هۆکاره‌کانی شه‌ڕی ئیسرائیل دژ به که‌رتی غه‌زه
Thursday, 17/07/2014, 12:00
بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌زه بووه‌ته هۆی کوژرانی ده‌یان فه‌ڵه‌ستینی و برینداربوونی سه‌دانی دیکه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه مرۆڤیه‌کانی جیهانی، به‌شێکی زۆری به‌رکه‌وتووانی ئه‌م شه‌ڕه، ژن و منداڵن و هه‌ر ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای ڕای گشتی جیهانی دروس کردووه. سه‌رکرده‌کانی ئیسرائیل و هه‌ندێ له چاودێرانی بیانی هۆکاری سه‌ره‌کی شه‌ڕی نوێی ئیسرائیل، بۆ سیاسه‌ته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌گه‌ڕێننه‌وه. به ڕای ئه‌وان دان پێدانه‌نانی ئیسرائیل له لایه‌ن حه‌ماس و هێرشه موشه‌کیه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته هۆکاری سه‌ره‌کی شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ن. له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا کوژرانی سێ گه‌نجی ئیسرائیلی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپی فه‌تح که هیچ گروپ و لایه‌نێک تا ئێستا نه یانگرتووهته ئه‌ستۆ هۆکاری دیکه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شه‌ڕه‌ن. به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هۆکاری گرژی و ئاڵۆزی نێوان فهلهسستینیهکان و ئیسرائیل بۆ ئه‌م خاڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1)ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به توندی له دژی پێکهاتنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوویه له فه‌ڵه‌ستین. ئه‌م حکومه‌ته له سه‌ره‌تای مانگی ژوئه‌ن و به پێی ڕیکه‌وتنی فه‌تح و حه‌ماس بۆ پێکهێنانی کابینه‌یه‌کی هاوبه‌ش ته‌شکیل کرا. ئیسرائیل پێی وایه ئه‌م حکومه‌ته یه‌کگرتووه پێگه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به ئاشتی نێوانیان به هێزتر ده‌کات و پاشان ڕه‌وایه‌تی ده‌به‌خشێته فه‌ڵه‌ستینیه‌کان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. ئیسرائیل هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م شه‌ڕه ببێته ڕادیکاڵیزه‌کردنی ڕوانگه‌ی حه‌ماس به دانوستانه‌کان و له ئاکامدا ناکۆکی له نێوان ئه‌وان و فه‌تح دروس بێت و حکومه‌ته هاوبه‌شه‌که‌یان توشی هه‌ره‌س هێنان بێت.
2)تێوه‌گلانی حیزبوڵای لوبنان له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا و دڵنیایی ئیسرائیل له نه‌کرانه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕی باکور و هه‌ر ئه‌مه‌ش باشترین ده‌رفه‌ته بۆ جێ به جێکردنی ستراتیژیه‌تی سه‌ربازی ئیسرائیل که یه‌ک به یه‌ک، حه‌ماس و حیزبوڵا لاواز بکات.
3)له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو و له خولی دووهه‌می سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئوباما، ئه‌مریکا گوشارێکی زۆری خستووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دانوستانه‌کانی ئاشتی. یه‌کێک له گرنگترین کاره‌کانی ده‌وڵه‌تی دووهه‌می ئوباما هاندانی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو و خێرایی به‌خشین به دانوستانه‌کان بوو. فه‌تح و حه‌ماس سه‌ره‌ڕای پێشینه‌ی ناکۆکیه‌کان و ته‌نانه‌ت په‌لاماردانی سه‌ربازی یه‌کتری، بۆئه‌م داواکارییه‌ی ئه‌مریکا گڵۆپی سه‌وزیان هه‌ڵکرد و حکومه‌تێکی هاوبه‌شیان پێک هێنا. هه‌ر بۆیه ئه‌م شه‌ڕه و ڕاوه‌ستاندنی درێژخایه‌نی دانوستانه‌کانی ئاشتی ده‌توانرێت وه‌کوو پێداگری ئیسرائیل له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی سیاسی وڵاته‌که‌ی به‌رامبه‌ر به دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین و به ده‌ر له داخوازی ئه‌مریکا لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت.
هه‌ندێ له کارناسانی سیاسی پێیان وایه که حه‌ماس به ئاسانی ده‌توانێت ئیسرائیل به فه‌رمی بناسێت و کۆتایی به‌م بارگرژییه بهێنێت. به‌ڵام چه‌ن کێشه له‌م بواره‌دا بوونی هه‌یه:
یه‌که‌م: به پێی عورفی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆکان ده‌توانن یه‌کترین به فه‌رمی بناسن. حه‌ماس نه ده‌وڵه‌ته و نه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی لێ ده‌کرێت که وه‌ک وڵاتێکی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دان به ئیسرائیل دا بنێت. بیانوو گرتنی ئیسرائیل به‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نیا بۆ بشێوهخستنه ناو دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به ئاشتی و ئاڵۆزتر کردنی په‌یوه‌ندی نێوان فه‌تح و حه‌ماس ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دووهه‌م: پرسیار ئه‌مه‌یه که سنوره جوغرافیاییهکهی ئیسرائیل که ده‌بێ حه‌ماس به فه‌رمی دانی پێدا بنێت کوێ ده‌گرێته‌وه؟ گرنگترین مه‌سه‌له له دانوستانه‌کانی 20 ساڵی ڕابردوی نێوان فه‌ڵه‌ستینیه‌کان و ئیسرائیل له بنه‌ڕه‌تدا دیاری کردنی سنوره‌کانی نێوانیان بووه. بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ئه‌م سنورانه ده‌بێ به‌رانبه‌ر به سنوره‌کانی پێش شه‌ڕی ساڵی 1967 بێت که له بڕیارنامه‌ی 242 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دوو مانگ دوای شه‌ڕی ئیسرائیل و عه‌ره‌به‌کان باسی لێکراوه. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م بڕیارنامه‌یه یه‌ک له‌و ده‌گمه‌ن بڕیارنامانه‌یه که ئه‌مریکا وه‌ک هاوپه‌یمانی ستراتژیکی ئیسرائیل مافی ویتۆی به‌رانبه‌ری به کار نه‌هێناوه و به گشتی جێی متمانه‌ی وڵاتانی جیهانه. ئیسرائیل نه ته‌نیا ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ی پشت گوێ خستووه که چی ده‌بینین به دروسکردنی شارۆچکه جوله‌که نشینه‌کان، سنوره‌کانی تێک داوه و ئه‌گه‌ری دروسکردنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستینی له ناو بردووه.
ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی حه‌ماس بۆ به فه‌رمی ناساندنی ئیسرائیلیش له به‌رچاو بگرین ده‌بێ ئیسرائیل سنوره‌کانی پێش شه‌ڕی ساڵی 1967 به فه‌رمی بناسێت و مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ زێد و ماوای خۆیان دابین بکات پاشان ده‌توانێت داواکاری ئه‌وه‌ی هه‌بێت له لایه‌ن سه‌رجه‌م گروپه فه‌ڵه‌ستینییه‌کانه‌وه به فه‌رمی دانی پێدا بنرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م خاڵانه‌ش که باسیان لێ وه کرا، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئیسرائیل دژ به که‌رتی غه‌زه ئه‌توانرێت له پێناو ستراتیژی گشتی ئیسرائیل بۆ ڕێگری له دروس بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین له چوارچێوه‌ی سنوره‌کانی پێش شه‌ڕی 1967 و کردنه ئامانجی یه‌کڕیزی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان شرۆڤه‌ی بۆ بکرێت.
ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیارنامه‌ی 242 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و مافی چاره‌ی خۆ نووسین ده‌توانێت به یه‌کجاری کۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست