یەکیەتی مامۆستایان ،پردی جەهلە لە نێوان حزب و مامۆستادا
Thursday, 13/02/2014, 12:00
ئەوانەی جە هل نانی پێداون
ئێژن ئەوانە ،خودا پێداون
لەم لاوە ئەمان وەک کۆیلە بە ناز
لێدە دەن لافی باشترین قەڵەم باز
ڕێکخراوی یە کیەتی مامۆستایان ،لە ماوەی پە نجاو یەک ساڵی کارکردنی دا ، وە ک ڕێکخراوێکی پاشکۆی دوو حزبی تیرۆرست کە ناویان لە لیستی تیرۆر دایە،بۆتە پردی گواستنە وەی جە هل و عە نتەریاتی حزب بۆناو قوتابخانە کا ن و سیاسەتی بە فە قیر کردن بێدە نگکرد نو عە قلکردن و گوێڕایەڵکردنیان پە یڕەو کردووە و ما مۆستاو پەروەر دە یان خستۆ تە خزمەتی بەر ژە وە ندییە کانی دوو حزبی دە سە ڵات داری تیرۆرست!
ئەم ڕێكخراوە بۆ تە مۆڵگەی کە سانێکی مشە خۆر و خەم نەخۆرو بەرتیل خۆرو،کە سانێک کە نا بەر پرسیارانە و ناهۆشیارانە بونە تە گوێڕایەڵ و ئە ڵقە لە گوێ و ، لە بە رامبەریشدا حزب دە ر گای بەرودا کردونە وە تا بە ئارە زووی خۆیان بە ناوی پەروەردەوە هەرچی نا ماقوڵی حزب هەیە دەر خواردی ما مۆستای بدەن .
ئە مڕێكخراوە بێباکە بە رامبەر بە پڕۆسەی پەروەردەو هاوکات بێخەم بەرامبەر خراپی گوزەرانی مامۆستا، کە کاریگەریەکی خراپی هە یە بە سەر پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن چونکە مامۆستایان ناتوانن هە موو کاتی خۆ یان بۆ پەروەردە کردن تەرخان بکە ن زۆر لە ما مۆستایان پتر لە کارێک دە کەن بۆ ئە وەی بتوانن لانیکەم پێداویستییە کانیان دابین بکەن،لە بەرامبەردا پەر پرسانی ئەم ڕێککخراوە بە پارەی ئا بونەی ما مۆستایان خەریکی لاف و گەزافن هەم پۆستیان لە ناو ڕێکخراوە کە دا هە یە و هەم جار جار خۆیان فرێدەدەنە وە ناو جەهلخانەی حزب بە سەر هە مان پردی جەهلدا و لەم لا شە وە بەرژە وەندییە کانیان بە مامۆستایان دە فرۆشن و گوایە ئە ون هێندە دڵسۆزن سەری بەرز بۆ موچە نزم ناکەن بۆیە دە بێ ما مۆستایان عاقڵبن و بە بێ موچەش نا بێ بایکۆتی وانە کان بکە ن ئە م جۆرە لە موزایەدە کردن زیاتر هیچ شتێکی تر نییە بەسەر مامۆستادا.
ئە م رێکخراوە بە حساب بۆ بەرژەوەندی وپاراستنی شکۆی مامۆستا کار دەکات ،بەڵام بە پێچە وەنەوە خۆیان خەریکی شکاندنی شکۆی مامۆستان بە نمونە فۆڕمێکیان دابەشکرد باسەر مامۆستایان دا،کە ناوی چەند نە خۆشیە کی تێدابوو تا ئە گەر خوانەخواستە مامۆستا دوچاری یەکێک لەم نە خۆشیانە بوو فریای بکە ون لە وانە مایەسیری ١٥٠٠٠٠هەزار و سەرەتان ١٠٠٠٠٠٠ملیۆن بۆمامۆستایان سەرف دە کرێت بە مەرجێک ئەندامی ئە م ڕێکخراوە بن!لە دوە هەوڵی پە نجاسالەشیاندا توانیان سیمکارتێکی ٣سێ هەزاری بدەن بە مامۆستا کە ئەمە ش گە مەکردنە بە پیرۆزی مامۆستاو پیشەی مامۆستایەتی،باشە بۆچی لە جیاتی ئەمە هە وڵنادەن گوزەرانی مامۆستا باشتر بکەن بە جۆرێک کە خۆی توانای ئە وەی هە بێت بۆ چارەسەری بەنا پۆ ئێوە نە هێنێت تا خێری پێبکەن ئەم سیاسەتی بەفەقیرکردن و بە هەژار کردنە چەند مە بەستێکی هەیە یەکەم :بە شێوە یەکی ناڕاستەو خۆ هەڕەشە کرد ن و ترساندنی مامۆستایانە بۆئەوەی ناچاربن ببن بۆ ئەندامێکی گوەڕایەڵی عەیارە بیستوچوار.
دووەم:پە یامێکە بۆ ئە و مامۆستایانەی کە ئەندام نین دە یا نە وێ بڵێن ئە گەر هەر وا عاقڵبن شتی باشتر تان ئە دەینێ .
سێهەم :ئە گەر ئە ندام نە بن ناتوانن ببن بە بەڕێوە بەر یان یاریدەدەر هتد هەرچەندە بە تواناشبن ،چونکە تاکە مە عریفە یەک کە بۆ ئەم پۆستانە گرنگە گوێڕایەڵییە.
ئە وە تا لق لقێن و باڵباڵێنە کانی ناو جەهلخانەی حزبیان گواستۆتە وە بۆ ناوانداکانی خوێندن و ما مۆستایان ،لە جیاتی یەکگرتوویی کردو یانن بە چە ند بەش و کارێکی وایان کردووە کە مە گەر هەر لە لە ناو باوانی ئە م ڕێکخراوە دا جێگەی شەر مەزاری نە بێت.
من پێم وایە ئەم ڕێكخراوە هە ر نە بێت ،وە کو هە شە دە بوایە یەک لق بێت و سەر بە خۆۆو بێلایەن بێت و گوزارشت لە خواستە کانی سار جەم مامۆستایان بکات و پاشان مامۆستایانیش سە نگێکی زیاتر یان دە بوو.
هە مومان دە زانین ساڵی ڕابردوو ،وەزیری دارایی وتی:دە بێت فەرمانبەران شحوریان هەبێت!بزانن کە پارە کە مان بەشی ئەم هە موو موچە خۆرە ناکات.بۆیە دە بوایە ئەم ڕێکخراوە شحوری هە با و وتبای جە نابی وەزیر ئە وەتۆی دە بێ شعور بکەی بزانی کە تۆ ئەلفبای ئابوری نازانی و دە بێشحور بکەی سامانی وڵات بە هادەر نەدەی .
ئێمە ڕۆژانە گوێ بیستی چە ندان جوێن دە بین کە بە ما مۆستایان دە درێت لە میدیاکانە وە وکە سانێک بە ناوی دکتۆری دەرونی و فەیلە سو فە وە شكٶی مامۆستا دە شكێنن دیارە مە بەست لە جویندان ئەم دە ستە واژانەیە کە دکتۆرێکی دەرونزانی پەروەردەیی دەڵێت:مامۆستا بێزارن بە ناچاری بونە مامۆستا و هتدباشە دکتۆر هەر لەرووی دەرونزانی ئەم قسانە چ پرسیارێك لای قوتابی دروست دەکات چکاریگەریە کی لاسەر سایکۆلۆژی قوتابی هەیە بەرامبەر مامۆستا فەیلە سوفێكیش-وتی:مامۆستایان هیچیان پێ نییە مە بەستی لا زانست بوو باشە ئەم دە ستە واژانە چٶن دە بی فرێ بدرێنە بەردەم کۆمەڵگا و قوتابیان لەکە ناڵە فە زاییەکانە وە ئەمە رە خنە گرتنە یان شكاندنی شکۆی ما مۆستا،ئە وەی سەیرە ئەم ڕێکخراوە وەکو دەستی بەستراوە دەمیشی بۆ تە تە ڵەی تە قیوو نقەی لێوە نایە.
ئەم رێکخراوە لە ماوەی پەنجاساڵێ کارکردنی دا توانیویەتی دوو وێنەی سەرۆک حزب لە ژوری بەڕێوە بردنی ئیدارە هەڵبواسێت،دانانی لە سەدا ٩٠ بە ڕێوە بەرەکان لە سەر بنەمای وەلائی حزبی و ڕێکخراوەیی هەرچەندە بێ تواناش بن (بەافلاتونیش لانا چن!)ئە مە وتەی بە رێوە بەرێکە لاتان سەیر نە بێت ،پێم ووت جە ناب خۆ افلاتوون پاڵە وان نە بوو پاشێن ئە و مردووە!ئەم جۆرە لە جەهل گەرایی بە سەر پردی جەهلی یەکیەتییە کەی ئەمیبا ئاسا دا دێتە ناو قوتابخابەکان.
کارێکی زۆر گرنگ کە دە بوو ئەم ڕێكخراوە کردبای دروستکردنی بینای مۆدێرن بوو لە ماوای بیست ساڵی ڕابردوو دا حکو مەت زیندانی بۆ قوتابیان دروست کردووە نەک بینای مۆدێرن کە سامانێکی زۆر بە فیرۆ دراوە و بیناکانیش نامۆدێرنن ،لەگەڵ سیستەمەکەش ناگونجێن .
دەبوایە ئەم ڕێکخراوە ئیفلیجە لە گەڵ ئە ندازیاران لە گفتو گۆدابان بۆ ئە وەی بتوانن پێشنیاری بێنای مۆدێرن بکە ن بۆ حکومەت بەڵام ئە وان قە ت هەڵەی وا نا کەن،راستە بینای ١٨ پۆلی دروست کراون بە ڵام ژوری پۆلە کان لە دیوا خان دە چن نەک پۆل من لێرە دا باسی چۆنیە ی بینای مۆدێرن ناکەم بەڵام دە مە ێ بڵێم کە شارەزایانی بواری پەروەردەو دەرون زانی پەروەردە پێیان وایە ژینگەی فیزیکی قوتابخانە هیچی کە مترنییە لە ژینگەی دەروونی بەڵکو دوو ڕووی دراوێکن.
با واز لە رێکخراوێکی مر دوو بێنین،شە یتانیش وازی لە مردوو هێناوە بە جە هەننەم دۆخی پەروەردە دوا هە وڵ بۆ شكێندنی شكۆی مامۆستا لە بەرنامەی تە باو ناتە بای nrt مامۆستا ئە ردەلان ئەحمەدە کە بە حیسابی خۆی کادری پێشکەوتووی پارتییە .مامۆستایەک وتتی ئەم برادەرە چکارەیە وتم کادری پێشکە وتووی پارتییە وتیی:جا پارتی خۆی پێش ناکە وێت کادری پێشکە وتووی لە کوێ بوو نابابە وانییە وتم وایە و ئە ملا تریش ئە مە عە نتەریاتی حزبە.
بەڵێ مامۆستا وتی من بایکۆتی وانە کان ناکەم تائێرە ئاساییە ،بەڵام ئەو ڕازی نە بوو مامۆستایان داوای ما فێکی سروشتی و ئاسایی خۆیان بکەن و گوێ ڕێیەل نەبن.پاشان وتی :داواکردنی موچە و بایکۆتکردن ملکەچ کردنە بۆ پارە کە واتە دە بێ مامۆستا بە قوتابییە کانی بڵێت پارە گرنگترە لە زانست،مامۆستا ئەردەلان ئاگای لە لۆژیکی نوێ نییە و بەلۆژیکی کۆن قسە دەکات نازانێ سەردەمی مەعریفە بۆ مەعریفە نە ماوە چش لە و زانستەی کە لە خزمەتی ژیانی مرۆڤ دانە بێت وەک بڵێی هێندە لە خەم مناڵێ ئەم وڵاتەیە یان ما مۆستا نازۆکە و وەجاع کوێرە پاشان گەر قوتابی چاوی لە گوزەرانی مامۆستابێت شە قێک لە مە عریفە هەڵدە دات مادام بزانێ گە مژە خۆش بە خت و عاقڵ بەد بەخت. دە بێت ژیانی مامۆستا بای ئە وە بێت قوتابی باشانازی بیهە وێت ببێت بە ما مۆستا ئە زمونی وڵاتی یابان لە رووی شكۆو گوزارانی مامۆستا وەڵا مە بۆ ئە م بە ڕێزە.
بە ڵام بە دیوێكی تردا مامۆستا ئەردەلان ئە گەر ئێمە وەک تۆ بیر بکەینە وە دە بێت بڵێین قوتا بیانی خۆشە ویست :کادرێکی پێشکە وتوی حزبێکی پاش کەوتوو بی باشترە لە زانست،بون بە ئەندام لە ئەنجومەنی پارێزگا باشترە لە مامۆستایی ،ئاساییە ئەندامی حزبێک بی خیانەتی لە نیشتمانکردبێت باشترە لە زانست ،زۆر ئاساییە نیشتمان و هاورێ و هاو پیشە بکەی بە قوربانی حزبێكێ چە تە تیرۆرست،ئاساییە هە موو شتێک ئە وەی ئاسایی نییە گوێنە ڕایەڵییە
قوتابییە کی روسی لە بیرە وەریە کانی دا دە ڵێت:مامۆستاکەمان ستالینیزم بوو هە موو جارێک دەی گوت:حزب لە نیشتمان و باوک پیرۆزترە!
کوردەواری دەڵێت :ڕێوی لە کونی خۆی هەڵگە ڕێتەوە گەر دەبێت.
هەموو سەردەمێک زێڕینە بۆ پیا وانی دەربار.
لە کۆتایدا دەڵێم :مامۆستا دە توانێ لەم ڕێگایە وە بە قوتابییە کانی بڵێ بێدەنگ مە بن لە ئاست مافە کانتان ،کاتێک فێری نا بوون دە بن بە بە شەر شە قێک هەڵدەن لە حزبی تۆتالیتار مە هێڵن بنە ماڵە دەس ت بە سەر سەروە تو سامانی وڵات دابگرێت ،بێدەنگی نیشانەی لە مرۆڤ کە وتنە لە ئاست کێشە کانی ژیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست