کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرزانى ئەحە سمێڵ بەتەمایى سەركردایەتیە

Saturday, 17/10/2009, 12:00


ئەو پیاوە دۆڕاوەى شارێكى بە دۆڕاندن دا و خەڵكى شارێكى تۆران لە حیزبەكەى ئێستا بەتەمایى ئەوەیە لەم پلینیۆمەداببێتە ئەندامى سەركردایەتى و لە ئێستا خروخۆى تێ كەوتوە و ماخۆلانى گرتوە بۆ ئەو پۆستە , ئەوەى بەرزانى لە ئیشدا ناسیبێ باش دەزانێ ئەم پیاوە بەكەڵكى هیچ نایەت تەنها شت كە بەرزان ئەیزانێ تەكەتول و پیاو پەیدا كردنە و هیچى تر , هەموو مەعریفەى بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەمەیە , ئەوەشى لە دەورى بەرزان كۆبۆتەوە مەسەلە پارەكەى و هیچى تر , بەرزان خۆى بە لێپرسراوى مەڵبەندێك ئەزانێ و ئەندامە لە حیزبێكى سۆسیال دیموكراتدا كەچى كە قسەى لەگەڵ دەكەیت ئەڵێ ئێمە لە دوژمنایەتیدا پەنجا كەسمان كوشتوە , ئەمە مەعریفەى ئەو لێپرسراوى مەڵبەندەیە كە مام جەلال سیقەى لە سەریەتى , بەرزان لە پێشمەرگایەتیدا تەنها كارى ئەوەبوو كڵاشنكۆفە مزەلیەكەى بۆ هەڵۆى براى هەڵدەگرت و هیچ ئیشێكى ترى نەبوو ,لە دوایى ڕاپەڕینیشەوە لەناو ڕێكخستندا كارى كردوە , تەنها كارى ئەم بۆرە پیاوە ئەوەبوە كە تەكەتول بكات و وەكو پەشتەماڵى حەمام هەر ڕۆژەى بەبەر یەكێكەوە بوە , ڕۆژێك لاى كۆسرەت و ڕۆژێك لاى تاڵەبانى , لەكوێ دا تەكەتول و پارەى تیا بوبێت ئەو لەوێ بوە , ئێستاش وا دەزانێ لە ئەفغانستانە بۆ حەوشەكەى مەڵبەند كە بە حساب هەمووى ستافى خۆیەتى بە دەیان حیمایەوە دێتە حەوشەكەى مەڵبەندەوە , ئەم پیاوە دۆڕاوە كە ئاگاى لە مەڵبەندەكەى خۆشى نیە وبێ ئاگایە لەوەى تائێستا چى ڕووى دابوو لە شارەكەى و مەڵبەندەكەى و كۆمیتەكانیدا كەچى خۆى حازر كردوە ببێتە ئەندامى سەركردایەتى , چونكە لە مەڵبەند زۆر باش بوو نۆرەى سەركردایەتیە , وەرە یەكێتى وا لێ بێت كەس نا بەرزانى ئەحە سمێڵ ببێت ئەندامى سەركردایەتیەكەى , بەرزانێك براكانى خۆى بە قسەى ناكەن , هەریەكەیان لە لایەكە ئیتر چۆن میللەت بە قسەى دەكات , كێشەى سەرەكى بەرزان كادرە ڕیفۆرمەكانى ناو مەڵبەند بوون كە ئەوانى دەركرد ئێستا بۆى تەخت بوە , چونكە هەرچى ئەوانەى بە تەواوى مل كەچى خۆین دایناون , بەڵام هەندێ كادرى تر هەیە لەناو مەڵبەندا لەبەر ئەوەى بەرزان خۆشى ناوێن بێ ئیش و كار لەحەوشەكەى مەڵبەندا ئەسوڕێنەوە و هیچ ئێشێكى نەداونەتێ , ستافێكى هەیە ئەگەر ڕۆژانە سەدان جنێویشیان پێ بدات كەسیان بۆیان نیە بڵێن ئا یان نا , لەم ماوەیەدا لە كۆبونەوەیەكى ئەنجومەنى مەڵبەندا ووتبوى ئیتر نامەوێت كەس هیچ بڵێ , كێ ئەمەى قبوڵە باشە كێ قبوڵى نیە خوا حافیزى بێت , جارى پێشوو بە ئامارێكى درۆ كە لە هەموو شوێنێك خۆى پێوە هەڵدەكێشا تاڵەبانى خەڵەتاندبووكەچى كە هەڵبژاردن كرا بەشێكى كەمى ئەو ئامارەى كە بەرزان دابوى دەنگى هێنابوو وا ئەمجارە هەر بە درۆ جارێكى تر ئامار پڕ دەكاتەوە بە ناوى ئەندامى تازەوە ئەو كەسانەى دێن بۆ ناسنامەى خانەنشینەكانیان , وە بە زۆر پڕ كردنەوەى ئەو فۆڕمە بە سەر فەرمانگە و نەخۆشخانە و خوێندنگاكاندا بۆ ئەوەى زۆرئامارەكەى كەم نەكات چونكە چەند ئامارى زیاد بێت ئەوەندەش ئەندامى كۆنفراسى دەبێت , زۆربەى كارگێرى كۆمیتە و لێپرسراوى كەرتەكان خەڵكیان بانگ كردوە سور زانیویانە دەنگى داوە بە گۆڕان و یەكێتى نیە بەڵام بە زۆر ئەو فۆڕمەیان پێ پڕ كردۆتەوە و پێیان ووتوە ئەمە هەر بكە نەوەك ڕۆژێك گۆڕان بێنەوە ناو یەكێتى , كێ ئەزانێ تۆ گۆڕان بویت , ئەوە بەرزان بەتەماى سەركردایەتیە و شێخ جەمالى تاسلوجەش بەتەماى ئەندامى پەرلەمانى عێراقە , جاوەرە ئائەمانە ببنە شت قوڕ بە سەرى ئەو میللەتە ئەبێت حاڵمان چى بێت , ئەویان تاڵەبانى و ئەویشیان چەرمەگایى ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە