کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بە دەم ریگاوە شیفاکردن

Tuesday, 28/02/2017, 14:15


بارزانى بۆ روداو:
پرسەى شیفا لەپیرمام دابنێن و خۆم مەسرەفەکەى ئەکەم.
گۆڕان بۆ پارتى:
سەرەخۆشیمان لێکردن، ئەگەریش پرسەکەى لەپیرمام نەبوایە ئەهاتین بۆ تەعزییەکەى!
نەوشیروان مستەفا لە لەندەنەوە بۆ گۆران:
بچن بچن بۆ تەعزیەکەى شیفا، بیرتان چوو  بەیەک تەعزیەى دایکى کاک مەسعود 130 پۆستمان لە وەزیر و وەکیل و مودیرعام وشت دەستکەوت؟!
برێت ماکگورک بۆ روداو:
شوێنى شیفا بەهەشتە چونکە ئەو خاکەى ئەوى لێنێژراوە ژێرەکەى پڕە لەنەوت بائیشەکەى کوردستانم دەستپێبکات بێگومان سەردانى گۆڕى نەمران وشەهیدشیفاش ئەکەم. 
یەکگرتوو بۆ پارتى:
شیفا گەردى تەنها رۆژنامەوان بوو کە لەمانگى رەمەزانا مامۆستاى شەهید هۆشیار ئیسماعیلى موقابەلەکرد، بۆیە سەرەخۆشیمان هەیە
یەکێتى بۆ پارتى:
ئێمە وتەبێژمان نیە بەڵام هەرزوو هەردووجێگرەکەمان بروسەکەیان نارد. وەک لەرێککەوتنامەى ستراتیژیشدا هاتوە (خەم وگیرفانى ئێوە خەم وگیرفانى ئێمەشە). 
پەکەکە بۆ پارتى:
بەراستى شەهادەتى شیفا گەردى تیرۆرکردنى ویداتى بیربردینەوە!
کۆمەڵ بۆ پارتى:
خوا رەحمى کرد شیفا لەو کردەوە تیرۆریستییە تیانەچوو کاتێ دوو کادیرى هەڵگەراوەى ئێمە ویستیان  روداو بتەقێننەوە.
KNN بۆ روداو:
چاک بزانن سەرەخۆشیمان لێ نەئەکردن و دەستیشمان بۆ درێژنەئەکردن. ئەگەر شیفا گەردى وەک شوکرى رێکانى بەراز بیکوشتایە!
کاکە حەمە بۆ روداو:
خوا بمگرى ئەگەر بەقەد کوڕەکەى خۆم خەفەتم بۆ شیفا نەخواردبێ، خۆتان  ئەزانن کەناڵى جەماوەریشم نەماوە  ئەوەى شک ئەبەم روداو وK24 و  کوردستان و زاگرۆسە.
یوسف محەمەد بۆ روداو:
سەرەخۆشى ئەنێرم بەس بەمەرجێک سەرۆکى پەرلەمانەکە لەناوەکەم مەکەنەوە!
فازیل میرانى بۆ روداو:
مەئساتە شەهیدبونى شیفا، چونکى تەنیا کەس بوو هەستى بەئەمان کردوە لەتەنیشت دەستمەوە.
ئاسۆس هەردى لەبرى میدیاى ئەهلى بۆ روداو:
چۆن سەرەخۆشیتان لێناکەین، جا خۆ (سەردەشت و سۆران و ویداد وکاوە) شیفاى فەقیر تیرۆرى نەکردون!
حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆ روداو:
زۆر زۆر زۆر دڵتەنگین و پەرێشانین بۆ  شەهیدبونى شیفا،  بەس توخوا ناومان بهێنن لەهەواڵەکانا.
وەزیرو پەرلەمانتارى بەغداو کوردستان و سەندیکاو رێکخراو و وردکەو پرتکە بۆ روداو:
ئێمە بەژێرنوسیش رازین ناومان بێنن چونکە کۆستمان کەوتوە بەشەهیدبونى شیفا!
ئارام محەمەدى گۆڕان بۆ پارتى:
روداو بەبێ شیفا، وەک من وایە بێ ئەو چاکەتەم کەلە بەغداد جێمهێشت. 
شاعیرێکى هەڵەبجەیى بۆ روداو:
کورە هەڵەبجەى چى و 5هەزارى چى و موچەى چى و قەیرانى چى، هەموى بەقوربانى ئەو قەسیدە کورتەم بێ کە بۆ شیفام نوسى!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە