کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌سێداره‌دانی 40 هاوڵاتی عیراقی له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه‌ سه‌رکۆنه‌و ریسواده‌که‌ین!

Wednesday, 12/01/2011, 12:00



له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بساتنی سعودی 40 هاوڵاتی عیراقییان دوای دادگایکردن به‌ تۆمه‌تی به‌زاندنی سنور له‌سێداره‌دا.
عه‌ره‌بساتنی سعودی له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ که‌ درنده‌ترین و نامرۆڤانه‌ترین تاوان له‌ به‌رامبه‌ر زیندانایان و ده‌ستگیرکراوه‌کاندا به‌رێوه‌ده‌بات. هه‌ر له‌ ده‌ستبرین و جێبه‌جێکردنی سزای له‌ سێداره‌دان که‌ به‌ پله‌ی چواره‌م دێت له‌ ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ سزای له‌ سێداره‌دان وه‌ک یه‌کێک له‌ درندترین تاوان و کوشتنی ده‌ستئه‌نقه‌ست به‌ ناوی یاساوه‌ له‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ تیایاندا جێبه‌جێده‌کرێت.
ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ و له‌سێداره‌دانی 40 هاوڵاتی عیراقی ته‌نها به‌ بیانوی به‌زاندنی سنور له‌ درێژه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌یه‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌م رژیمه‌ ئیسلامی و کۆنه‌په‌رسته‌ له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا ئه‌نجامی ده‌دات و له‌ راستای ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌و کۆمه‌ڵگادایه‌. له‌ هه‌مان کاتدا به‌ دیاریکراویش ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌و دڕنده‌یه‌ له‌م ساته‌دا له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی عیراقیدا ده‌چێته‌ خانه‌ی کێشمه‌کێشم و ململانێی سیاسی ئه‌م رژێمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی عیراق و هێزو لایه‌نه‌ مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا له‌ پێناو سه‌پاندنی ئه‌جنداکانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ کۆنه‌په‌رسته‌ له‌ عیراقدا و جێکردنه‌وه‌ی زیاتری جێپێ و کاریگه‌ری خۆی له‌ ئاینده‌ی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌ عیراقدا و به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی عیراق هه‌مان سیاسه‌ت جێبه‌جێده‌که‌ن. لێره‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ چۆن ئه‌م رژێمانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ملمملانێ سیاسی و حکومه‌تیه‌کانی خۆیاندا چۆن هاوڵاتیانی بێتاوان و زیندانیان و ده‌ستگیرکراوه‌کان ده‌که‌نه‌ قوربانی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ درنده‌و نامرۆڤایه‌تییه‌کان.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مجاندانی ئه‌م تاوانه‌ درنده‌یه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه‌ ده‌بێ ریسوا بکرێت، ئێمه‌ لێره‌وه‌ ئه‌م هه‌وڵ و سیاسه‌ت و تاوانه‌ به‌ تووندی سه‌رکۆنه‌و ریسوا ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها داوا له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادیخوازو ته‌واوی که‌سایه‌تی و ریکخراوه‌کان و لایه‌نه‌کانی لایه‌نگر له‌ مافی مرۆڤ و دژ به‌ سزای له‌ سێداره‌دان ده‌که‌ین که‌ ئه‌م تاوان و سیاسه‌ته‌ی ئه‌م رژێمانه‌ ریسوا بکه‌ن و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک که‌ بۆیان گونجاوه‌ ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببرن له‌به‌رامبه‌ریاندا و هه‌وڵبده‌ین که‌ هه‌وڵ خه‌باتمان یه‌ک بخه‌ین له‌ پێناو قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م سزا درنده‌یه‌ له‌ هه‌موو جێگایه‌کی جیهان.
سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان
10/1/2011
بۆ په‌یوه‌ندی:
[email protected]
کوردستان:
ئاکۆ خه‌لیلزاد: 009647707698822 ،009647701105690
دانیمارک:
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی: 004540318544
به‌ریتانیا:
هیوا ئه‌حمه‌د: 00447837902098
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە