کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ ١١ی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بۆ هه‌موو كوردێك به‌گشتی و كوردی شاری كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی ...

Saturday, 26/03/2011, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی راپه‌ڕی و شاری سلێمانی قاره‌مان هه‌ڵپژان به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیدا له‌وشاره‌ مه‌ڵبه‌ند ڕۆشنبیری و كوانگی شۆڕش و به‌رخودانه‌‌، ده‌نگی ئه‌م چینه‌ ڕاپه‌ڕیوه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ یه‌كی زۆری خسته‌ سه‌ردڵی بارزانی و تاڵه‌بانیه‌وه‌ . هه‌ر بۆیه‌ سه‌رانی ئه‌م دوو حیزبه‌ دزه‌ كه‌وتنه‌ پڵان داڕشتن بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵێكانیان و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر دڵی خه‌ڵكی كوردستانی تێكۆشه‌ر، به‌ داڕشتنی پلانێك بۆ ڕه‌وانه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و باشووری شاری كه‌ركوكی داگیركراو به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ‌ ئه‌مڕۆ به‌شێكی گرنگی خاكی كوردستان و دانیشتووانه‌كه‌ی گیانیان له‌ مه‌ترسیدایه. ئه‌م سیناریۆ‌ قێزه‌وه‌نه‌ ته‌نها بۆ خۆڵكردنه‌ چاووی خه‌ڵكی كوردستان بوو و هێچی تر.‌

یه‌كه‌م : پێرێ شه‌و له‌ پڕیكدا به‌ بڕیاری مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پاشه‌ كشه‌یانكرد له‌وناوچانه‌دا بۆ سه‌ربازگه‌كانیان به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ زه‌مانه‌تێكی پێشوه‌خت له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه‌.

دووه‌م : ڕۆڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی شاره‌كه‌مان به‌بێ ترس له‌ كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌دا هه‌موو لوتكه‌كانی چیای حه‌مرینیان به‌ ئاڵای كوردستان ڕازانده‌وه‌ بۆ ڕسواكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد و دیاریكردنی سنوری كوردستان.

سێیه‌م : كۆمه‌ڵه‌كه‌مان داخ وپه‌ژاره‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت دژ به‌ سه‌رانی كورد كه‌ له‌م كات و هه‌له‌ هه‌ستیارو گونجاوه‌دا كه‌ بای ئازادی هه‌ڵیكردووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ بۆ ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌رو داگیركه‌ر، كه‌ چی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌ستی كرد به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دوا بستی سنووری كوردستان پێشڕه‌وییان پێ بكات.

چواره‌م : ئێمه‌ی كوردی كه‌ركوك له‌ ئێستا به‌دواوه‌ هیچ دڵێكمان به‌ سه‌رانی كورد خۆش نیه‌ و چاوه‌ڕوانی هێچیان لێ ناكه‌ین، به‌ڵام دڵمان له‌گه‌ڵ براكانماندایه‌ له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و هه‌موو بستێكی خاكی كوردستان چونكه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ سنگمان قه‌ڵغانی سه‌روماڵی ئه‌وان بووه‌.

فه‌رمانده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كوردی كه‌ركوك
٢٧/٣/٢٠١١
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە