کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێژه‌ی ده‌نگدان له‌ هه‌ولێر تا 3ی پاش نیوه‌رۆ %45 ـه‌

Sunday, 07/03/2010, 12:00


سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ رێژه‌ی سه‌ردانی هاوولاتیان بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان زۆر لاواز بوو به‌شێوه‌یه‌ك تا كاتژمێر 12 ی نیوه‌رۆ گه‌یشته‌ 20% و دوای په‌یوه‌ندی كردنی سایتی یه‌كگرتوو به‌ زۆرێك له‌ چاودێرانی قه‌واره‌ی سیاسی له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدانی تا كاتژمێر 3 ی پاش نیوه‌رۆ رێژه‌ی ده‌نگدان و به‌شداری گه‌یشتووه‌ته‌ %45 .

به‌شێوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌یه‌ك بۆ بنكه‌یه‌كی تر جیاوازی هه‌یه‌ و له‌ بنكه‌ی 211 ی زانین 2 رێژه‌ی به‌شدار بوان %45 و له‌ بنكه‌ی بێكه‌س و سه‌روه‌ران رێژه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ %50 و له‌ بنكه‌ی هاوار رێژه‌كه‌ %42 و بنكه‌ی كرماشان %40 و بنكه‌ی شێخ محمود %40 و به‌و شێوه‌یه‌ رێژه‌ی به‌شداری له‌ زۆرێك له‌ بنكه‌كان له‌ %40 بۆ %50 ده‌بێت و به‌ گشتی تاكاتژمێر 3ی پاش نیوه‌رۆ %45 ـه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە