شارێک پڕ له‌ به‌ڵێن و خاڵی له‌ ماف پشتیوانی له‌ مانگرتووانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌

Friday, 26/02/2010, 12:00


ده‌سته‌ی هاوپشتی چه‌ند ڕۆژێکه‌ (220) خوێندکار له‌ ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیان به‌ مانگرتن کردووه‌ بۆ دامه‌زراندن،ئه‌م خوێندکارانه‌ چه‌ندین ڕێگایان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی خۆیان به‌هره‌مه‌ندببن،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌ک هه‌میشه‌ وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگاکانیان فریودان و ده‌ستی ده‌ستی پێکردن بووه‌ ، ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کاتێکدا داوای دامه‌زراندن ده‌که‌ن که‌ داهات و سه‌روه‌ت و سامانی زۆری حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران به‌جۆرێکه‌ له‌ ئاماردانییه‌ . ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ ئێستا مانیانگرتووه‌ ،لاوانی ئه‌و شاره‌ن که‌ هه‌موو ڕۆژێک ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان سوێند به‌ شاره‌که‌یان ده‌خۆن و به‌لێشاو به‌ڵێن و په‌یمانی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنن ،ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ لاوانی شاره‌که‌ی (عومه‌ری خاوه‌رن) ئه‌و شاره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ مه‌رامی خۆیان به‌کاریان ده‌هێنن،به‌ڵام کاتێک دێته‌ سه‌ر ماف و داخوازییه‌کان بۆ لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵکی شار، به‌ڵێنه‌کان ده‌بنه‌ میوانی ناو فایله‌ بێگیانه‌کان و ده‌چنه‌ خانه‌ی له‌بیرچوونه‌وه‌ . داواکاری ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ره‌تایترین و ساده‌ترین ماف و داواکاری ئه‌وانه‌، پشتیوانی کردن له‌داخوازییه‌کانی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر ئینسانێکی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازه‌، ئێمه‌ داواکارین که‌ هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان،ڕێکخراو کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ مه‌ده‌نییه‌کان ، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و که‌سایه‌تیه‌ ئینساندۆسته‌کان ، پشتیوانی له‌ داخوازییه‌کانی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ بکه‌ن ، ئێمه‌ بۆ پشتیوانی له‌ داخوازییه‌کانی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌وڵی ڕاکێشانی پشتیوانی هه‌موو لایه‌ک ده‌ده‌ین،بانگه‌وازتان ده‌که‌ین که‌ هه‌موومان بتوانین پشتیوانی قایمی داخوازییه‌کانیانبین و له‌م کاروانه‌دا هاوسه‌نگه‌ریانبین .
ده‌سته‌ی هاوپشتی له‌ مافه‌کانی ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ڵه‌بجه‌ .
 1- هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی نوسه‌ر
2 گۆران هه‌ڵه‌بجه‌ی نوسه‌ر
3 که‌مال داده‌ ئامین نوسه‌ر و شاعیر
4 ئایار باقی مافناس
5 به‌هار ئه‌مین مامۆستا
6 فه‌ره‌یدون ئه‌ڵاکه‌ره‌م مامۆستا
7 باقی ته‌ها پێشمه‌رگه‌ی دێرین
8 خه‌دیجه‌ سه‌ید خانه‌نشین
9 ژیان باقی کارمه‌ند
10- به‌یان باقی ده‌رووناس
11- عه‌لی ئه‌مین خانه‌نشین
12- سه‌لمه‌ حه‌مه‌ خانه‌نشین
13- له‌یلا ئه‌مین خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌‌
14- مه‌ریوان سه‌فادین هونه‌رمه‌ند
15- فریشته‌ مه‌لا که‌ریم شاره‌زا له‌بواری په‌روه‌رده‌
16 حه‌مه‌ غه‌فور نوسه‌ر
17- ئاسۆ بیاره‌ی نوسه‌ر
18- حه‌مه‌شوان حه‌مه‌ فه‌ره‌ج نوسه‌ر و شاعیر
19- ئیسماعیل که‌ریم نوسه‌ر و شاعیر
20- ئامانج خه‌لیل ڕۆژنامه‌نوس
21- هیوا ئه‌مین پزیشک
22- ڕزگار ڕه‌شید هه‌ڵسوڕاوی نه‌قابه‌ی (ئای ئێف میتال) له‌ سوئید
23- دڵشاد عومه‌ر کاکی ڕۆژنامه‌نوس و شاعیر
24- هوشیار حه‌مه‌ فه‌ره‌ج هونه‌رمه‌ند
25- دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی کاندیدی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیه‌کان بۆ هه‌لبژاردنی شاره‌وانی لاهای . ده‌نهاخ
26- گۆنا جاف شاعیر
27- پشکۆ نه‌جمه‌دین نوسه‌ر و شاعیر
28- تارا جاف هونه‌رمه‌ند
29- چنور ێدیق هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی ژنان
30- کامه‌ران مه‌حمود خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
31- فازل قادر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
32- به‌ختیار ڕه‌شید خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
33- فه‌رهه‌نگ محه‌مه‌د هونه‌رمه‌ند
34- ئیبراهیم محه‌مه‌د حاجی شه‌ریف خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
35 ئیبراهیم مه‌حمود شه‌ریف خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
36- مه‌ریوان عومه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
37- زه‌کیه‌ مه‌حمود خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
38- جه‌لال جاف خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
39- شنروێ ڕه‌ئوف خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
40- جه‌لال عه‌لی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
41- ئاسۆ ئه‌حمه‌د خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
42- ئاکۆ ئه‌حمه‌د خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
43- دایکی شارا خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌
44- هێمن گۆران غه‌فور خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
45- ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ی نوسه‌ر‌‌
بۆ په‌یوه‌ندی کردن
ژماره‌ی ته‌له‌فون 004540318544

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە