جاشقهڵهمێک بە راسپاردەى پاراستن، هێرشى كردە سەر تالەبانى!
Monday, 23/08/2010, 12:00
وەك بیرخستنەوەیەك، نووسەرو خویندكار و كەنجى كوردى ڕۆژهەلاتى، عیرفانى قانعیى فەرد لە پەراویزى نووسینەوەى دكتۆرانامەكەى، چەندین هەڵەى سیاسى و تێزى چەواشەكارى و بی ئەزموونى مەلا مستەفایى بەجۆرێك خستە روو، كە بە قەلى خۆمان گۆمەكەى باش شڵەقاندوو، تا رادەیەك هەندێك راستى و دروستى مێژووى شۆرشى ئەیلولى و دەست تێكەلاو كردنى مەلا مستەفاى لەگەڵ دەزگایى ساواكى ئیرانى ئاشكراكرد، كە بۆ نەوەكانى ئەمرۆ و داهاتوو گەلێك بەنرخ بوو!
ئەو دیدارەى قانعى فەرد لە گۆڤارى لفین، بووە سەرهەڵدانى جۆرێك لە گرژیوو و ئاڵۆز بوونى بارى بنەماڵەى بارزانى و ئەندامى كویلەكانى حزبەكەى مەسعودو، تا ئەوەى بە هەموو جۆرێك هاتنە سەرخەت بۆ نووسەرو و ڕۆژنامەنووس كاك ئەحمەد میرەو، ستافى لفینى ئازاو بوێرو، تا ئەوەى بە ڕێگەى نووسین و هەڕەش نامەو بەیانامەى دەزگایى پاراستن لەلایەن تیرۆریستان هێمن هەورامى و شەمالى عەلى (دزەكەى كومرگ و جاشەكەى شیخ عەلى سیرینى و) هیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسى لقى 4 و بكوژى سۆرانى مامە حەمە، ئەو بەیانامانەیان بەناوى چەند گەنجێكەوە لە بزافیڕۆشنبیرى نوێخوازەوە دەركردووە، كە نەورەس ڕەشیدو ئامانج عەبدوڵا سوورەوە سەرپەرشتى دەكرێت، ئەو گەلەكۆمەكیانە دژ بە قانعى و ستافى لفین سازكرد !
دوایى ئەوەش گەمەكە خودى جەلال تاڵەبانى گرتەوە، چونكە مەسعود و كورانى پیان وابووە، هەموو ئەو زانیاریە راستانە لەسەر بزاڤی چهکداری ئەیلول و خودى مەلا مستەفا، تاڵەبانى بە قانیعى گەیاندووەو، بە بێى سەرچاوەیەك كاتێ لە هەولێر مەسعود و نێچیرەڤان سەردانى ماڵى كۆسرەت یان كردبوو بۆلاى تاڵەبانى، گلەیى زۆریان ئاراستەى تاڵەبانى كردووە، كە ئەو یارمەتى و مادى و زانیارى بە قانیعى داوەو، ئەویش واتە تاڵەبانى ناچاربوو، ئەو كۆنگرە رۆژنامەوانیە پڕ مەهزەلەیەیى ئەنجامداو، بە ئاشكراو ڕاستەوخۆ هێرشى كردە سەر قانیعى و ستافى لفین و، بە زمانى یاسا جۆرە هەرشەشەیەكى كرد، كە بۆ پیاوى سیاسى وەك تاڵەبانى كەبۆستى سەرۆك كۆمارە ناوەشێتەوە، بەڵام تاڵەبانى یەكەمین جارى نیە كە تێدەكەوێت و، ئەوەبوو تاڵەبانى هەموو شتێكى بە مەسعود و بنەماتڵەكەى دۆڕاندووە!
گۆنگرە رۆژنامەوانیەكەى تاڵەبانى گرژیوو و بارە دەروونیەكەى مەسعود و كوڕانى دانەمركاندەوەو، ناچاربوون، یاریەكە بە جاشقهڵهمێکی پاراستن وەك ڕێبوارى كەریم وەلى بسپێرن، بەو سیفەتەى ڕێبوار دەڵى من پارتى نیم، بەلام بە ئاشكرا دەلێ من دەروێشى مەلا مستەفام !
سەرچاوەیەك نزیك لە هێمن ئەحمەد تەنزیلات، ناسراو بە هێمن هەورامى بەرپرسى دۆسیەى رۆژنامەنوسانى ئازاد و سەربەخۆ لە دەزگاى پاراستن، ئەوەى دركاندووە، كە ڕێبواریان مخەوەل كردووە، لە ناو گۆڤارى لفین بەناوى دیدارەوە، ئەو چەواشەكاریەى تاڵەبانى ئاشكرا بكات!
بۆ ئەو گەمەیەش نەزهەت حالى بەرپرسى دەزگاى پاراستنى سەلاحەدین، هاوكارى مادى 5000 دۆلارى بە ڕێبوار بەخشیوە، تا هێرش بكاتە سەر تاڵەبانى و، ئەگەر یەكیتى هاتنە سەرخەت ئەوا رێبوار پارتى نیەو، بە پێى زانیارى خۆیى و ئەو ڕایانەى باسكردووەو، ناشبێتە كێشە بۆ مەسعود و حزبەكەى!
ئەوەبوو، رێبوارى كەریم وەلى بە سود وەرگرتن لە پەوەندیەكى مۆبایل لە بارامى وەلید بەگى، كە كوردێكى ڕۆژهەڵاتیەو ، لە تاران بەناو سەرپەرشتى ئەنیستۆتۆى كوردى دەكاو، لە ژێرەوە ئیتڵاعاتەوە، لەسەریشەوە دڵسۆزى بنەماڵەى بارزانیەو، 2 مانگ جارێك سەردانى مەسعود و مەسرورو ستافى نێچیرەڤان دەكاو، كۆمەك و پارەى زۆر بە ناوى نووسەران ڕێبازى بارزانیەوە وەردەگرێت و، وەك سەرباز هەورامى چەند جارێك باسى كردووە، كە سەرۆ قادر پێڕاگەیاندووە، بارامى وەلید بەگى لە ماوەى 10 ساڵى ڕابردوو بڕى 2 ملێۆن دۆلارى بۆ ئێران بردووە، تەنها 750 هەزار دۆلارى بە دەست هاوكارەكانى گەیشتووە، لە ئەنیستۆتى كوردى لە تاران!
هەرلەم ڕێگایەوە سەرۆ قادر زانیاریەكانى لە بارامى وەلید بەگى وەرگرتووەو، بە پارساتنى داوەو ئەوانیش بە ڕێبوارى كەریم وەلی یان داوەو، لە دژى تاڵەبانى بەكارى هێناوە!
بە پێى سەرچاوەیەك تاڵەبانى لە تۆڵەى بڵاوكردنەوەى بەرگى 3 هەمى كتێبە پڕچەواشەكاریەكەى مەسعود بارزانى كە پێش یەكگرتنەوەى حكومەتى هەرێم بڵاوى كردووەو، لە چەندین شوێن باسى خیانەت و جاشایەتى و تاڵەبانى تیا بڵاوكردۆتەوە!
بە پێى قسەى هێمن هەورامى ئەو ڕێبوار كەریم وەلى كردویەتى باشە، بەڵام نەیتوانیەوە بە شێوەیەكى كاریگەرتر، هێرش بكاتە سەر تاڵەبانى و، ئیستا پاراستن بەنیازن نامیلكەیەكى 60 لاپەڕەیەى لەسەر مێژووى تاڵەبانى بڵاوبكەنەوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست