سەرمایەكەی سەدان ملیار دۆلارە. ئەم كۆمپانیایە، لەلایەن (حەمید جەعفەر)ەوە دامەزراوە. حەمید جەعفەر  سەرمایەدارێكی گەورەی لە دایك بوی عێراقە و لەكۆتایی شەستەكانی سەدەی ڕابردووەوە چۆتە بریتانیا و،   نزیكەی ٣٠ ساڵیشە لە دوبەی ئەژی. ئەو، لەگەڵ مەجیدی كوڕی خاوەن و بەڕێوەبەری كۆمپانیاكانی كریزنت پەترۆلیۆمن. داناغاز و عێراق ئینەرجی و دەیان كۆمپانیای دیكە، هەموویان  سەر بە كریزنت پەترۆلیۆم ن. حەمید جەعفەر لەسایەی سەرمایە گەورەكەیدا،  كاریگەریی و هەژمونی زۆری هەیە بەسەر  حكومەت و سیاسیەكانی عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانە هەندێك وڵاتی ئەوروپاشەوە. دیاریكردنی لوئەی ئەل خەتیب بە وەزیری كارەبا لە حكومەتەكەی عادل عەبولمەهدی دا، لە ژێر كاریگەری ئەودا بوە و ناكرێ هاوكاری بەسەرۆك كردنی بەرهەم ساڵحیش نەبوبێ!

لوئەی ئەلخەتیب كێ یە؟

لوئەی لەدایك بوی بەغدایە، لە سەرەتای پەنجاكانی تەمەنیدایە. ساڵانی هەشتا، بۆ خۆ دەربازكردن لە جەنگی عێراق-ئێران، ماوەی پێنج ساڵ  لە گوندێكی نزیك دۆڵی جافایەتی سلێمانی  ژیاوە. لوئەی، نزیكەی سی ساڵ لە بریتانیا بوە، كارمەندی كۆمپانیای كرێزنت پەترۆلیۆم بوو،  لەم ساڵانەی دوایشدا سەرپەرشتی ململانێكانی نێوان دانا غاز و نێچیرڤان بارزانی كرد، ئەوكاتە نێچیرڤان گەرەكی بوو كێڵگەی غازی چەمچەماڵ لەبەرامبەر چەند ملێارێك دا بدا بە توركەكان. 
لوئەی دامەزرێنەری ڕێكخراوی ئێراق ئێنەرجی یە كە سەربەگروپی كۆپانیاكانی كرێزنت پەتڕۆلیۆمە، لەڕێگای ئەو ڕێكخراوەوە و لە سایەی هەژمونی حەمید جەعفەر بەسەر هەولێر و بەغداوە، چەندین پڕۆژەی بازرگانیی گەورەی بۆ كرێزنت پەترۆلیۆم دابین كردوە. 
ئێستا، كرێزنت پەترۆلیۆم لەڕێگەی  لوئەی ئەلخەتیب و پشتیوانی سەركۆمارەوە، سەرگەرمی كاركردنە بۆ وەرگرتنی پرۆژەی زەبەلاحی كارەبای عێراق كە بودجەكەی زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلارە. نیوەی پارەی ئەم پرۆژەیە بۆ كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا و ئەمریكا یە، نیوەكەی دیكەشی بۆ كاری لۆجیستی و مەیدانی ناوخۆیە، كە كۆمپانیاكانی سەر بە كریزنت پەترۆلیۆم بەنیازن وەریبگرن.

پەیوەندی بەرهەم ساڵح بە كرێزنت پەترۆلیۆمەوە

نوری تاڵەبانی، ئاوەڵزاوی بەرهەم ساڵحە، هەردوو كچەكەی نسار و هەوار و عەتیەی ژنی، ڕاستەوخۆ سەرمایەگوزاریی ئەكەن لە بواری دەرمان و سوتەمەنیی و شتی دیكەدا لە هەرێم و عێراق.   ساڵی ٢٠٠٩ كە بەرهەم ساڵح بۆ سەروەزیری  هەرێم، یەكسەر عەتیە خانی ژنخوشكی  و نساری كچی كە تازە كۆلیجی دەرمانی تەواوكردبوو، كرد بە ڕاوێژكار و، هاوكات  نەخۆشخانەی (هەوار) لە هەولێر و كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانی بۆ دامەزراندن. ئەوان لە بزنسی دەرماندا دەستێكی باڵایان هەبووە و نزیك بوون لە عەلی قەمبور كە ڕەنگە  دوور نەبووبێ لە سكەنداڵی  دەرزی ئاڤاستینەوە.  
  كۆمپانیای ئینلیل ئێنێرجی كە بەناوی نسار نوری تاڵەبانی یەوەیە لەعێراق تۆماركراوە،  سەرمایەكەی دەیان ملیۆن دۆلارە. مانگێك دوای دەستبەكاربونی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمار، هەوار نوری تاڵەبانی دوو كۆمپانیای لە لەندەن و دوبەی تۆماركردووە بەناوەكانی ڤێنەندی ڤێنچەر و هامیڵتن بریدجس كە هەموو سەرمایەگوزاریەكانیان لە عێراقن و، لە بواری بەرهەمهێنانی كارەبا و سوتەمەنیی و دەرمان و مۆڵ و بیناسازییدا كار ئەكەن. 
لەگەڵ دەستبەكاربونی بەرهەم  وەك سەركۆمار،   حەمید جەعفەر خاوەنی كۆمپانیای زەبەلاح ی كریزنت پەترۆلیۆم،  لەجیاتی لوئەی ئەلخەتیب، نسار نوری تاڵەبانی كرد بەسەرۆكی عێراق ئینەرجی. مەجید حەمیدیش، هەوار نوری تاڵەبانی وەك ڕاوێژكاری كرێزنت پەتڕۆلیۆم دیاری كرد.

سەروەت وسامانەكەی بەرهەم سالح

1- ئەوكاتەی بەرهەم ساڵح جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بوو ، لەگەڵ سەلام قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبا، 70 ملیۆن دۆلارییان لەپڕۆژەكانی كارەبادا وەك بەرتیل لەكۆمپانیا صینییەكان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی كارەبای زوبەیدییە .
2- بە بڕی 54 ملیۆن دۆلار كارگەی دروستكردنی كێبڵ لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كریوە.
3-بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەحمەد ئیسماعیلی گەورە بازرگان ، لە ئەردەن و كوەیت دەیان پڕۆژەی بازرگانی گەورەی لەبوارەكانی نەوت و دەرمان بەگەڕخستووە.
4- بەرهەم ساڵح كەشتی و یەختی تایبەتی گواستنەوەی نەوتی لەكوەیت كڕیووە و مانگانە ملیۆنان دۆلاری دەستدەكەوێت.
5- بەرهەم ساڵح بەپارەی حكومەت و بەئیمزای خۆیی و ئاشتی هەورامی 260 ملیۆن دۆلاری بەناوی دروستكردنی زانكۆی حكومییەوە وەرگرتوو و زانكۆی ئەمەریكی ئەهلی پێ دروست كرد ، لەو پارەیەش تەنها 60 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستكردنی زانكۆكە خەرجكرا
6- 200 ملیۆنەكەی تری لەسەر دەریای مردوو لەئەردەن هۆتێلی كامپنیسكت پێ كڕییەوە و بەشێكیشی بەتین ساڵحی برای بازرگانی جگەرە و مەشروبی پێوەدەكات.
7- بەرهەم ساڵح ئەوكاتەی بوو بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ، پێش هەركەسێك ژن خوشكەكەی و منداڵەكانی وەك ڕاوێژكار لەژێرباڵی خۆیدا دانان و لەهەولێر نەخۆشخانەی تایبەت و كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانی بۆ دامەزراندن و لینكی لەگەڵ كۆمپانیای ئینلیل ئینێرجی تایبەت بەنەوت بۆ دروستكردن.
8- بەرهەم ساڵح لەسەر ڕووبەڕی 4400 دۆنم زەوی تەرخانكراو بۆ پاركی هەواری شار تەنها 4 هەزار دۆنمی سیاج كردووە و 400 دۆنمەكەی تری بەكراوەیی لەنزیك تونێلی پێشڕەو و بەرزاییەكانی سلێمانی جێهێشتووە بەبێ ئەوەی سیاج بكرێ، وهەلیگرتووە بیكات بە پروژەی بازرگانی و ستی و ڤیلا.
9- بەرهەم ساڵح نزیكەی 100 دۆنم زەوی لە (جێ شانە و بەكرەجۆ و داراغا و پشتی باروتخانەكەی تاسڵوجە) لەسەر (سەرباخی ژنی) تاپۆ كردووە و هەڵیگرتووە بۆ ئەوكاتەی شەقامی 100مەتری و هێڵی شەمەندەفەرەكەی فاروقی مەلا مستەفا گەیشتە سلێمانی بەملیۆنان دۆلار قازانج بكەن و سەرمایەگوزاری پێوەبكەن.
10- بەرهەم ساڵح دوای بوونی بەسەرۆككۆمار دوو كۆمپانیای بەناوەكانی (ڤێنەندی ڤێنچەر و هامیڵتن بریدجس) لە لەندەن و دوبەی بۆ یەكێك لەخزمە نزیكەكانی دامەزراندووە كە لەبواری نەوت و كارەبا و دەرمان و بیناسازیدا لەعێراق كاردەكەن و تەواوی خێر و بێرەكەی بۆ بەرهەم ساڵح و چەند كەسێكیترە
11- كۆمپانیای كرێزت پەترۆلیۆم لەڕێگەی بەرهەم ساڵحەوە لەهەوڵی وەرگرتنی پڕۆژە بنیاتنانەوەی كارەبای عێراق دەدات كە بودجەكەی زیاتر لە 40 ملیار دۆلارە و بەرهەم ساڵح و پشك و بەرتیلەكەشی پێشەكی وەرگرتووە.
12- بەرهەم ساڵح دوای بوونی بەسەرۆككۆمار گەورەترین ڤێلای لەمێرگەپان بە تێچووی 4 ملیۆن و نیوو دۆلار دروستكردووە.
13- بەرهەم ساڵح نزیكەی 50 كەسی وەك ڕاوێژكار و یاریدەدەر لەسەرۆكایەتی كۆمار دایمەزراندبوون، بەمیزاجی خۆی، وزورینەیان بندیوارن.
14- بەرهەم ساڵح 8 مانگ پێش ئێستا 29 دەفتەر دۆلاری لەپارەی یەكێتی وەرگرتووە بەناوی دروستكردنی قولەی حەرەسیاتەوە بۆ پاسەوانەكانی لەڤێلاكەی مێرگەپان ، بەڵام دوای بەدواداچوون دەركەوتووە قولەی حەرەسیاتەكان 4 قولەیە و تەنها 1 دەفتەر دۆلاری تێچووە و 28 دەفتەرەكەی تری دیار نیە.
15- بەرهەم ساڵح پشكێكی زوری لە گروپی كومپانیایەكانی قەیواندا هەیە، كە یەكێكە لە گەورە كومپانیاكانی حزبی لەسەر ئاستی سلێمانی لەخۆراك و بیناسازی و نەوت و دەرمان و جگەرە

بەرهەم ساڵح و پەكەكە و ئەمەریكیەكان لە بەڵگەنامەكانی ویكلیكسدا

سەرۆكی عێراق بەرهەم ساڵح نزیكەی 17 ساڵ لەمەوبەر، كە ئەوكات سەرۆك وەزیرانی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی سەر بە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان [ئیدارەی سلێمانی] بووە، لە دانیشتنێكدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە توركیا داوای لە ئەمریكییەكان كرد كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ناوچە سنورییەكان نەهێڵن. 
ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە كە لەگەڵ جێگری بەرپرسی كاروباری ئەمریكا لە توركیا لە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە ئەنجامیداون لەلایەن ئەمریكییەكانەوە تۆماركراو بووە، دواتریش ئەرشیفكراوە و بە نهێنی پارێزراوە، بەڵام لەلایەن ماڵپەڕی ویكیلیكسەوە لە ساڵی 2010 و 2011 لەگەڵ سەدان هەزار فایلی دیكەی نهێنی باڵوێزخانەكانی دیكەی ئەمریكا لەسەرانسەری جیهان دزەیان پێكرا و بۆ رای گشتیی بڵاوكرانەوە. بەرهەم ساڵح لە ئەمریكاوە بە سەردانێك چووەتە توركیا بەر لەوەی بگەڕێتەوە عێراق، لەو كاتەشدا 6 و 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2003ی لە توركیا بەسەربردووە و راوبۆچوونی خۆی لەگەڵ ئەمریكییەكان و دەزگا هەواڵگری و سەربازییەكانی دەوڵەتی تورك گۆڕیوەتەوە لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە كوردەوە هەیە لە عێراقی دوای رووخانی سەدام. 
بەرهەم ساڵح لەو وتوێژانەدا بە نوێنەرەكانی واشینتۆنی لە ئەنقەرە راگەیاندووە كە پەكەكە بە مەترسی دەزانێت و پێشنیاری “نەهێشتنیان” دەكات، لەگەڵ گرتنەبەری رێكاری پروپاگەندەیی بۆ تەسلیمبوونەوەی ئەندامانی ئەو پارتە كوردییە بە دەوڵەتی توركیا، ئەمەش لە كاتێكدا بووە ئەمریكییەكان ئامادەبوون رێگا بدەن بە سوپای توركیا بێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانی عێراقەوە بۆ لێدان لە پەكەكە و لەناوبردنی ئەو بزووتنەوە سیاسییە یان لێكهەڵوەشاندنەوەی تا ئاستی بێكاریگەر بوون. لە بەڵگەنامەیەكی دیكەدا كە تۆماری كۆبوونەوەیەكی دیكەی بەرهەم ساڵح و ئەمریكییەكانە و لە ساڵی 2005 دا ئەنجامدراوە، ناوبراو ئەو كاتە وەزیری پلاندانانی حكومەتی ناوەندیی كاتیی عێراق بووە، لەو دانیشتنەشدا بەئاشكرا بە ئەمریكییەكانی گووتوە كە “پەكەكە مەترسییە لەسەر سەركردایەتیی كورد لە عێراق، پێویستە هەڵوەشێنرێتەوە.” بۆچوونی بەرهەم ساڵح لە رابردوودا لەسەر پەكەكە، ئێستاش كە شەڕێكی ستراتیژی خوێناویی بەرۆكی كوردی گرتووە لەلایەن توركیاوە هەڵوێستی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆماری عێراق نادیاە و بۆتە جێی رەخنەی توند. زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێـمی كوردستان پێگەی سیاسییان ئاشكرایە لەسەر ئەو شەڕەی ئەمڕۆ توركیا لە سێ پارچەی كوردستاندا دژ بە هەموو بزووتنەوە ئازادیخوازەكانی كورد بەڕێوەی دەبات، چ لە باكوری كوردستان یا رۆژاڤا و ئەمڕۆش لە چیا هەرە گرنگەكانی سنوورەكانی باشووری كوردستان كە ئەو ناوچانە پێكەوە دەبەستێتەوە. 
راستیشە كە سەرۆكایەتیی عێراق وەك ئەركێكی تەشریفاتی خۆی بەیاننامەیەكی سادەی دەركردووە لەسەر سنوور بەزاندنی توركیا بۆ ناو دڵی ستراتیژیی كوردان لە باكوری عێراق، بەڵام بۆچوونی خودی سەرۆك كۆمار لە هیچ كوچەیەكی شەقامی عیراقی و كوردی و ناوچەكە و جیهاندا نابینرێت، لە كاتێكدا لە پۆستێكی باڵای دەوڵەتیدایە و خۆشی سیاسییەكی كوردە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەیتوانی نەك هەر پێگەكەی، بەڵكو پێگەی عێڕاقیش لە نەتەوە یەكگرتوەكان بەكاربێنێت بۆ پاراستنی خەڵك و خاكی عێڕاق، كە ئەمە ئەركی هەرە سەرەكیی سەرۆك كۆمارە. ئەوەی بەڵگەنامەكانی ویكیلیكس دەیخەنەڕو پەیوەندییان تەنیا بە كارەكانی بەرهەم ساڵحەوە نییە لەگەڵ ئەمریكییەكان و دەزگا سەربازیی و هەواڵگرییەكانی توركیا، بەڵكو دەریدەخەن بەرپرسە كوردەكان بە گشتی چەندە نزیكن لە ترۆپكی دەسەتڵاتی سیاسی و هەواڵگری و سەربازی ئەو دەوڵەتە دراوسێیانەی چاویان هەڵنایە بە هیچ فۆڕمێك لە ستاتۆی سیاسیی كورد لە ناوچەكەدا ئەگەر لە بەرژەوەندی تاكتیكی و ستراتیژی خۆیاندا نەبێت.
خوێندنەوەی ناوەڕۆكی ئەو بەڵگەنامانە دەكرێت خوێنەر دابەش بكات بەسەر دوو بەرەوە لەسەر ئەوەی بەرهەم ساڵح ئایا بە راستی بڕوای بە لێدانی پەكەكە هەبووە كە ئەم دەربڕینانەی بۆ ئەمریكییەكان بێپەردە ئاشكرا كردووە لە ساڵی 2003 و دواتر لە ساڵی 2005 دا، یاخود ئەو گەمەیەكی سیاسیی كردووە و بە هەڵوێستەكانی گۆڵێكی كردووە لە خزمەت بەرژەوەندی باڵای ستراتیژی بزووتنەوە كوردییەكان سەرباری هەموو جیاوازییە قووڵەكان. بەڵام بێدەنگییەكەی گومان دەخەنە سەر هەڵویستی سیاسیی خۆی پەیوەست بە چارەنوسی داهاتووی كورد لە ناوچەكە.

دوور لە میدیاكان 

بەڵگەنامەكەی ساڵی 2003 بەوە دەستپێدەكات كە سەردانەكەی بەرهەم ساڵح چاوی میدیكانی توركیای زۆر بەلای خۆیدا راكێشاوە و ناوبراو زیاتر رۆشنایی چاوی كامێراكانی چووەتە سەر دوای ئەوەی بە پەیامنێرانی راگەیاندووە: “یەكێتی هێزی توركیی ناوێت لە عێراقدا”، بەڵام لە كۆبوونەوە نهێنییەكەدا چەندین بۆچوونی دیكەی لەسەر پەكەكە دەربڕیوە وەك لەوەی لە میدیاكاندا باسی لێوە كردووە، رەهەندەكانی ئەو بۆچوونانەشی راشكاوانە بۆ ئەمریكییەكن شیكردۆتەوە دوور لە چاوی میدیا و رای گشتی. نووسەری دۆكیومێنتەكە لە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە پەی بە گۆڕینی بۆچوونەكانی بەرهەم ساڵح بردووە بەوەی كە شرۆڤەی زیاتری كردووە وەك لەوەی لە میدیاكاندا باسیكردووە و بۆ بەرپرسەكانیشی لە واشینتۆن نووسیویەتی كە لە كۆبوونەوەكەدا “ساڵح وا دەردەكەوت لە بۆچوونە رەسەنەكانی دووربكەوێتەوە”، لەسەر ئەوەی بۆ یەكێتی توركیای لە عێراقدا ناوێت، هەرچەندە ئەو بە میدیاكانیشی وتبوو هەروەك لە كۆبوونەوەی باڵیۆزخانەش باسیكردووە كە ناردنی هێزی توركیا دەرئەنجامەكەی دژی بەرژوەندییەكانی بەغداد و ئەنقەرە دەبێت. بەرهەم ساڵح ئامادەیی یەكێتی و سكرتێری گشتیی كۆچكردوی یەكێتیی بۆ ئەمریكییەكان دەربڕیوە بۆ دەركردنی پەكەكە لە هەرێمی كوردستاندا
لەو كۆبوونەوەیەدا بەرهەم ساڵح ئامادەیی یەكێتی و سكرتێری گشتیی كۆچكردوی یەكێتیی بۆ ئەمریكییەكان دەربڕیوە بۆ دەركردنی پەكەكە لە هەرێمی كوردستاندا، هەروەها جەختی لەوەش كردۆتەوە كە بە سەرۆكی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (پدك) مەسعود بارزانی راگەیاندووە كە دەبێت كوردانی عێراق دژی هاتنی سوپای توركیا نەوەستنەوە ئەگەر هاتنیان ببێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو رووداوانەی دەكرێت قوربانی لە هێزەكانی ئەمریكا لێبكەنەوە، بەڵام قسە لەسەر ئەوەیە هاتنی سوپای توركیا لەو ئان و ساتەدا بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانان گونجاو نییە و بە پێچەوانەوە دەكرێت سەرئێشەی سەربازیی بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانان زیاد بكات. لێردەدا گرنگ خوێنەر بیری بكەوێتەوە كە ئەوە بەتەنیا بەرهەم ساڵح نییە كە لە میدیاكاندا شتێك دەدركێنێت و لە پشتی پەردە لە كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتاندا بابەتەكان پانتایی قوڵتر دەگرن و زۆر زێدەتر شیتەڵ دەكرێنەوە لەوەی رای گشتی لێی ئاگادارە. ئەوە ستانداردی سیاسەتی هێزە دەسەڵاتدارەكانی دەوڵەتانی سەردەمە، كە كار لەسەر ئەوە دەكەن كۆمەڵگە لە سەرەداوێك زیاتر هیچ شتێكی دیكەی دەستنەكەوێت لەسەر ئەو بابەتانەی لە ژووری پشتەوەی سیاسییەكان و داڵانە تاریكەكانی دەوڵەت و لە بنمیچەكانی پەیكەری دەستەڵاتە سەربازییەكاندا رۆژانە تاوتوێدەكرێن.

لەناوبردنی پەكەكە 

لە بەڵگەنامەكەی 2003 هاتووە كە بەرپرسە ئەمریكییەكە بەكراوەیی دووپاتیكردۆتەوە واشینتۆن پابەندە بە نەهێشتنی مەترسیی پەكەكە لە عێراقدا و بەرپرسانی ئەمریكا پێیان وایە ئەو یاسایەی توركیا دەریكردووە بە ناوی “یەكخستنەوە” بۆ ئەو ئەندامانەی پەكەكە كە تەسلیم دەبنەوە، هەلێكی باشە بۆ زۆربەی كادیر و گەریلاكانی پەكەكە ئەگەر بیانەوێت لە توركیا ژیان دەستپێبكەنەوە دوای خۆ رادەستكردنیان. پرسی ئەوەشی كردووە كە یەكێتی دەتوانێت چی بكات تاوەكو ئەو كادیرانەی پەكەكە تێبگەیەنێت چیدی لە خاكی عێراقدا جێگایان نابێتەوە. بەرهەم ساڵح لە وەڵامدا گوتویەتی كە “ئەو سەرسامە بەو كۆنتڕۆڵە توندەی سەركردایەتی پەكەكە هەیەتی بەسەر ئەندامەكانیانەوە،” تەسلیمبوونەوەی ژمارەیەكی زۆریشیان بە توركیا پێویستی بە هاوكاری نزیكی نێوان یەكێتی و پارتییەوە هەیە. داوای لە ئەمریكییەكانیش كردووە بژاردەی سەربازی بەكارنەهێنن چونكە باڵانسی ئارامیی هەرێمی كوردستان لە باكوری عێراق تێكدەدات، پێی گوتوون ئەگەر ئەمریكا بتوانێت قەناعەت بە ئەندامانی پەكەكە بێنێت كە لە دوای تەسلیمبوونەوەیان بە توركیا پێشوازییەكی باشیان لێدەكرێت و لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی رێكخراوێكی ناحكومی دەبن یان نەتەوە یەكگرتووەكان یاخود ئەمریكا، ئەو كاتە دەكرێت ژمارەیەكی زۆریان تەسلیم ببنەوە. بەرهەم ساڵح لەبارەی پەكەكەوە گوتوویەتی: “سەركردەكانیان پیاوانی خراپن، شوێنكەوتووەكانیان كوێرن لە ئاست واقیعدا. من بڕوایان پێناكەم، ئەوان درۆزنی هەلپەرستن، ئەگەر ئێوە وابكەن ئەوان نەمێنن، بۆ ئێمە باشترە.”
“ئێمەش لە عێراق نامانەوێن” بەرهەم ساڵح لە كۆبوونەوەكەدا وای بە ئەمریكییەكان گوتووە، زیاتریش گوتوویەتی: “سەركردەكانیان پیاوانی خراپن، شوێنكەوتووەكانیان كوێرن لە ئاست واقیعدا. من بڕوایان پێناكەم، ئەوان درۆزنی هەلپەرستن، ئەگەر ئێوە وابكەن ئەوان نەمێنن، بۆ ئێمە باشترە.” بۆ ئەو مەبەستەش بەڵگەنامە نهێنییە ئەمریكییەكە دەڵێت بەرهەم ساڵح پێشنیاری كردووە دەنگی ئەمریكا وەك میدیایەك بۆ پروپاگەندەكردن بەكاربهێنرێت بۆ بڵاوكردنەوەی چەندین پەیام لەسەر ئەو هەلانەی یاسای “یەكخستنەوەی” توركیا بۆ تەسلیمبوونەوە بۆ ئەندامانی پەكەكەی دەڕەخسێنێت. بەڵگەنامەكە دەشڵێت بەرهەم ساڵح “بەڵێنی داوە یەكێتی و تاڵەبانی هاوكاری ئەمریكا بن لە هەوڵەكان دژ بە پەكەكە.” بەرهەم ساڵح گوتوشییەتی مەسعود بارزانی بە هەمان شێوە دەكرێت هاوكار بێت، بەتایبەتی ئەگەر پرۆسەیەكی لەو شێوەیە بە مانای نەمانی پێگەی سەربازی توركیا بێت لە باكوری عێراقدا، لێ ئەوەشی دركاندووە بۆ ئەمریكییەكان كە پارتی و بارزانی دەبێت تێبگەیەنرێن كە هەبوونی پەكەكە وەك فشار لەسەر توركیا نە بە كەڵك دێت نە ئەو جۆرە جوڵە سیاسییە هاوكاری رەوشەكە دەكات. بەڵگەنامەكە دەشێڵت بەرهەم ساڵح گوتوویەتی: “لە ئەوروپاش خەڵك هەیە یەكێتی دەتوانێت قسەیان لەگەڵدا بكات لە دژی پەكەكە و توركیاش دەبێت هەوڵبدات تاوەكو وا بكات ئۆجەلانیش هاوكار بێت.” پاشان بەرهەم سالح گوتویەتی كە لە یەكەم هەنگاودا پێویستە حەوانەوەی زیاتر دابینبكرێت لە یاساكەی توركیادا بۆ ئەو ئەندامانەی پەكەكە كە تەسلیم دەبنەوە ئەگەر نا ژمارەیەكی زۆر خۆیان رادەست ناكەنەوە، بۆیە پێشنیاری كردووە “لە سەرەتاوە فشاری زۆر بەكارمەهێنن”، چونكە بە بڕوای بەرهەم ساڵح فشارە سەرەتایییەكان وا دەكات كورد وا بیربكاتەوە ئەوە توركیایە فشار لە ئەمریكا دەكات بچێتە پێكدادانەوە تاوەكو لەنێوان كورد و ئەمریكا كێشە بێتە ئاراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە