خواحافیز سه‌ربه‌خۆیی تا چوار ساڵی دیکه
Saturday, 02/08/2014, 12:00
کاتێک که جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری کورد له عێراق هه‌ڵبژێردرا، شه‌پۆلێک له خۆشی و شایی نه‌ک ته‌نیا باشور ته‌نانه‌ت ئه‌و پارچه‌کانیتری کوردستانی گرته‌وه و کوردان له ڕێگای کورته نامه‌وه پیرۆزبایی ئه‌م پێشهاته گرنگه‌یان له یه‌کتر ده‌کرد. ئه‌مه به‌شێکی بۆ که‌سایه‌تی و کاریزمای که‌م وێنه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی به بایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌م ڕێبه‌ره‌یان ده‌کرد و گه‌شبین بوون به وه‌ی که ڕۆڵی مام بتوانێت بۆ به‌دیهاتنی ئاواته له مێژینه‌کانیان ڕێگا خۆشکه‌ر بێت و دۆزی کورد به یاوه‌ری سه‌رۆک بارزانی به‌ره‌و ئاقارێکی باشتر ببات. لێره‌دا داوه‌ری له سه‌ر چه‌ندیه‌تی سه‌رکه‌وتنی مام جه‌لال له پۆسته‌که‌یدا ناکه‌م به‌ڵام به ته‌ئکید ده‌توانم بڵێم که هه‌ر ئێستاش که ناوبراو دوای فه‌تره‌یه‌کی زۆر و دابڕان له بارودۆخی سیاسی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵات، هه‌ر جێگای ڕێز و خۆشه‌ویستی کوردانه و سیفه‌تی یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری کوردی عێراق به شانازییه‌وه شایه‌نی فه‌خامه‌تیان بووه و کوردان هه‌رده‌م به ڕێزه‌وه بۆ مام و خه‌باتی شاخ و کاخی ده‌ڕوانن. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه له دوای هه‌ڵبژاردنی دۆکتۆر فواد مه‌عسوم وه‌ک سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق، چه‌شنێک له ساردی له کاردانه‌وه‌ی هاووڵاتیان و کوردانی ئه‌و پارچه‌کانیتر ده‌بینین.
له ڕۆژانی پێش یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کاندیدی کورد بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار له ڕیگای ڕاگه‌یاندنه‌کان و تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد پێیان باشتر بوو که دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک که‌سێکی شیاو بۆ ئه‌م پۆسته له لایه‌ن حیزبه‌که‌یه‌وه ده‌سنیشان بکرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیپلۆماتکاره گه‌وره‌که‌ی کورد بوو به قوربانی هه‌ندێ ململانێ و بیرۆکه‌ی ته‌سکی ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، که واته به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین که ئه‌گه‌ر دکتۆر به‌رهه‌م وه‌ک سه‌رۆک کۆمار ده‌س به کار بوایه هه‌مان خۆشی و شایی کوردان دووپات ده‌بووه له به‌ر ئه‌وه‌ی که له دید و تێڕوانینی خه‌ڵکه‌وه ناوبراو سیاسه‌تمه‌دارێکی به ئه‌زموون و سه‌رده‌میانه‌یه که له دنیای سیاسه‌ت پرستیژێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و کارامه‌یی زۆرتری هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌م سه‌رۆک کۆماره‌ی ئێستا و له هه‌موو گرنگتر، زۆر به ئاسانی هه‌نگاوی به‌ره‌و یه‌کڕیزی و کۆده‌نگی نیشتمانی ده‌هاویشت. له یه‌که‌مین هۆکاری ساردی شه‌قامی کوردی و نه‌بوونی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری، که‌سایه‌تی سه‌رۆک کۆمار بۆ ئه‌و پۆسته به کاریگه‌ر ده‌زانم، هه‌ر چه‌نده له‌و باوه‌ڕه‌دام که فواد مه‌عسومیش خاوه‌نی ده‌یان ساڵ خه‌باته، به‌ڵام به وته‌ی فارسه‌کان که ده‌ڵێن ((هر کسی را به‌ر کاری ساخته‌اند)) باشتر بوو کورسیه‌که‌ی کۆشکی سه‌لام که پشکی کورد بوو که‌سێکی به‌هێزتری بۆ ده‌سنیشان ببایه تا له‌م دۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئێستای عێراق کۆڵ نه‌ده‌رانه به‌رگری له ماف و ئیمتیازاتی کورده‌وه بکات.
چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به‌رامبه‌ر به یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار و دابه‌ش بوونی مه‌کته‌ب سیاسی ئه‌و حیزبه بۆ دوو لایه‌ن و سه‌پاندنی کاندیدێک به سه‌ر دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح هۆکاری ناڕازی بوونی شه‌قامی کوردییه و ئه‌دا و هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی سه‌ره‌کی ترین هۆکاری لاوازی کورده له پۆسته سیادییه‌که‌ی. له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ئێران وه‌کوو هێزێکی کاریگه‌ر له عێراق ناڕه‌زایه‌تی خۆی له هه‌مبه‌ر کاندید کردنی به‌رهه‌م ساڵح پیشان داوه و هه‌ر ئه‌مه‌ه‌ش کاریگه‌ر بووه له کاندید کردنی دوو که‌س له لایه‌ن یه‌کێتی یە‌وه. شه‌قامی کوردی به مافی خۆی ده‌زانێ که له حیزبه‌کان و سه‌رکرده‌کانی کورد پرسیار بکات که له به‌ر چی هه‌موو پرسه هه‌ستیاره‌کانی تایبه‌ت به کورد ده‌بێ شوێن پێی کاریگه‌ری و گوشاری وڵاتانی دراوسێی پێوه دیار بێت؟ ئایا ئه‌مه لاوازی کوردستان پیشان نادات که له هه‌موو مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌کاندا وڵاتانی ئێران و تورکیا ڕای خۆیان به سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی کوردا بسه‌پێنن؟ ده‌نگۆی گوشار خستنه سه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی به تایبه‌ت باڵی خێزانی تاڵه‌بانی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ دژایه‌تی کردنی به‌رهه‌م ساڵح، هۆکارێکی گرنگی دیکه‌یه که شه‌قامی کوردی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردنی فواد مه‌عسوم وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق ناڕه‌زایه‌تی پێوه دیار بێت.
له دوای ڕوداوه‌کانی موسڵ و داگیر کردنی به‌شێک له خاکی عێراق له لایه‌ن ڕێکخراوی داعشه‌وه و به هێزتر بوونی ئه‌گه‌ری دابه‌ش بوونی عێراق به سێ به‌شی کورد و سوننه و شیعه، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به ڕاشکاوانه باسی مافی چاره‌ی خۆ نووسین و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا به به‌شداری له حکومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی نوێ، جارێکی دیکه خه‌ونه له‌مێژینه‌که‌ی کورد درایه ده‌ستی فه‌رامۆشی و پێ ناچێت ئه‌و هه‌له زێڕینه که ده‌ستی کورد که‌وت جارێکی دیکه دووپات بکرێته‌وه و خه‌می ئه‌وه‌ش له ئارادایه که به پلان و به‌رنامه‌ی هه‌مان وڵاتانی کاریگه‌ر ورده ورده حکومه‌تی هه‌رێم ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم که له ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کۆنتڕۆڵی کردووه چۆڵیان بکات و هه‌موو پێشهاته سیاسیه‌کان بخاته ده‌س ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و ده‌سکه‌وته‌کان به ئاسانی له ده‌س بڕۆن. به تێڕوانینێک به ڕووداوه‌کانی پاش ڕوخانی حکومه‌تی به‌عس بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که به داخه‌وه کوردستان خاوه‌نی هه‌ڵوێستێکی واحید به‌رامبه‌ر به به‌غدا نه‌بووه و حیزبه‌کان له ژێر کاریگه‌ری وڵاتانی دراوسێ ئه‌دا و تێڕوانینیان به‌رامبه‌ر به ناوه‌ند تووشی گۆڕانکاری بووه. له‌م قۆناغه‌شدا جگه له به لاوه نانی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، هاووڵاتیان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که سه‌ره‌ڕای شه‌هیدبوونی ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانیان له سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگری له خاکی نیشتمان، جارێکی دیکه کورد پاشه‌کشێ له‌و ناوچانه بکات و بۆ به‌ده‌س هێنانی مافه‌کانی خه‌ڵکی کورد هه‌ر چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی دراوسێ و حکومه‌تی ناوه‌ند بێت. هه‌ر بۆیه ده‌توانم بڵێم که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له به‌شداربوون له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و نه‌بوونی هیچ پاکێجێکی دیاریکراو و به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌غدا له داهاتودا نیگه‌رانن و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه که پۆستی سه‌رۆک کۆمار به لایانه‌وه خاڵی له هه‌ر چه‌شنه بایه‌خ و ئیعتبارێک بێت.
ئه‌و کاته‌ی که لێهاتوویی و سیاسه‌توانی مام جه‌لال وای کردبوو که وشه‌ی سه‌رۆک کۆمار ئاوێته‌ی ده‌مه‌ته‌قه‌ی ڕۆژانه‌ی کوردان بێت ئاخۆ سه‌رۆک کۆماری ئێستا که ته‌نانه‌ت له لایه‌ن حیزبه‌که‌ی خۆیشیه‌وه به ته‌واوی پاڵپشتی نه‌کراوه و به‌و هه‌موو تێبینییانه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان هه‌یانه، سه‌رۆک کۆمار چلۆن ده‌توانێت به‌رگری له ماف و ئیمتیازاتی کوردستان بکات، به‌ڵام بۆ هێزه ده‌ره‌کیه‌کان و نه‌یارانی کورد کیفایه‌ت ده‌کات و به‌س که ئه‌و سوێندی خواردووه یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق بپارێزێت. که واته خواحافیز سه‌ربه‌خۆیی تا چوار ساڵی دیکه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست