روونكردنەوەیەك لە نەجم كەركوكییەوە یەبارەت بەنووسەر(كۆمار كۆمارى)
Saturday, 13/08/2011, 12:00
هەڵبەتە ئەو برادەرە پێش ئەوەى هەستایە بە نووسینى بابەتیك لە ژێر ناونیشانى (تكایە بگەنە نەجیم كەركوكى ...نیوەى كەركوكى هەڕاجكرد)كە لە بەروارى 8-5-2001 لە سایتى كوردستان پۆست .
دیارە نووسەرى بابەتەكە لە سەرەتاوە بەنەزانى ناوى منى نوسیوە كەواتا زۆر بەنەزانى هەستاوە بە نوسینى بابەتەكە , دواتریش هەموو شتەكانى ناوسینەكەى بێ بەڵگە و بێ بنەمایە و هیج شتیك نیە من لەخۆم شك ببمە و كردبێتم , من دەمەوێت بەم شیوەیە و بەكورتى وەڵامێكى بدەمەوە بەم جۆرەى لاى خوارەوە
1- ئەتوانن ئەو زەویانەى كەمن دابەشم كردووە لە خاوەنەكانیان بپرسن ئایا بەنامەى كێ وەرى گرتووە و پارەى بەكەس داوە بەبەڵگەوە.
2- نزیكەى زیاتر 800 لەو زەیانەىى وەرییان گرتووە لەو شۆراو پانزە ملیون دیناریان پێدراوە لەلایەن حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە بەسەر پەرشتى لیژنەى باڵاى ئاوەدانكردنەوەى كەركوك
3- زەوییەكانى دەوربەرى پاكى باباگورگوریش سەرووى گەڕەكى ڕەحیماوا لەلایەن حكومەتى مەركەزەوە كراوە دروستكراوە , ئیستایش ئەو زەویانە بەشێوەیەكى فەرمى و (شەرعى) لەلایەن ئیستسمارى كەركوكەوە دراوە بە كۆمپانیایی حەسارۆست وهەڵدەستیت بەدروستكردنى كۆمەڵگاى نشتەجێ(مجمع سكنی)بەناوى نور ستى .
بۆ ئەم مەبەستەیش لەشوینى دروستكردنى ناو شوینەكە نوسراوە ئایا ئەمە هیچ پەیوەندى بەئێمەوە هەیە .
لەكۆتاییدا دەمەوێت ئەویشتان بۆ ڕوون بكەوە گەر دەتانەوێت لە راست و دروستى ئەم بابەتە تێبگەن ئەتوانن پەیامنیری خۆتان ئەو شوێنە بكەن كەباسى لێوەكردووە كۆماركۆمارى , چونكە من هەست دەكەم نووسنى بابەتەكە خەرزى شەخسى هەیە نەوەك مەبەستى ڕەخنەگرتن و دەرخستنى بابەتى راست و دروست , من ئامادەیش هەركەسێك دەیەوێت چاوپێكەوتنیشى لەگەڵ دەكەم بۆ ڕەەنكردنەوە زیاتر بەبەڵگەوە , چونكە شوراو لەو پرۆژانەى خزمەتگوزارى كەركوك لە جورى پرۆژەكان بێ بەشە , هەروەها نووسرى بابەتەكەیش دیار و كیێە پێم باشە پچێت كارێك دیكە بكات لەوە درودەلەسە دروست بكات و خوشمان دەزانین ئەو كەسە كیێە بەڵام بەناوى خوزراوە بابەت دەنوسێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست