نوسەرانی دەربارو شەڕی بەرژەوەندییەکان
Sunday, 09/03/2014, 12:00
(لەپشت هەرسەرکردەیەکی موقەددەسکراو کۆمەڵێک گەمژەهەن)
تەواوی مێژوو بخوێنیتەوە ستەمکارێک یان سەرکردەیەکی پیرۆزکراو نادۆزیتەوە،کە لەشکرێک مرۆڤی بێفەڕو بێسەر،نوسەروشاعیر،ڕوناکبیرو دەمارگیری لە دەوری خۆی کۆنەکردبێتەوە.
پیاوەدەرباریەکان بەدرێژایی مێژوو قەڵاوشورەی ستەمکار بوون ،ئەو چەکە بوون لەلایەن دەسەڵاتەوە دژ بەکۆمەڵ و کۆمەڵگا بەکار هاتوون،شەڕی بەرژەوەندیەکانیان کردووە وزۆر لەو چەکانە خراپتر کاریانکردووەتە سەر کۆمەڵگا کە ستەمکاران کۆمەڵگایان پێسەرکوت کردووە.
ئە گەر چەکەکان جەستەی کۆمەڵگایان تێک شکاندووە ،ئە وا نوسەرە دەرباریەکان ڕۆحیان کوشتووە وعەقلیان تیرۆر کردووە،لە ڕێگای نەسیحەتی کۆمەڵگاوە.
پیاوەدەرباریەکان بەشان و باڵی سەرکردەکان هەڵدەڵێن هۆنراوەی بۆ دەهۆننەوە ،ئەگەر خاوەنشکۆ !شاباشیباش بدات شانامەی بۆ دەخوێنن!
دەربارییەکان لەبەر ئەوەی لەدەرباردا خەریکی کاسەلێسی وچڵپاو خۆری و ماستاو چییەتین،خاوەنشكۆ ڕەحمەتی خۆی بەسەر داڕشتوون و،لەناو نازو نیعمەت و کەیف و سەفا و ڕەقێ و سەمای دەرباردا، مەستو مەدهۆشن و،ئە وەی کارو ڕەنج و زەحمەتی و تێکۆشانە لەسەر زەمینی خوا ڵێی بێبەشن ،زۆر بە لایانەوە سەیرە کەسێک گروپێک لە خاوەنشکۆ ناڕازی بێت.تەنها کارێک کە پێویستە بیکەن وتنی ئە و گۆرانییە یە کە پاشا پێی خۆشە،با ئە وگۆرانییە میزاجی کوردەواریش تێک بدات!!!
ئەوان پێیان وایە دوژمنی گەل و خاک ودوژمنی ئەزمونەکە ئەوانەن کە سەرۆکیان خۆشناوێ،ئەوانەی باسی گەندەڵی دەکەن و تێکدەرن و پارتیان خۆشناوێ!ئەمە فەلسە فەی دەرباریەکانە ئەوانەی داوای باشکردنی ژیانو گوزەرانی خۆیان دەکەن یان داوای خزمەتگوزاری دەکەن و خۆپیشاندان دەکەن دژی گە ل و ئەزمونەکەن ،ناحەقیان ناگرم چونکە هەموئەوشتانەی خەڵک ڵێی بێ بەشن لە پێداویستییەکانی ژیان لەدەرباردا هەن جگە لە ئازادی دەرباریەکانیش دوژمنی ئازادین،لەڕاستیدا ئەوان کۆیلەی نوێن ،بێکارو تێرن!
لای ئەوان دنیا بریتییە لەدەربارو دەرباریش نیعمەتی خوایە بۆ ئەوان .
دەرباریەکان هەمیشە دژی ئازادین دژی پێشکەوتنن ،چونکە ئەوان نانی دواکەوتوویی دەخۆن نانی کۆیلایەتی دەخۆن وەک ئۆجەلان دەڵێت:دوژمنی سەرسەختی ئازادی ئەوکۆیلانەن کە بە حاڵی خۆیان مەمنونن.
پییاوی دەربارو ستەمکار دووڕووی یەک دراون هیچیان بێئەوی تریان نابن،دوانەی یەک کۆمەڵگان یەک دنیا بینیان هەیە بەرامبەر ئازادی خوازان و نوێخوازان .ستەمکارو دەرباریەکان بەرژەوەندییەکانیان هاو جوتن ،هەردوکیان خزمەت بەیەکتر دەکەن لە خاوەن شکۆ شاباش لە وانیش پیا هەڵدان و بەحەکیم کردن و بەپاڵەوان کردنی خاوەن شکۆ.
جالەبەرئەوەی لای دەرباریەکان نیشتیمان یەکسانە بە دەربارودەرباریش شامی شەریفە و سەرۆکیش کەسەرۆکی دەربارە هەرکات کورسییەکەی مەترسی لە ناوچونی هە بوو ،دەیکەن بە هەراو بەبیانوی پاراستنی کۆمەڵگاو ونیشتیمان ئەزمونەکە ،کە لای ئە وان هەمووی یەکسانە بەدەربار ،هەموو نارەزاییەکان کپ دەکەن لاسەر شاشەو بن شاشە دەکە ونە لاواندنەوەی کۆمەڵگا گوایە ئەگەر بیکەن بە هەراو نارازیبن ئەوادنیاخراب دە بێت،لەڕاستیدادنیای ئە وان دەربارە،ئەگەر دنیا خراب ببێت ،ئەوا دنیای ئەوان خراب دەبێت.
دەرباریەکان حەقیقەت بەچاوی بەرژەوەندی خۆیان دە بینن،حەقیقەت تەنها لای ئەوانە ،خۆشیان حەقیقەت لە خودی سەرۆک دادەبینن چونکە سەرۆک سەرۆکی ئەوانە.
لەبەرئەوەی کەوتونە ژێر رەحمەت و بارەکەڵڵای پاشا ستەمکارەکەین،بەبێ ئارەقەکردن نانیان دەدرێتێ وهەر چەندە سە ربۆش و بێ هۆش بن ،خاوەن نازناوی گەورەن کە تەنها پە پێوەری سەرۆک شایەنی ئەونازناوانەن لە هەمانکاتدا ئەوانیش نازناوی گەورە دە بە خشن بەسەرۆک وەک:حەکیم و رەحیم ... کە سەرۆکیش ئەم نازناوانەی تەنها لای ئەوان دەست دەکەوێت.
راستیش دەکەن چونکە سەرۆک میهرەبانە بەرامبەریان خەڵاتیان دەکات و سامانی وڵاتیان ئە داتێ و بۆیان دەڕێژێت ،حەقی خۆشیەتی وڵات وڵاتی خۆیەتی لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە.
هە موو ئەوانەی کە مو زۆر نزیکی دەربارو دەسەڵێتن ،یەک دوعا دەخوێنن ئەوێش سەڵامەتی خاوەن شکۆ و بەخەبەر نەهاتنی کۆمەڵگایە.قازانج پەرستی و پاشاپەرستی و بێمەبەستیان لە ژیانداکوێری کردون ئەوان پێیان وایە ئاوێنەی حەقیقەتن،بۆیە ئەوەی لە گەڵ مەرام و مەبەستی دەرباریەکان ناکۆک بێت لەڕیلادەرو تێک دەرو فیتنەیە.
فبلی کۆمەڵناس سەبارەت بەچینی دەست ڕۆیشتوو وتێرو تەسەل کە ئە وناوی ناون چینی بێکاردەڵێت:ئەندامانی ئەو چینە دەترسن لە هەرگۆڕانێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی چونکە دە بێتە هۆی لە ناو چونی بەر ژەوەندییەکانیان و ئەو ژیانە خۆشەیان لێ تێک دە چێت.
لەم هەرێمەدا دەرباریەکان کەم نین ،زۆرن ئەوانەی بە پارەی میللەت ڕۆژنامە و گۆفاردەردەکەندژی میللەت! هەر بە پارەی میلەتیش خەڵات دەکرێن بێئەوەی هیچیان لە باردابێت تەنها ڕشانەوەیە بەسەر کۆمەڵگادا.
زۆرن ئەو دەرباریانەی ماکیاجی دەسەڵات دەکەن وبە بۆینباغە وە ،لە کە ناڵەکانی دەسەڵاتەوە باسی پاراستنی ئەزمونەکە دەکەن چونکە ئەوان نانی ئەزمونەکە دەخۆن لەدەرپار گوناه نییە تێک بچێ دەی خوا تێکی نەدا.
ئە وان خەمی خۆیانە ،خەمی ئە بێکاریەیانە ،دەترسن لەدەستیان بچێت.
عەلی وەردی دەڵێت:بەدەم لە خەمی حەقیقەتن بەکردەوەش دژی حەقیقەتن.بەڵێ ئەوان بەدەم دژی گەندەڵین بەکردەوەش نانی گە ندەڵێ دە خۆن کاسەلێسو ماستاوچی وتێرنەخۆری و بەرتیلخۆری پیشەیانە کە چی خەمی ئەزمونەکەشیانە!!!
زۆرن ئەوانەی باسی ئازادی و فەلسە فەی ئازادی دەکەن و خۆشیان تا سەر ئێسقان گوێڕایەڵ و گوێ لە مست و....
ئەخلاق لە هەگبەی دەرباریەکان دا نییە بێ ئەخلاقی و دەرباری دوو ڕووی یەک دراون ئەوەتا لەساتە وەختی کارەساتی هەڵەبجەدا شاعیرێکیدەرباری عەرەب ئاوا باسی ێدامی فاشیست داکات و دەڵێ:تۆ ئەو کەسەی چۆلە کە لەسەر دەستت ئاو دەخواتەوە!!!لە هە مان کاتدا هادی عەلەوی حاشای لە ناسنامەی خۆی کرد.ئیتر خۆتان بڕیاربدەن لەسەر ئەم دو هەڵووێستە جیاوازە یەکێک تاسەر ئێسقان کۆیلە و ئەویتر بە پێجەوانەوە.
هەڵوێستی ئەوانەی کە ٣١ی ئاب بەدەستکەوت دەزانن هیچی کەمتر نییە لە دەر باریەکەی ێددام،یان کەسانێک کە شەڕی براکوژی ماکیاج دەکەن مشتێک نمونەی خەروارێکە لە و هەڵوێستە نامەردانەی دەر باریە کان.
عەلی وەردی دەڵێت:یەکگرتنی کۆمەڵایەتی ومانەوە لەسەر یەک حاڵەت دوانەیەکن پێکەوە لەدایک دەبن ،بەدەگمەن کۆمەڵگایەکت دەست دە کەوێت هەم پێشکەوتوو بێ و هەم یەکگرتوو.کەواتە بونی ناکۆکی بناعەی شارستانیەتە.بەڵامدەرباریەکان هەمیشەکۆنە پارێزن و خەو بەیەک ڕێزی کۆمەڵگاوە دەبینن بۆخزمەتی مانەوەی خۆیانو دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانیان.دەرباریەکان لەڕابردوودادەژین کاوێژی ڕابردو دەکەن بۆمانە وەیکۆ مەڵگا لەسەر یەک حاڵەت ئەویش خەوی قوڵی کۆمەڵگایە.
بۆ یەئەگەر دەرباریەکان داوای یەکڕیزی دەکەن و خەو بە یەکرەنگی کۆمەڵگاوە دەبینن،دەڵێن خەمی ئەزمونەکەمانە درۆدەکەنچونکە ئەوان شەڕی بەرژەوەندی خۆیا دەکەن دژی کۆمەڵگا.یەکڕیزی و یەک دەنگی و گوێڕایەڵی بۆسەرۆک بە واتای قبوڵکردنی ستەم دێت ئە وەش لە توانای هە موو کە س دا نییە کە گوێڕایەڵ بێت ،ململانێ ئە و دو قاچان کە کۆمەڵگا بەرەو پێشە وە دە بە ن و دنیای دەرباریەکان وێران دەکەن و سفرەی ئەزمونەکەیەن هەڵدەگیرێتەوە.
کە واتا نابێ بترسین لەگۆڕانکاری و وڕێنەی پیاوە دەرباریەکان ترسان لە گۆڕانکاری هیپیاوە کانی دەربارەو دنیابینی ئازادی خوازوعەدالەتدۆستان جیاوزە لەدنیا بینی دەرباری وستەمکاران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست