چاودێرێكى یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن دوو ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سه‌ر به پارتى ده‌رده‌كرێته‌ده‌ره ه‌وه ى بنكه
Sunday, 07/03/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ى رێگرى كرد له‌شه‌پۆڵى ته‌زویر و خروقاتى لایه‌نى ده‌سه‌لاَت، موسعه‌ب جه‌میل عه‌لى چاودێرى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له‌لایه‌ن دوو ئه‌فسه‌رى پله‌دارى سه‌ر به‌پارتى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووچارى هه‌رِه‌شه لێ‌كردن ده‌بێته‌وه كه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بنكه‌ى ده‌نگدانى قوتابخانه‌ى كرمانجى سه‌ره‌تایى جێ بهێڵێت دووچارى سزاى توند و لێدان ده‌بێته‌وه، ناوبراو به‌سپێده‌ى راگه‌یاند: دواى هه‌رِه‌شه‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له‌لایه‌ن چاودێرانى كۆمسیۆنه‌وه هیچ پشتگیرییه‌كم لێنه كرا و ناچار بووم بنكه‌ى ده‌نگدانه‌كه جێ بهێڵم ... شایانى باسه‌ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌رِه‌شه و گورِه‌شه‌ى لایه‌نى ده‌سه‌لاَت نییه له‌دژى چاودێرانى یه‌كگرتوو له‌نێو بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ى یاسا و رێساكانى كۆمسیۆن بۆئه‌فسه‌ر و چه‌كدارى لایه‌نى ده‌سه‌لاَت قه‌ده‌غه‌یه به‌چه‌ك بچنه ژووره‌وه‌ى بنكه‌كانى ده‌نگدان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست