له خزم و هه‌ڤاڵێکی دێرینی قاسم ئاغاوه‌بۆ کاک نه‌وزاد
Tuesday, 19/10/2010, 12:00
لێره پێم باشه له رێگای کوردستانپۆسته‌وه، دیسان ئه‌م نامه‌ت بۆ بنێرم، پێت بڵێم من به‌رگری له هیچ تاوانێک ناکه‌م، که قاسم ئاغا کردۆتی و منیش ئه‌لێم ته‌نیا مسته‌شاریه‌که‌ی تاوانێکه لانی که‌م سزاکه‌ی له سێداره‌دانه، ئه‌مه‌م له سه‌ره‌تادا وتووه، پێویست ناکات کاتێک وه‌ڵامی من ده‌ده‌یته‌وه، ئه‌مه‌ت له بیرچووبێت که من وتوومه.
سه‌باره‌ت به‌شه‌هیدانی قوره‌به‌رازه1- من خۆشم ووتومه که قاسم ئاغا نه ته‌قه‌ی کرد و نه‌ئاشکرای کردوون ، تۆش هه‌مان ڕاستیت ووتوه، وتووته، که علی فارس خۆی ئاشکرای کردوون و جاسوس بووه. دواتریش کوژراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها چۆن من وتوومه به‌گولله‌ی دۆشکه کوژراون، تۆش هه‌مان ڕاستیت ووتوه. ئیتر تکایه جگه له‌وه‌ی قاسم ئاغا، که پیاوی رژێم بووه، جاش بووه، ئیتر دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕه‌که، که خۆشت ئاماژه‌ت پیکردووه‌پێم ناڵێت چ تاوانێکی تری هه‌بووه له‌م شه‌ڕه؟ من که خۆم باسم کردووه تۆش هه‌ر هه‌مان شتت دووباره کردۆته‌وه.
2- من وه‌ک نووسه‌ر وتومه قاسم ئاغا دوای شه‌ڕه‌که چووه و تۆش هه‌مان شتت وتوه. بگره له بیریشت کردووه، که نه‌سرین خان له‌لایه‌ن قاسم ئاغاوه به ده‌نگه‌ده‌نگ له عه‌سکه‌ره‌کانی سه‌ندۆته‌وه. چه‌ندین ڕۆژیش به‌ڕێزه‌وه له‌ماڵی قاسم ئاغا بووه دواتر بۆی هێنانه ماله‌وه، چونکه ئێوه‌سه‌ره‌تا. (خۆتان له نه‌سرین خان بێبه‌ری کردبوو، دایکت ئه‌یووت: نه‌سرین سه‌ری شه‌فیقی خواردووه).
3- من ووتوومه هه‌ر هه‌موویان شه‌هید بوون مه‌به‌ستم له‌وانه‌ی له مه‌یدان شه‌هید بوو بوون، ئه‌وانه‌ی گولله‌باران کران به‌ئاشکرا عه‌سکر گرتنی ردنی و بردبوونی ،پێش ئه‌وه‌ی قاسم ئاغا بگاته شوێنی شه‌ڕ، که قاسم ئاغا گه‌یشتبوو ته‌نیا علی فارس و نه‌سرین مابوونه‌وه. ئه‌وانه‌ی زووتر له شه‌ڕه‌که بووه و ده‌رباز بووه. من نه‌مزانی بوو!
4 - به‌ڕێزتان ئه‌ڵین یه‌کێتی خه‌ڵکی هان نه‌داوه! باشه بۆ له‌کفری و که‌لار و کۆیه‌ش و هه‌موو کوردستان که‌مپین ناکه‌ن دژ به ئه‌نفالچیه‌کانی تر؟ خۆ که‌ریمی فتاح به‌گی جاف و مه‌لا عوزێریش هه‌روه‌ک قاسم ئاغا دوای رووخانی رژێم هاتنه‌وه؟ دواتر تێناگه‌م بۆچی که زانرا قاسم ئاغا مه‌یلی پارتی هه‌یه، ئینجا که‌وتنه ته‌قه‌کردن لێی. خۆ گه‌ر ئه‌ویش ببا به یه‌کێتی هیچ له گۆڕی نه‌بوو، هه‌ر وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ناو یه‌کێتین دیوه‌خانه‌ی وه‌رده‌گرت و که‌س ورته‌ی لێوه نه‌ده‌هات، یان ئه‌مه بانێکه‌و دوو هه‌وا؟ (یاخود وه‌ک بیستوومه‌ته‌وه به‌ڵێنتان پێدراوه بکرێن به‌ئامر فه‌وجی حماییه‌ی مام جه‌لال).
5- به‌رێزتان جارێک ئه‌ڵین قاسم ئاغا بکوژی 19 پێشمه‌رگه‌که‌ی قوره‌به‌رازیه. که رونکردنه‌وه‌مان دا . ئێوه‌ش له‌ناوه‌رۆکی رونکردنه‌وه‌تان هه‌مان ڕاستیتان سه‌لماند، که‌چی ئێستا باسی ئه‌نفال ئه‌که‌ن (من ڕونکردنه‌وه‌ی تایبه‌تم بۆ هه‌یه له به‌شی سێیه‌م و چاوه‌ڕیی بکه‌ن.)
به‌رێزتان حه‌قه ته‌نیا له‌م که‌یسی 19 شه‌هیده وه‌ڵام بده‌نه‌وه و سه‌ر له‌خوێنه‌ران نه‌شێوێنن.
من خۆشم ووتوومه‌م سته‌شاریه‌تی قاسم ئاغا و وه‌رگرتنی مه‌دالیاکانی سه‌دام ئه‌مه خۆی تاوانه‌که‌ی لانی که‌م له سێداره‌دانه.
باشه بۆ تاوانی درۆزنانه‌ی بۆ بهۆنرێته‌وه؟
تۆ لیره مه‌به‌ستته بڵێت گه‌ر تاوانباریش نه‌بێت له قوره‌به‌رازه.ئه‌وا تاوانی تری کردووه ، به‌ڵام من ئه‌ڵێم هه‌رکه‌سێک که له کیسه‌که‌ی خۆی بێته وه‌ڵام نه‌ک که شکستی هێنا له‌به‌رامبه‌ر ڕاستیدا. بێت و لاوکی ترمان بۆ بڵێت .
(منیش ئه‌توانم بڵێم که شه‌هید شه‌فیق وه‌ستا سه‌لامی نانه‌وای کوشت ته‌نیا هۆکاری شوعیی بوون بوو. وا پێشڕه‌وی کوری له‌سویده و کوره‌کانی تریشی هه‌موو له ئه‌وروپان و ماون یاخوود که‌ریمی برات شێخ هیمدادی ناجوامێرانه‌شه‌هید کرد بێ هۆیه‌کی گونجاو. تا پێش ڕاپه‌رینیش که‌ریمی برات حوکم بوو له‌سجنی بادۆشی مووسڵ و بیست رۆژێک پێش ڕاپه‌رینه‌که هه‌ڵات.
من هیچ کاتێک ئیدعام نه‌کردووه، که‌قاسم ئاغا ئه‌مری قه‌بزی نه‌بووه و فه‌رموو سه‌یری هه‌ردوو به‌شی نووسینه‌که‌م بکه.
6 - وا نزیکه‌ی 10000 که‌س رونکردنه‌وه‌کانیان بینوه‌و بزانم چ شتێکم باس کردوو . له‌رووی ناوه‌رۆکه‌وه‌دورببێت له‌ڕاستی که‌سێکیش خه‌ریکی روونکردنه‌وه بێت له‌سه‌ر کێشه‌یه‌ک که به‌ر له30 ساڵ ڕوویانداوه به‌راستی گرانه.
با خوێنه‌ران دادوه‌ر بن بزانن له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه چ جیاوازیه‌ک له‌نێوان رونکرنه‌وه‌ی من و تۆ هه‌یه.
جگه له‌وه‌ی ئه‌ته‌وێت بڵێت یه‌کێتی خه‌ڵکی هان نه‌داوه، سه‌باره‌ت به‌شه‌هیدانی قوره‌به‌رازه.
7 - بۆچی قاسم ئاغا به‌ته‌نیا بچێته دادگا له‌کاتێک نزیک به400 که‌س داواکران له دادگای تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هه‌مووشیان له‌لایه‌ن
یه‌کێتی و پارتیه‌وه داڵده‌دراون. له هه‌مان کات به‌ده‌یان تاونباری، وه‌ک شێخ جه‌عفری وه‌زیری پێشمه‌رگه و هاوشێوه‌کانی و بکوژانی محمد حه‌لاق و11 هاوڕێکانی و مام یه‌حیا و کارۆخ ئاسۆی برای و ئاراسی مامه ڕووته و برازاکه‌ی که هه‌موویان بێ‌تاوان به ڕۆژی ڕووناک شه‌هید کران و بکوژه‌کانیش وه‌ک به‌رزه‌کی بانان ئه‌سوڕێنه‌وه.
بۆچی تاونبارانی شه‌ڕی ناوخۆ ناچنه به‌رده‌م دادگا.
خێره ته‌نیا ئه‌ڵین قاسم ئاغا. ئه‌بێت بگرایه له کاتێکدا که یاسا هیچ ڕێزێکی لێناگیریت له‌لایه‌ن خودی یه‌کێتی و پارتیه‌وه، بۆیه ئه‌ڵێم تاوانی پارتی و یه‌کێتی سێ به‌قه‌د تاوانه‌کانی قاسم ئاغایه، چونکه قاسم ئاغا به ئاشکرا مسته‌شار بووه، به‌ڵام تاوانی پارتی و یه‌کێتی سێ جار له تاوانه‌کانی قاسم ئاغا گه‌وره‌تره، یه‌که‌م خه‌ڵکی بێ‌تاوانیان کوشتوه.
دووه‌م له ژێر ناوی کوردایه‌تیه‌وه تاوانیان کردووه.
سێیه‌م داڵده‌ده‌ری تاوانباران خۆیانن.
به‌رێزان من نامه‌وێت و نه‌م ویستوه‌له‌راستی رووداوه‌کان لاده‌م، به‌ڵام که نووسه‌رێک لا ئه‌دات و ده‌رزی له چاوی خه‌ڵک ئه‌بینێت.
پیویتیشه سوژن له‌چاوی خۆ ببینێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست