گەندەڵییەكانى بەشی راگەیاندن لە كۆلیژى ئاداب (بەشی سێیەم)
Monday, 04/01/2010, 12:00
وەكو دەزانین بەشی راگەیاندن لەكۆلیژى ئاداب-زانكۆى سەلاحەدین چوار ساڵە كراوەتەوە، بەڵام تاوەكو ئیستا نەیتوانیوە قوتابیەكان وەكو پێویست پەروەردە بكات و ئەوانەى لە (قبول مركزى) هاتوون هیچیان بە ئارەزووەوە نەهاتوون و ئومێد دەكەن لە داهاتوو ببن بە مامۆستا نەوەك ببن بە راگەیاندنكار، هەرچى ئەوانەى لە دەزگاكانەوە وەكو (قبول خاێ) هاتوون تەنیا مەبەستیان بروانامەكەیە و بەشی زۆریان هەردەوام ناكەن.
لێرە بەپێویستى دەزانم ئاماژە بە چەند گەندەلیەكى ئەم بەشە بكەم كە لە خوارەوە ئاماژەى بۆ دەكەین:
1- سەرەتا دەبێ بوترێت بەشی زۆرى گەندەڵیەكانى بەشی راگەیاندن لەلایەن خودى راگرى كۆلیژ (عەبدولحەمید) كە بەدكتۆرە هێرەكە ناسراوە دەكرێت، ئەو راگرەى كاتێك بەناو حەرەمى كۆلیژ دادەڕوات وەكو مەڕ دەڕوات نازانێ لەدواى خۆى چى روودەدات. دواى لادانى دكتۆر سەپان لە سەرۆكایەتى بەشی راگەیاندن تەواوى بەشەكە بوەتە بەشێكى بێ بەرنامە و حیزبایەتى بە ئاشكرا لە ناو ئەو بەشە دەكرێت هەروەك دەبینین دكتۆر حەبیبو دكتۆر رەزوان و م-وشیار تەنانەت سكرتێرەكانى بەش لە لایەن رێكخراو ناوچەى پارتیەوە رەوانە كراون ئەوەندەى خەریكى كارى حیزبین دوو ئەوەندە لە كارى راگەیاندنەوە دوورن.
2- یەكێكى تر لە گەندەڵیەكانى ئەو بەشە بەگژداچوونى مامۆستایانى ئەوبەشەیە لەوانە (مامۆستا وشیار) بەرامبەر كچە شۆخەكانى راگەیاندن بەبیانووى جیاواز، ئەو مامۆستایەەاواى لە قوتابییەك كردووە ئەمەش وەك تحروشێََكى مامۆستا بۆ ئەو قوتابیە بوە، بەهۆى ئەوەى قوتابیەكە وەڵامى تحروشى مامۆستاى نەداوەتەوە و، لە رۆژێكدا مامۆستا وشیار شەرى بە .... فرۆشتووە و قسەى ناشیرینى پێگوتووە دواتریش لەلایەن ..... وەڵام دراوەتەوە لەناو پۆڵ و لەبەردەمى قوتابیان، كە قسە گوتنەكەش لە وانەى مامۆستا وشیار نەبووە و بەڵكو لە وانەى مامۆستا نوزادى عەرەبی بووە، كە مامۆستا نوزادیش فزەى لە دەمى نەهاتووە بەرامبەر ئەو مشتومڕە، و بەم هۆیەوە قوتابی چالاككوان (......) بۆ ماوەى 2 رۆژ فەسڵ كرا.
3- هەروەها بەشێك لە قوتابیانى قۆناخى چوارەم كە بە گروپی 8ماستاوچیەكە ناسراون ئەوانیش بریتین لە قوتابیان (ئەیاد-شیلان-رەسول-ئاواز-وریا- شیلان-هاوكار-ئازاد) ئەو گروپە بەردەوام ماستاو بۆ مامۆستاكانى بەش دەكەن بەوهۆیەوە بونەتە یەكەمەكانى بەش ئەمەو لەكاتێك هیچ كامیكیان تەنانەت یەك ووشەى ئینگلیزى و عەرەبی نازانن بەداخەوە لە دوا رۆژیش دەبنە مامۆستاى راگەیاندن بەبێ هیچ بنەمایەكى زانستىو دوور لە كارى راگەیاندن.
4- یەكێك لە بەرپرسە كارتۆنییەكانى پارتى بەناوى (كاروان) ناسراو بە (كاروان دەنگ گەورە) لەقۆناخى دووەم ئەوەندە خەریكى دواكەوتنى .....یەو بەهۆیەوە تەواوى كۆلیژى بێزار كردووە، لەلایەكى ترەوە قوتابی (.....) ناسراوە بەچاوە جوانەكانى بوەتە یەكەمى بەش تەنانەت قوتابی دیكە هەن كە بەماندووبوونى خۆیان ناگەن بەپلەى دەیەمەكان. هەرچى قوتابی (......)ە ئەو كچەى بەشاجوانى راگەیاندن ناسراوە وەكو دەڵێن لە بەشی ناوخۆیی (......بەلام مامۆستاكان پشتگیرى دەكەنو لەهەمو بۆنەو یادێك هەر ئەو پێشكەشكارەو بوەتە پێشەنگ.
5- نوێنەرى قوتابیانى بەشی راگەیاندن بەردەوام خەریكى دابەشكردنى فۆرمى حیزبیەو ماستاوچیەتى بۆ ئەوانە دەكات كە سەر بە قوتابیانن وەكو قوتابی (مەریوان قادر) كە بە براكەى خۆى دەنازێت(.....)كە دكتۆر ئاراسی ناوە.
6- هەروەها تەواوى مامۆستا گورگەگانى راگەیاندن لەدژى مامۆستایەكى شۆخو شەنگى بەناوى (....)وەستاون، دژایەتى دەكەن لە ترسی ئەوەى نەوەك ببێتە سەرۆك بەش بەڵام هەرچەندە ئەو كچە شایستەى ئەو پۆستە نییەو چەند جارێك لەدەرەوەى كۆلیژ بینیویان لەگەڵ چەند بەرپرسێكەوە رۆیشتووە و هەمووان دەزانن كە جگە لە بەدرەوشتى هیچى دیكى لێ ناوەشێتەوە بەلام ئەو مامۆستایانە هەر دژایەتى دەكەن، كەواتە بەشی راگەیاندن بوەتە (بەشی باوكسالارى نەوەك بەشی پێگەیاندنى كادیرى راگەیاندن).
7- یەكێكى تر لە سەیرو سەمەرەكانى ئەو بەشە (دكتۆر سەپان) كە چوار ساڵە بانگەشەى ئەخلاقى راگەیاندن دەكات كەچى خۆى بەهۆى ماستاوە گەرمەكانى بۆ حیزبایەتى و یەكێتى بەتایبەتى لەلایەن بەرپرسێكى بالاى یەكێتى ئوتومبێلێكى بەدیارى وەرگرتووەو بەقوتابیەكانیش دەلێت نابێت هیچ رۆژنامەنوسێك دینارێك لەبەرپرسەكان وەربگرن.
*من هیچ كێشەكم لەگەڵ ئەو بەشەو تەواوى ئەوانەى ناویان هاتووە نیەو بەڵام ئەوانەى باسكراون راستیەكن كە مرۆڤ ناتوانێ لێیان بێدەنگ بێت، بەشی زۆرى ئەو زانیارییانە لەخودى چەند بەرپرسێكى نێو ریزەكانى قوتابیان وەرگیراوەو بەڵگەش بۆزۆرى قسەكانمان لەبەردەستەو ئەوەى بیەوێ بەداوداچوونى بۆ بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست