من خزمێک و هه‌ڤاڵێکی قاسم ئاغام، ده‌مه‌وێت بۆ کوردستانپۆست چه‌ند راستییه‌ک ئاشکرا بکه‌م (به‌شی دووه‌م)
Thursday, 14/10/2010, 12:00
به‌ڕێزان هه‌ر وه‌ک له‌به‌شی یه‌که‌م ئاماژه‌م پێدا، من نا‌ئه‌مه‌وێت قاسم ئاغا بکه‌م به‌فریشته. یان به‌رگری له‌تاوانه‌کانی بکه‌م، به‌ڵام ئه‌مه‌وێت دووپاتی بکه‌مه‌وه، که هه‌ندێک له‌م درۆ و چه‌واشه‌کاریانه‌ی ده‌کرێت پیویسته روونکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بده‌م، که بۆچی تاوانێک ئه‌و نه‌یکردووه بخرێته ئۆباڵی ئه‌م هه‌ر که‌سێک له هه‌ر لایه‌نێک بێت که ده‌ستی دایه چه‌ک چاوه‌ڕوانی خراپه‌ی لێ ئه‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م تاوانانه‌ی که له به‌یاننامه‌ی که‌مپینه‌که‌ی کۆیه‌دا هاتووه پێوستییان به‌روونکردنه‌وه هه‌یه و له هه‌مان کاتیش که‌سوکاری قوربانییه‌کان ئه‌بێت، له بینینی درۆ یاخود چه‌واشه‌کاریی له‌م ڕوونکردنه‌وانه‌م بێنه‌گۆ.
من ته‌نیا لێره‌وه له کوردستانپۆست ڕوونکردنه‌وه‌کان باس ئه‌که‌م و دیسانه‌وه ئه‌ڵێم، که که‌سێک له دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئه‌نفال تۆمه‌تبار بێت و مسته‌شار بووبێت ئه‌مه‌نده به‌سه بۆ به تاوانبار ناساندنی یاخود تۆمه‌تبار کردنی (
من به‌رگری له هیچ کام تاوانێک ناکه‌م که قاسم ئاغا کردۆتی).
*******************-------------*****************
سه‌ید جه‌مال:سه‌باره‌ت به ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌ید جمالیش، من وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م نووسینه په‌یوه‌ندییم به‌م وێنه‌یه نییه، که سه‌ید جمالی تێدایه و ئه‌م وێنه‌یه له فلیمه ڤیدۆییه‌که وه‌رگیراوه، که له هه‌موو کوردستان بڵاو بۆته‌وه، وا بزانم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان دانراوه و ناوی چه‌ند که‌سێکی تریش هاتووه له نووسینی نووسه‌رانی تر .
که‌سیکیش به‌ناوی دلاوه‌ر حه‌وێزی ئه‌یویست، به‌ناشیرین ترین شێوه‌ته شه‌یر بکات و به‌داخه‌وه بۆی، گه‌ر ئه‌توانێت با بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کان بدوێنێت و راستی بزانێت، نه‌ک ته‌شهیر بکات چونکه گه‌ر به‌ڕێزتان دوور له ئه‌ته‌کێتی رۆژنامه‌وانیی ره‌فتار بکه‌ن واته راستیتان لا قبوڵ نییه و هه‌رکه‌سێک و هه‌ر لایه‌نێک ماڵی له شوشه بێت، پیوست ناکات به‌رد بگرێته جامی خه‌ڵک. من هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌وانه‌ی زانیاریی، یان ڕاستیان پێ نییه، ئه‌یانه‌ویت په‌لامار بده‌ن و به رق وکینه ره‌فتار ئه‌که‌ن من به‌دێرێکیش به سه‌ر قاسم ئاغادا هه‌ڵمنه‌داوه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ناوی هه‌موو لایه‌کم به‌ڕێزه‌وه هێناوه، بگره زۆر شت هه‌یه نامه‌ویت باسی بکه‌م و برینه‌کان بکوڵێنمه‌وه.
مرۆڤی مه‌ردوو، ئازا و شۆڕشگێر ئه‌م مرۆڤه‌یه، که له کاتی پێویست هه‌ڵوێست وه‌رگرێت، نه‌وه‌ک که‌سێک لێی قه‌وما هه‌رچی تاوانه بخرێته پاڵی ئه‌مه ڕه‌فتارێکی ترسنۆکانه‌یه. ئه‌مه دیدی منه و ئازاییه‌تی نییه بێیت و تاوانی بێ بنه‌ما بخرێته پاڵ که‌سێک، که ئه‌و تاوانه‌ی نه‌کردبێت و که‌سێکیش بکه‌ن به‌قوربانی که له ڕاستییدا وا نه‌بووه.
من هه‌وڵم داوه ڕووداوه‌کان زیاتر به به‌ڵگه و شاهیدحاڵ باس بکه‌م و به‌هیوام هیچ درۆیه‌ک و چه‌واشه‌کارییه‌کیش نه‌که‌وێته ناو ڕوونکردنه‌وه‌کانم. من بۆ هه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له چه‌ند لایه‌که‌وه لێکۆلینه‌وه‌م بۆ کردووه. بگره به ناڕاسته‌وخۆ له که‌سوکاری قوربانیه‌کانیش پرسیارم کردووه. هه‌ر بۆیه‌ش نه‌متوانی به دوو به‌ش ته‌واوی بکه‌م . هیوادارم بتوانم به‌رده‌وام بم و به‌شی سێیه‌م و کۆتایش ته‌واو بکه‌م، چونکه منیش نامه‌وێت به درۆیه‌ک ڕاستگۆیی روونکردنه‌وه‌کان بشێوێنم. وه‌ک چۆن هه‌ندیک درۆی ئه‌مه‌نده زه‌ق کراون، پیاو له ڕاستی تاوانه‌کانیش ئه‌که‌وێته گومان بۆ نمونه که‌سێک به‌ناوی ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی کۆمه‌ڵێک درۆی بێ به‌ڵگه‌ی وتووه و ئه‌وانه‌ی لێره روونکردنه‌وه‌م بۆ کردوون هه‌مووی نووسیوه و چه‌ند درۆیه‌کی زلیشی له پاڵ ئه‌م درۆیانه‌دا کردووه.
ئه‌میری عه‌بده و سه‌رکه‌وت ئاغای غه‌فوری: تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌میری عبده خره و سه‌رکه‌وتی خورشید ئاغای غه‌فوری که له‌ساڵی 1983 کوژران له چنارۆک داوه‌ته پاڵ قاسم ئاغا، له کاتێکدا هه‌موو کۆیه شاهیدی ده‌ده‌ن، که ئه‌م کێشه‌ی له‌گه‌ل قاسم ئاغا نه‌بووه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ جاشه‌کانی مام یه‌حیا بوو. ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو پێشمه‌رگه‌شی شه‌هید کرد له‌وێ کوژراوه وهه‌موو خه‌ڵک شاهیده که ته‌رمی ئه‌م جاشه‌ی کوژراوه یه‌کێتی هێنایه ناو جاده وخه‌ڵکیان ناچار کرد که به‌سه‌دان سه‌یاره به‌سه‌ر ته‌رمه‌که‌یدا ڕۆیی و ئه‌مه‌ش قێزه‌وه‌نترین کرده‌وه بوو، که یه‌کێتی کردیان و ناوی کوژراوه‌که (جه‌لال غه‌ریب شێخه‌روانی) بوو، دواتریش له کۆیه له تۆڵه‌ی ئه‌میری عبده خڕه له ساڵی 1993 (نادر مه‌ولود) کوژرا، چونکه ئه‌میش له‌شه‌ڕه‌که‌ی چنارۆک به‌شدار بوو.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه درۆیه با یه‌کێتی و که‌سوکاری دوو شه‌هیده‌که بێنه وه‌ڵام چونکه درۆیه‌که‌ی ئه‌و ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی به ڕاده‌یک زه‌قه، که پیاو له ڕاستی تاوانه‌کانیش گوومان بکات و شاهید هه‌یه چ که‌سێک نادری کوشته‌وه، به‌ڵام نازانم بۆچی ئه‌م ده‌رسیم ناوه ده‌یه‌وێت خوێنه‌ری پێ چه‌واسه بکات، که دڵنیام له سه‌دا 99ی خوێنه‌ر ئاگایان له‌و رووداوانه نه‌بووه، که ئه‌م به درۆ هه‌ڵی به‌ستوون، ده‌بوو ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی سه‌دیده‌کاندا قسه‌ی بکردایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا قسه‌ی بکردایه که بێ لایه‌نانه رووداوه‌کان ده‌گێڕنه‌وه.
ئاراس عه‌بدولواحید حه‌ویزی:دواتر هه‌ر ئه‌م ده‌رسیمه باس له کوژرانی ئاراس عبدولواحید حه‌وێزی ئه‌کات که له‌ناو ماڵی خۆیان شه‌هید کرا ئه‌ڵیت: ئه‌مه‌ش قاسم ئاغا بوو.
من ئه‌ڵیم نه‌خێر ئه‌مه قاسم ئاغا نه‌بوو، به‌ڵکو علی پێنجوێنی بوو، پۆلیس بوو له کۆیه به‌سه‌ر خۆشی چووبووه سه‌ر مالی شه‌هید ئاراس و شه‌هید ئاراس ده‌مانچه‌که‌ی له علی ستاندبوو دواتر دابوویه‌وه، که‌چی علی نامه‌ردانه له ناو باوه‌شی دایک و خوشکیدا ئاراسی شه‌هید کرد. پیوسته بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئاراس بێده‌نگ نه‌بن، چونکه له دوای راپه‌رین ئه‌زانرێت کێ و کێ چوونه سوله‌یمانی و چیان کرد؟
باشه بۆچی ناوی قاسم ئاغا تێوه‌گڵاوه؟ گه‌ر قاسم ئاغا له دوور و نزیک به‌شداریی ئه‌م تاوانه‌یه حه‌قه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئاراس بێنه وه‌ڵام و بڵین من وه‌ک نووسه‌ر، یاخود ده‌رسییم دیبه‌گیی کاممان درۆ ئه‌که‌ین .
سه‌فین سه‌عید ره‌زا:دواتر ده‌رسیم ئه‌ڵیت له‌سالی 1982 ئه‌م مێژوه‌ش هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو له 1990 ئاراس شه‌هید کرا، دواتر باس له شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی تیپی (91)ی سه‌فینی یه‌کێتیی به‌ناوی سه‌فین سه‌عید ره‌زا، که له‌ساڵی (1987) له‌گوندی فه‌قێیانی نزیک حه‌مامۆک ئه‌کات، که‌وا له که‌مینی جاشه‌کانی قاسم ئاغا شه‌هید بوو.
من ئه‌وه‌نده‌ی بزانم سه‌فین له که‌مینی جاشان شه‌هید کرا و (کاوه‌ی ئه‌حمه‌دی مام ره‌شیدیان) پێ تاوانبار کرد، له که‌مینه‌که بوو له 02-11-1995. کاوه‌ی ئه‌حمه‌دی مام ڕه‌شید که ئه‌کاته ئامۆزای شه‌هید قه‌ندیل ئه‌وه‌ی له به‌شی یه‌که‌م باسکرا.
حه‌مه‌ی حه‌لاق:له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه بێ دادگا بڕیاری کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی محمد حه‌لاق درا به بیانووی ئه‌وه‌ی پێشتر جاشی قاسم ئاغا بووه، که‌وا له‌م که‌مینه به‌شدار بووه. چونکه کاوه ساڵیک به‌ر له شه‌هیدبوونی، په‌یوه‌ندی به محمد حلاقه‌وه نه‌مابوو.
باشه ئێستا به کامه دوعا بڵێن ئامین؟ گه‌ر قاسم ئاغا بوو، بۆ کاوه‌تان کوشت؟ گه‌ر کاوه بوو بۆ ئێستا ئه‌ڵێن قاسم ئاغایه؟
جه‌مال خۆشناو:سه‌باره‌ت به جمال خۆشناو، پیوسته سه‌ره‌تا هه‌موو لایه‌ک و رۆژنامه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه و ته‌له‌فیزۆنی knn و نه‌ورۆز ڕوون بکه‌مه‌وه، که جمال خۆشناو هاوڵاتی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵکو که‌ڵه سه‌رکرده‌یه‌کی به‌عس بوو، یه‌کێتیی بوو وله ساڵی (1977)دا له‌گوندی (چناران)ی سه‌ربه‌قه‌زای دوکان له گه‌رمه‌ی خه‌ودا له ته‌نیشت خێزانه‌که‌ی ده‌ستگیرکرا، پاشان فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، (بۆ زانینتان قاسم ئاغا له ژووری سێداره‌دانیشدا سه‌ردانی کرد بوو). دواتر له1979ئازاد کرا و ئیتر چوار ڕۆژ دوای ئازاد بوونی له به‌ندیخانه به پله‌ی مسته‌شار له مه‌نزوومه‌ی شیمالی که‌رکوک (شئون شمالی ئیستخباری عامه) دامه‌زراو به مووچه‌ی 300 دینارمانگانه و سه‌یاره و ده‌مانچه و چه‌ند کلاشینکۆ فێکیشی وه‌رگرت، ئیتر که‌وته خزمه‌تکردنی به‌عس و هه‌موو کۆیه ئه‌م ڕاستیه ئه‌زانن وبۆ شاهیدیش له‌م ڕاستیه له نزیکه‌وه (ئاکۆی عباسی بایز ئاغای سه‌رکه‌پکان) شاهیده‌که. ئێستا له کوردستان ئه‌ژیت و ئاکۆ گه‌ر ئه‌زانێت ناهه‌قیم کردووه، با وه‌ڵامم بداته‌وه و به‌قسه‌ی خه‌ڵک جمال خۆشناو له‌کۆیه ئه‌یویست منافه‌سه‌ی قاسم ئاغا بکا ت!
له‌م کاته‌ی که جمال خۆشناو کوژراوه، قاسم ئاغا له کۆیه نه‌بووه به‌شاهیدی (حاجی سوله‌یمانی کۆیه و ئاکۆی عباس ئاغا).
به‌کورتی جمال خۆشناو، به ناشاراوه‌یی کوژراوه و بۆیه‌ش گومان بۆ لای قاسم ئاغا چووه، تا ئێستاش ڕوون نییه کێ جمال خۆشناوی کوشتوه، به‌ڵام جمال خۆشناو رۆژانه سه‌ردانی رانیه‌ی کردووه و زانیاری کۆ ئه‌کرده‌وه له سه‌ر چالاکی پێشمه‌رگه (به‌ڕاده‌یه‌ک له
حکومه‌ت نزیک و ده‌ستڕۆیشتوو بووه، چه‌ند فوجێکیشی بۆ خه‌ڵک وه‌رگرتووه. نامه‌وێت لێره باسیان بکه‌م ، له به‌شی داهاتوودا، باسی زیاتری لێئه‌که‌م چونکه له‌م ساته به‌ڵگه‌ی ته‌واو به‌رده‌ست نییه و سه‌باره‌ت به‌م 20 که‌سه‌ی ئاشکرا
کران له‌لایه‌ن جمال خۆشناوه‌وه، ئه‌بێت لانی که‌م ناوی شاهیده‌کان بهێنرێت، یاخود په‌رتووکی تاوانه‌کانی مه‌رگ سه‌یربکه‌ین).
جمال خۆشناو له خوار ماڵی قاسم ئاغا کوژراوه به‌دووری 500 مه‌ترێک وگوومانیش ده‌کرێت بۆی ه‌له‌وێ کوژرابێت بۆ ئه‌وه‌ی که
گومانه‌که بچێته سه‌ر قاسم ئاغا، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه.هه‌رچه‌نده قاسم ئاغا بێتاونی خۆشی ئه‌وکات ئێستاش ده‌ربڕیوه.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-
چۆن ئه‌ڵین قاسم ئاغا مسته‌شار بووه و پیاوی به‌عس بووه. حه‌قه بشڵێن، که جمال خۆشناویش، به‌ر بوو له سجن ئه‌م سه‌یاره‌ی وه‌ریگرت له پای چی بوو؟ یاخود خانوه 500 مه‌ترییه‌که‌ی گه‌ره‌کی ئیسکان، که تایبه‌ت بوو به‌کارمه‌ندانی ئینحساری کۆیه ئه‌کرێت بزانین جمال خۆشناو چۆن ئه‌م خانوه‌ی وه‌رگرت؟ باشه وه‌زیفه‌که‌ی چی بوو؟ ئه‌ی که کوژرا شه‌هیدانه‌که‌ی چه‌ند بوو؟ من مه‌به‌ستم ئه‌وسایه. باشه بۆ یه‌کیتی و هه‌موو حیزبه‌کان خوێنی جاش و جاسووس . مسته‌شارو ئه‌نفالچیه‌کان حه‌لاڵکرد بوو، ئێ جمالیش جاسووس و ئیستخبارات بووه و هه‌ر که‌سێک کوشتبیه‌تی ئه‌وا خوێنی حه‌لاله و به‌ده‌ستوری وان با هیوای کوڕی نکۆلی بکات و بڵیت باوکم ئیستخبارات نه‌بووه.ئه‌وسا شتی تریش باس ئه‌که‌م که جمال خۆشناو کردوویه‌تی.
سه‌باره‌ت به مامۆستا نه‌ریمان: مامۆستا نه‌ریمان تاهیر که خه‌ڵکی شاری کۆییه و مامۆستا بوو. له سماق شیرینی گه‌وره باران ئه‌بارێت و ئه‌م مامۆستایه چه‌ترێکی پێبووه.دوو جاش گره‌ویان کردبوو یه‌کیان ووتبووی له نووکی چه‌تره‌که‌ی ئه‌ده‌م .ئه‌وه‌ی تریان وتبووی ناتوانی .
ئیتر رێککه‌وتبون گره‌ویان له‌سه‌ر پاره‌کردبوو، له‌م نیشانه‌گرتنه‌که‌دا کورتی هێنابوو، ئیتر مامۆستا نه‌ریمان بوو به‌قوربانی ئه‌م گره‌وه.گولهن‌یه‌ک به‌سه‌ری که‌وت.
له‌م ناوچه‌یه رۆژێک له رۆژان نه قاسم ئاغا و نه فه‌وجه‌که‌ی واجبیان نه‌بینیووه، تاونباران هه‌ردووکیان گیران و حوکمیش دران ...وابزانم ئیتر گه‌ر قاسم ئاغا یان جاشه‌کانی به‌شداری ئه‌م تاوانه‌بوونه پیوسته بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مامۆستا نه‌ریمان بێنه ده‌نگ و ڕاستیه‌کان بڵێن .
بێده‌نگی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا نه‌ریمان شاردنه‌وه‌ی تاوانه و پشتگیری تاوانبارانه. هیوادارم براکانی بێنه‌ده‌نگ و ناوی تاوانباری ڕاسته‌قینه ئاشکرا بکه‌ن
(له پرسیارکردنی ئه‌وه‌ی ئه‌وسا، کام فه‌وج له‌وی واجبی هه‌بووه و ڕه‌باییه‌ی هه‌بوو، چه‌ندین که‌س ناویان هێنرا بۆیه‌ش ناوی که‌سیانم نه‌نووسی چونکه دڵنیا نه‌بووم، دڵنیام که بکوژه‌کان ئه‌وسا گیران به‌س ناوه‌کانم ده‌ست نه‌که‌وتوه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی قوربانی باشتر ئه‌زانن بکوژ کێ بووه‌وه چ فه‌وجێک ره‌باییه‌ی له‌وێ بووه).
مامه‌ی سه‌مونفرۆش:
سه‌باره‌ت به مامه‌ی سه‌مون فرۆش که له گه‌ردی به‌یانی شه‌هید کرا و
به‌ڵێ مامه‌ی سه‌مون فرۆش له مه‌نزوومه‌وه ته‌قه‌ی لێ‌کرا و گه‌ر که‌سێک کۆیی بێت و یاخود له کۆیه ژیابێت ئه‌زانێت، که مه‌نزوومه و ماڵی قاسم ئاغا چه‌ند له یه‌ک دوورن مامه‌ی ڕه‌حمه‌تی له تاو باران گوونییه‌ی به‌سه‌ر خۆی دادابوو، له‌مه‌نزوومه‌ی کۆیه‌وه ته‌قه‌ی لێکراو شه‌هید ئه‌کرێت و که شوێنی شه‌هید کردنه‌که‌ی نێوان (قه‌سڕێ) و(کارگه‌ی به‌فری ماڵی دڵشادی حاجی که‌ریمی).
جا له نێوان مه‌نزوومه و ماڵی قاسم ئاغا قشڵه‌ی کۆیه ئه‌که‌وێته نێوانیان و وه‌ته‌قه‌ش له بانی مه‌نزوومه‌وه کراوه!
له‌وانه‌شه له نزیکه‌وه ته‌قه‌ی لێکرابێت له هه‌ردوو حاله‌ته‌که ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به‌قاسم ئاغاوه نییه.له‌وانه‌شه جاشه‌کانی قاسم ئاغا ئه‌م کاره‌یان کردبێت، به‌ڵام قاسم ئاغا نه‌ڕاسته‌وخۆ، نه ناڕسته‌وخۆ پیلانی کوشتنی ئه‌م پیاوه‌ی نه‌بووه، گه‌ر که‌سێکیش به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌بێت که قاسم ئاغا له‌م تاوانه به‌شداره با ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌کوردستانپۆست بکات و تاوانی قاسم ئاغا ده‌ربخات.
مه‌جید و ئه‌حمه‌د بڕنه‌و:سه‌باره‌ت به شه‌هیید یه‌کێتی مه‌جید و شه‌هید ئه‌حمد بڕنه‌و، له‌ساڵی 1981
هه‌موو کۆیه ئاگاداره، که ئه‌وانه پێشمه‌رگه‌بوون و به‌چالاکی به نوێژی نیوه‌ڕۆ هاتنه ناو کۆیه دیاره شه‌وانه که‌مینی حکومه‌ت ئه‌چووه بانی (مه‌رکز شباب) و ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ش بۆ ئه‌وه هاتبوون له‌پێش که‌مینه‌که له‌جاشه‌کان بده‌ن، ئه‌وه‌بوو ئاشکرا بوون، بوو به‌شه‌ڕ (له‌که‌ناڵی کوردساتیش وه‌ک بیره‌وه‌ریه‌ک چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کان کراوه و باسی شه‌ڕه‌که ئه‌که‌ن خۆشیان ئاماژه به‌مه ئه‌که‌ن، که هه‌موو هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌عس به‌شدار بوونه له‌م شه‌ڕه)، دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی منه‌زه‌مه و که له‌مه‌فره‌زه‌ی کوره‌کانی ره‌سولی حه‌مه لاو بوون شێرکۆ وئه‌حمه‌د محمود که ئێستا له هه‌ولێر له که‌سنه‌زان ئه‌ژین و ده‌وریان گرتن و شه‌ڕ له پاش نیوه‌ڕۆیه‌کی درنگه‌وه تا به‌ره به‌یانیه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو. ئه‌م دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و مامۆستا عه‌زیز که ئه‌وسا سه‌رتیپ بوو بریندار بوو شمدین ره‌سول که پێشمه‌رگه بوو بریندار بوو.
له جاشه‌کانیش 3 که‌س کوژران: هادی و جه‌لال تیمارۆکی که برابوون و مه‌فره‌زی ئه‌منیان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ پیاوێکی (حه‌وێزی مام برایمی کانی ڕه‌شی) که ناوه‌که‌ی نازانرێت، ئه‌مانه کوژران و (حه‌ویزیش جاشی قاسم ئاغا بوو).
که شه‌ڕه‌که درێژه‌ی کێشا هه‌موو هێز و مه‌فره‌زه‌کانی ناو کۆیه به‌شداری شه‌ریان کرد، ئه‌نجامی شه‌ره‌که‌ش کوژرانی 3 جاش و بریندار بوونی چه‌ند جاشێکی تریش که ناویان نازانرێت، له‌گه‌ل شه‌هیدبوونی 2 پێشمه‌رگه و بریندار بوونی 2 پێشمه‌رگه. مامۆستا عه‌زیز، به‌برینداری ده‌رباز بوو، ئێستا له ژیان ماوه و له سوید ئه‌ژیت، گه‌ر درۆیه‌ک له‌م رونکردنه‌وه‌یه ئه‌بینێت هه‌قه بێته وه‌ڵام، ئیتر من هیچ ناڵێم، با خوێنه‌ران خۆیان دادوه‌ریی بکه‌ن ، ئه‌مه‌ش شه‌ڕ بووه، به‌سه‌دان که‌س ته‌قه‌یان کردووه
دیسان با خوێنه‌ران خۆیان بڕیاربده‌ن، چونکه ئه‌مه شه‌ڕێک بووه له‌ن ێوان یه‌کێتی و حکومه‌ت شه‌رێکی شه‌خسی نه‌بووه.
(بۆ زانیاریتان و بۆ شه‌رمه‌زارکردنی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر پێنج کوژراوه‌که به جاش و به پێشمه‌رگه‌وه، ناویان له یه‌ک لیستی موچه‌ی شه‌هیدانی کۆیه‌دا بوو).
سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی 1982 له کۆیه:ئه‌و خۆپیشاندانه له هه‌موو لایه‌کی کۆیه کرا و هه‌روه‌ها قاسم ئاغا ڕه‌زامه‌ندی نیشان دابوو، که ئه‌و دژیان ناوه‌ستێت
و لێره (فاروق مه‌لا فتحولله)، وه‌ک شاهیدێک بۆ مێژوو ئاگاداره و مامۆستا فاروق له ژیان ماوه گه‌ر ئه‌زانێت وا نییه حه‌قه بێته‌وه‌ڵام و بڵێت وانییه.
هاوڵاتیان (شوکریه مام قادر‌و ئه‌حمدی مام عبال) شه‌هید بوون له گه‌ره‌کی گردی بوو به‌رامبه‌ر منزه‌مه‌ی کۆیه، له‌وێشه‌وه ته‌قه‌یان لێکراو شه‌هید بوون .
چه‌ندین که‌س گیران و له‌وانه 7 کچی کۆیه که خوێندکاری دوا ناوه‌ندیی بوون گیران به ناوه‌کانی:
1. نه‌زنده سدیق، ناسراو به نه‌زند به‌گی خانی .
2. سانیای وه‌ستاکه‌ریم.
3. په‌خشان کانه‌بی شه‌وگێری.
4. کورده خانی قایمقامی پێشووی کۆیه
5. له‌گه‌ڵ چه‌ند کچێکی مه‌سیحی کۆیه.
ئه‌مانه خۆی ئه‌من و منه‌زه‌مه گرتنی و که به‌رپرسی ئه‌منی ئه‌وسا عقید محمد بوو خه‌ڵکی دیاله بوو قایمقامیش شێخ موعته‌سم به‌رزنجی بوو، قاسم ئاغا ئه‌م خه‌ڵکه‌ی نه‌گرت، به‌ڵکوو به هه‌ره‌شه‌ی قاسم ئاغا ئه‌م کچانه به‌ردران و بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ش سه‌یری گۆڤاری که‌کۆن بکه‌ن ژماره8 لاپه‌ڕه10 و 11 که نه‌زند به‌گی خانی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی کردوویه‌تی باس ئه‌کات که قاسم ئاغا به‌ریداون وئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی قسه‌کانی نه‌زنده، له‌م ساڵه‌شدا (مام ڕۆستمی شاعیر شیعرێکی ووت به‌م بۆنه‌یه‌وه شیعره‌که باس له ڕاپه‌رینه‌که‌ی کۆیه ئه‌کات و ئه‌ڵیت):
ته‌نیا ئه‌م ڕاپه‌رینه دوو شتی بۆ کۆیه کرد یه‌کیان تاڵان کردنی ئۆرۆدزی و ئه‌وی تریان رووسپی کردنه‌وه‌ی جاشان.له خۆپیشاندانه‌کانی 1982، نه‌ک قاسم ئاغا به ته‌نیا، به‌ڵکوو هه‌موو موسته‌شاره‌کانی کۆیه دژ به‌خه‌ڵک نه‌وه‌ستان و بگره یارمه‌تی خه‌ڵکیشیاندا، بۆیه‌ش مام رۆستم ئه‌م شیعره‌ی ووت دواتر، گه‌ر وانیه ئه‌وه کورد خان و ئه‌وانی تر بڵێن ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه درۆیه.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ بینینی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی نه‌زده‌به‌گی خانی له‌گۆڤاری که‌کۆن سه‌باره‌ت به‌ڕاپه‌رینی کۆیه1991
به‌ڵێ چه‌ند رۆژێک به‌ر له ڕاپه‌رین قاسم ئاغا، نامه‌یه‌کی بۆ هات له‌لایه‌ن (هه‌ژار مه‌غدید)، هه‌مان نامه کۆپی بوو بۆ هه‌موو موسته‌شاره‌کان و ته‌نیا له به‌رگه‌که‌ی نوسرابوو، که بۆ قاسم ئاغایه و به ئیمزا و ناوی جه‌لال تاڵه‌بانی بوو، داوای لێکردبوو، که به‌شداری بکات له ڕاپه‌رین و لێبوردنی گشتی بۆ مسته‌شاره‌کان هه‌یه، به‌ڵام قاسم ئاغا ئه‌مه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و وتی ته‌سلیم به جه‌لالیان نابم و چونکه ئه‌و له‌هه‌موو که‌س باشتری ئه‌ناسین و متمانه‌ی پێیان نه‌بوو.
له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ی که له خواره‌وه نوسراوه:
چونکه له ساڵی 1983 له‌کاتی مفاوه‌زاته‌که 17 که‌س، که جاش بوون به‌م ناوانه‌ی خواره‌وه بوون :
1. شفیق تۆفیق تاهیرئاغا.
2. هندرێن شفیق تۆفیق .
3. سواره‌حه‌مه‌ده‌مین بایز تاهیر.
4. ئازاد یونس خان تاهیر.
5. محمد ونس خان تاهیر
6. سه‌فین عوسمان ئاغا .
7. جه‌لال که‌رکوکی .
ئه‌مه ناوی کوژراوه‌کانه و ئه‌وانه‌ی ئازاد کران ته‌نیا 3 ناوم ده‌ستکه‌وت به ناوی ره‌مه‌زان علی ئیسماعیل و که‌یفی علی ئیسماعیل و ڕزگار به‌داخه‌وه ناوه‌کانی ترم نه‌توانی بیان دۆزمه‌وه، به‌س پێش چوونیان بۆ ده‌ره‌وه له ناو کۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌کدارێکی ماڵی مام یه‌حیا کێشه‌یان دروست بوو له سه‌ر هێلکه، ئه‌م باسه‌ش زۆربه‌ی خه‌ڵکی کۆیه مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نن ئه‌زانن و دیاره (سواره حمه‌ده‌مین بایز) له‌ناو بازاڕی کۆیه ئاڕبیجیه‌کی ته‌قاند به‌ره‌و ئاسمان، بۆیه له‌لایه‌ن پۆلیس و ئه‌منه‌وه بڕیاری ده‌ستگیرکردنیان ده‌رچوو. ئه‌مانه چوونه ده‌ره‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ببن به پێشمه‌رگه و چه‌ندین چه‌ک و بیکه‌یسیه‌ک و سه‌یاره‌یه‌کی شۆفرلێتێکیان برد و له گوندی گۆمه‌شینی رۆژئاوای کۆیه توشی ئه‌حمد کورده (ئه‌وه‌ی خۆی کاندید کردبوو بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم) ئه‌بن و ئه‌حمه‌د کورده‌ش په‌یوه‌ندیی به شیخ جعفر ئه‌کات که ئه‌وسا به‌رپرسی یه‌که‌می یه‌کێتی بوو له ناوچه‌که و شێخ جعفر ئه‌ڵێت:
با بێنه سێ‌گرتکان که خۆی له‌وێ بوو . له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌مه له کاتی مفاوه‌زاته‌که بوو .
چه‌ند رۆژێک له سێ‌گرتکان مابوونه‌وه. دواتر شێخ جعفر داوای لێکردبوون که بێنه مزگه‌وتی سێ‌گرتکان و که خۆی له‌وێ بوو له‌گه‌ڵ نزیکی 200 پێشمه‌رگه داوای له شه‌فیق ئاغا کرد گه‌ر ئێوه به نیازی پێشمه‌رگاییه‌تین پێویسته چه‌که‌کانتان دابنێن و تا وه‌ڵامی بروسکه‌ی مام جه‌لال دێته‌وه. چونکه ئێمه له مفاوه‌زاتین و نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ حکومه‌ت
توشی کێشه‌بین. شه‌فیق ئاغا بڕوا ئه‌کات و چه‌که‌کانیان دائه‌نێن و شێخ جعفریش کلا شینکۆفێکی قۆنداغداری سینیان ئه‌داتێ و دواتر زانرا که ده‌رزیشی تێدا نه‌بووه. ئه‌لێت ئێوه بڕۆ نه‌ماڵی (علی ئه‌حمد ئاغای دووشیوان)، که له‌عه‌شیره‌تی مه‌نتکن شه‌فیق ئاغا و شه‌ش خزمه‌که‌ی ئه‌نێرێت و بێگانه‌کانیش به‌لایه‌کی تردا ئه‌ڕۆن .
کاتژمێر 12 ی شه‌وی هه‌مان ڕۆژ شێخ جعفر به هێزێکی زۆره‌وه که زیاد له 10 ئۆتۆمبێل ئه‌بن ئه‌چنه گوندی دوو شیوان
شه‌فیق ئاغا و شه‌ش خزمه‌که‌ی ئه‌به‌ن .چه‌ندی ماڵی ئه‌حمد ئاغا و ڕیش سپیانی گووند و خه‌ڵکه‌که ئه‌پاڕێنه‌وه که نه‌یان به‌ن . که‌چی شێخ جعفر هه‌ر ئه‌یان بات و پاڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که هیچ داد نادات . شێخ جعفر ئه‌ڵێت کارم پێیانه دوای تۆزێکی تر ئه‌یانهێنمه‌وه. ئیتر هه‌موویان به‌کۆمه‌ڵ کوژران و (چۆنیه‌تی کوژرانه که به چه‌ندین شێوه‌باس ئه‌کرێت و بۆیه من نامه‌وێت بچمه ناو ورده‌کارییه‌کان، به‌ڵام له هه‌موو شێوه‌ی باسکردنه‌کان باسی ئه‌وه‌کراوه که شیخ جعفر به‌ر چاوی شه‌فیق ئاغاوه هه‌ندرێنی کوری که ته‌مه‌نی 16 ساڵان ئه‌کوژێت به ده‌ستی خۆی ئه‌م شێخ جه‌عفره، که ئێستا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه).
گولله‌باران کردن و به‌کۆمه‌ڵ کوشتنی 7 که‌س بێ دادگا و بێ هیچ یاسا و ڕێسایه‌ک و بێ هیچ تۆمه‌تێکی دیار، تا ئیستاش یه‌کێتی وه‌ڵامی نییه بۆ ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه! تاکه گومان که بکرێت ئه‌وه‌بوو، ته‌نیا یه‌کێکیان له‌و 7 که‌سه به ناوی (سواره حه‌مه‌ده‌مین بایز) که پیش‌تر له کۆیه له نزیک مه‌قری فه‌وجه‌که‌یان له بانی ئینحسار ته‌قه‌ی له (ده‌ربازی عبدولخالقی مزه‌مد) کردبوو و شه‌هیدی کردبوو، دیاره (ده‌رباز) (له‌دیواری ماڵی حاجی حه‌مه‌سعید باو کی شهید دکتۆر خالید) هه‌ندیک ئه‌ڵێن خه‌ریکی میوه لێکردنه‌وه‌بووه! هه‌ندێکیش ئه‌یانووت خه‌ریکی نه‌شره لێدان بووه. گرنگ ده‌رباز شه‌هید کرا و ئه‌مه‌ش ناهه‌قیه‌کی گه‌وره‌بوو کرا.
هیچ کام له‌م هۆکارانه پاساو نه‌بوون بۆ کوشتنی ئه‌م کوره گه‌نجه، که ئه‌مه‌ش تاوان بوو به‌رامبه‌ری کرا، له هه‌مان کاتدا ده‌رباز خزماییه‌تیشی هه‌بوو له‌گه‌ل شه‌فیق ئاغا ، وه‌ک ده‌ڵین دایکی ده‌ربازیش چووبووه لای شێخ جغفر داوی کردبوو بکوژی کوڕه‌که‌ی بکوژرێته‌وه، به‌ڵام شێخ جعفر هه‌ر حه‌وت که‌سی کوشت و بێ دادگایی کردن ، دواتریش چه‌که‌کان له خه‌لیفان، یه‌کێتی ته‌سلیمی حکومه‌تی کرده‌وه و (ته‌نیا ده‌مانچه‌که‌ی سواره‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوو چونکه، شێخ جعفر به دیاری بۆ مام جه‌لالی ناردبوو، حکومه‌تیش جه‌ختیان کرده‌وه ئه‌بێت ده‌مانجه‌که‌ش بگه‌ڕێندرێته‌وه، دواتر ده‌مانچه‌که‌ش گه‌رێندرایه‌وه و حکومه‌ت هه‌موو چه‌که‌کانی وه‌رگرته‌وه)، ئینجا ئه‌م
پاره و زێره‌ی به بڕی (.......) له قاسم ئاغا سه‌ندرابوو، له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه وه‌رگیرا، چونکه شه‌فیق ئاغا هه‌ڵات، قاسم ئاغاش که‌فیلی بوو و بۆ سه‌یاره‌و چه‌که‌کان حکومه‌ت فیشاریان بۆ هێنا گه‌ر پاره‌ی چه‌ک و سیاره‌که نه‌داته‌وه حکومه‌ت ئه‌وا قاسم ئاغا ئه‌گیرا.
بۆزانین شه‌فیق ئاغا و ئه‌وانه‌ی کوژران، ئامۆزا و کوڕه ئامۆزای قاسم ئاغا خۆی بوون ،هه‌ر بۆیه‌ش قاسم ئاغا له تۆڵه‌ی ئه‌م تاوانه بریاری دا، ئیتر واز له دوژمناییه‌تی یه‌کێتی نه‌هێنێت به تایبه‌تیش جه‌لال و جه‌لالیه‌کان، جا بۆیه له ڕاپه‌رین بریاری دا ته‌سلیم نه‌بێت و ئه‌وه‌ی له توانایدا بوو کردی، دژ به ڕاپه‌رینه‌که و ئه‌و به ته‌نیاش شه‌ڕی نه‌کردووه، به‌ڵکو سوپا و ئه‌من و ئیستخبارتیش به‌شداری شه‌ریان کرد
لێره‌دا ئه‌بێت ئه‌وه بڵێم ئه‌نجامی شه‌ڕیش، هه‌ر ماڵ وێرانی و کوشتاری به‌دواوه‌یه و که‌سێک نییه بڵێ له‌شه‌ڕ گوڵ ئه‌بارێت.
ئه‌وانه‌ی کوژراویشن له‌م شه‌ڕه ئه‌و ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی سه‌رانی کورد بووه، به‌تایبه‌تیش له‌م کێشه‌یه یه‌کێتی تاوان بار و ده‌ستپێشخه‌ر بووه. ئه‌م شه‌هیدانه‌ی، که دراون به‌داخه‌وه بۆیان . به‌ڵام چۆن بیسه‌لمێنین که هه‌مووی به‌ده‌ستی قاسم ئاغاوه شه‌هید کراون، گه‌ر گریمان و بڵێن تاکه به‌ربه‌ست له ڕاپه‌رین قاسم ئاغا بووه. بۆیه ئه‌مانه شه‌هید بوون . ڕاسته باشه نابێت بڵێن :ئه‌ی کێ ده‌ستپێشخه‌ری یه‌که‌م بووه. که شێخ جعفره و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ڵێم" چۆن قاسم ئاغا بڕوای پێکردبان . لێره‌شدا به به‌ڵگه یه‌کێتی سه‌لماندیان که ئه‌مانیان بۆ نییه، بۆ زانیارتان:
زاهیر ئاغا که ئامۆزای قاسم ئاغا بوو له هه‌مان کات برای شه‌فیق ئاغا بوو . له ڕاپه‌رین دژی قاسم ئاغا وه‌ستا و به‌شداری شه‌ڕی نه‌کرد و بوو به یه‌کێتی: (
ته‌نانه‌ت پێیان ووتبوو مه‌به به یه‌کێتی چونکه ئه‌مانیان نیه و 7 که‌سیان لێکوشتوویت، که‌چی وتبووی گه‌ر 17 که‌سی تریشم لێبکوژن هه‌ر یه‌کێتیم).
ئه‌وه‌بوو له گوندی دۆنداری ده‌شتی کۆیه له مانگی 5 -1991 زاهیر ئاغا و6 که‌سی تر له که‌مینێکی توند دا به‌پیلانی ڕاسته‌وخۆی تاڵه‌بانی کوژران و که بکوژه‌کان تا ئه‌م ساته‌ش ئازادانه ئه‌سورێنه‌وه‌و . که‌وا نیشان درا له‌ت ۆڵه‌ی که‌سێکه له‌ڕاپه‌رینه‌که کوژراوه به‌ده‌ستی قاسم ئاغا . ناوی قوربانیه‌کان به‌م شێوه‌یه:
1. زاهیر تۆفیق تاهیر ئاغا
2. هاوارتۆفیق تاهیر ئاغا
3. نه‌وزاد تۆفیق تاهیر ئاغا
4. لوقمان ئۆمه‌ر ئاغای مه‌نتک
5. ئاودێر علی ئاغا حه‌وێزی
6. قه‌مه‌ر فارق ئاغا
7. کاویس شاخه پیسکه‌یی
بۆ زانیاریتان زاهیر ئاغا خۆی که‌سێکی زۆر دوور له شه‌ڕ بووه واته (حه‌زی له شه‌ڕ نه‌بوو) هه‌ر له ساڵی 1983 له دوای کوژرانی براکانی به ده‌ستی شێخ جعفر ،
زاهیر ئاغا له‌گه‌ل قاسم ئاغا ئه‌بێت له چیای هه‌یبه‌ت سوڵتان و به‌ڕێکه‌وت تووشی قافڵه‌ی مام جلال ئه‌بن و قاسم ئاغا به نیازی کوشتنی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌بێت و خۆی ئه‌چێته سه‌ر دۆشکه، که جه‌لال بکوژێت، که‌چی ئه‌م زاهیر ئاغایه و مجیدی مه‌لا فتاح ورگی خۆیان به لووله دۆشکه‌وه ئه‌نێنن و ئه‌ڵین ئه‌بێت پێش مام جلال ئێمه بکوژیت و هه‌رچه‌نده قاسم ئاغا ئه‌وکات بڕوای وابووه که کوشتنی جه‌لال تاڵه‌بانی باشتره له کوڕی هه‌ژار .
قوربانیانی راپه‌ڕیین: سه‌باره‌ت به قوربانیانی ڕاپه‌رین به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت ئه‌م ڕاستیه بڵێن له‌ناوچه‌کانی کۆیه‌و به‌شی زۆری کوردستان یه‌کێتی پشکی شێری هه‌بوو له‌ڕاپه‌رینه‌که‌و راسته‌حیزبه‌کانی تریش به‌شدار بوون به‌لام یه‌کێتی ئه‌وسا ئه‌توانین بڵین خاوه‌نی ڕاپه‌رینه‌که‌بوو چ له‌ڕووی راگه‌یاندن چ له‌رووی هێزی جه‌ماوه‌ریه‌وه‌بۆیه‌ئاسته‌م بوو قاسم ئاغا ته‌سلیم به‌یه‌کێتی بێت و له‌ساڵی 1991 به‌دواوه‌قاسم ئاغا وه‌ک سه‌رسه‌خترین دووژمنی میلله‌تی خۆی سه‌یر ئه‌کرا به‌ڵام دواتر که‌خه‌ڵک بینی چۆن مام یه‌حیاو کارۆخ و ئاسۆی برای که‌بڕبره‌ی پشتی یه‌کێتی بوون له رۆژانی سه‌خت و شێروانه‌سورو حه‌وێزه‌ریشه‌چۆن له‌ساڵی 1994به‌دیلی شه‌هید کران . و محمد حلاق 11 هاوڕێ چۆن له‌بازگه‌ی تۆبزاوی کۆیه‌له‌ساڵی 1995 که‌زۆربه‌یان پێشمه‌رگه‌ی دێرین بوون به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌شه‌هید کران وئاراسی مامه‌ڕووته‌و برازاکه‌ی بێ دادگا و زۆر دڵرقانه‌له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه‌شه‌هید کران ئه‌وسا تێگه‌یشتن که‌قاسم ئاغا ناحه‌قی نه‌بووه‌که‌بڕوای به‌یه‌کێتی نه‌کردووه.
له کۆتایدا منیش ئه‌ڵیم قاسم ئاغا تۆمه‌تباره و داواکراوه له‌یاسا . به‌ڵام کام یاسا چۆن ئه‌کرێت داوای ده‌ستگیر کردنی قاسم ئاغا بکرێت له‌کاتێک زۆربه‌ی مسته‌شاره‌کان له‌باوه‌شی پارتی و یه‌کیتین له فتاح به‌گی جافه‌و تا مه‌لا عوزێر وهتد
ئه‌بوایه که‌مپین له هه‌موو شاره‌کان بکریت بۆ به سزا گه‌یاندنی گشتیان به تاونبارانی شه‌ڕی ناوخۆشه‌وه بۆیه. حه‌قی خۆیه‌تی بڵێم که‌مپینه‌که به‌فیتی یه‌کێتی بوو. باشه وه‌ک کاک مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره ئه‌ڵێت بۆ له‌کفری و که‌لار و گه‌رمیانیش که‌مپین ناکه‌ن دژی فتاح به‌گی جاف یاخود ئه‌مه‌ش بانێکه و دوو هه‌وایه. تاونباری زۆر گه‌وره‌تر له‌م ولاته ئه‌ژین و که‌س ناویشیان ناهێنێت.. که‌س له خۆی نه‌پرسیوه نهێنیه‌که‌ی چییه؟ تاونبار هه‌رتاونباره وه‌ک ستالین ئه‌ڵێت: (
کوشتنی مرۆڤێک تاوانه، به‌ڵام کوشتنی سه‌دان که‌س ئاماره).
یه‌کێتی و پارتی زیاد له 18 هه‌زار کوڕی کوردیان به‌کوشت دا له شه‌ڕی ناوخۆ ! کوا بینیمان که‌س دادگایی بکرێت ؟
گه‌ر وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کان ڕاستگۆیه و با بێت و ئاماری شه‌هیدان و ناوه‌کان ئاشکرابکات بزانین له‌کۆی هه‌موو شه‌هیدان بزانین چه‌ندیان له‌شه‌ڕی رووبه‌ڕ و بوونه‌وه‌ی رژێم شه‌هید کراون من ئه‌زانم نزیک له‌سه‌دا 69 شه‌هیدان به‌ده‌ستی خۆماڵی کوژراون واته پارتی و یه‌کێتی و حیزبه‌کوردییه‌کان نه وه‌ک سوپای عێراق و جاش . (مه‌به‌ستم ئه‌نفال کراوانیش نیه) واته له شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه تا ئیمرۆ پارته کوردییه‌کان دوو جار زیاتر کوردیان کوشتووه له چاو سوپای عێراق و جاشه‌کان.
من ئه‌م ئاماره‌م به ناره‌سمی پێگه‌یشتوه. گه‌ر درۆ له قسه‌که‌م ئه‌بینرێت با لیستی ناوی شه‌هیدانی کوردستان ئاشکرا بکرێت و هه‌ر لیره‌وه‌ش داوا له ناوه‌ندی چاک ئه‌که‌م که ئه‌بێت وه‌زیری شه‌هیدان ناچار بکه‌ن، که لیستی شه‌هیدان ئاشکرا بکرێت.
ئومێد ئه‌که‌م له روونکردنه‌وه‌کان زیاترین راستیم باس کردبێت و له به‌شی سییه‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌م که له سه‌ر قوربانیانی تر ڕونکردنه‌وه بده‌م لێره‌ش ناچارم گه‌ر بچمه ناو ورده‌کاریه‌کان، چونکه خه‌ڵکانێک له گه‌رمه‌ی شه‌ڕ کوژراون و به‌ده‌یان که‌س به‌شدارن به ڕاسته‌وخۆ. که زۆر ناوی قاسم ئاغاش ئه‌هێنرێت ئه‌م به‌رپرسی نزیک 5000 جاش بووه، بۆیه‌که له هه‌ر شوێنێک شه‌ڕ بووه وتوویانه جاشه‌کانی قاسم ئاغا واته ئه‌م پیاوه ناڕسته‌وخۆ به‌شدار بووه، یاخود هێزی ناردووه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌نفال و ورده‌کارییه‌کانی کێ بوو به‌هۆکار و چۆنیه‌تی به‌شداری قاسم ئاغا له ئه‌نفال دا و به ورده‌کاری ورده‌وه له‌به‌شی سێیه‌م باسی ئه‌که‌م و ڕوونکردنه‌وه ئه‌نیرم بۆتان.
دیسان ده‌یڵێمه‌وه، که من ناڵیم قاسم ئاغا به‌شداری شه‌ڕ و ئه‌نفالی نه‌کردووه
هه‌ربژین
به‌شی یه‌که‌م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست