کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیاسەت و ئەخلاق و کۆمەڵگا

Sunday, 20/07/2014, 12:00


ئەمڕٶ قسەکردن لەسەرهەر شتێک دور لەسیاسەتەوە بووە بەکارێکی مەحاڵ١ .بەڵام لەم وڵاتە کۆمیدیترین و ناشیرینترین و بێزراوترین چەمک سیاسەتە. سیاسەت لەهونەری بەڕێوەبردنەوە ،کراوە بە هونەری دزی وگزی و فێڵ ،یان لە پێناسەی ابن قەیمە وە کەدەڵێ: سیاسەت واتە نزیک بون لەچاکەو دوربون لەخراپە٢.بەڵام ئەم پێناسەیەش لەم دەڤەرە پێچەوانەکەی ڕاستە و،سیاسەت بۆتە نزیک بون لەخراپەو دوربوون لەچاکە .نەک ئەوە بەڵکو سیاسەت و چاکە ئاسمان وڕێسمانیان بەینە .سیاسەت وەک بواری ئافرێنەری چارەسەر کردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان ڕٶڵ دەبینێت٣ .بەڵام لەکۆمەڵگای ئێمەدا سیاسەتت بۆخۆی کێشەیەکە کەدەبێت چارەسەر بکریت.ئەم دۆخەی سیاسەت لەکوردستان کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر دەببات، لەسەردەستی سیاسییە خراپەکان ،بەڵام بەبەرچاوی ئەوانەوە کە پێیان وایە سیاسەت ناشیرینە ودەڵێن: ئێمە کارمان بەسەر سیاسەتەوە نییە!بەڵێ ئەوانەی کاریان بەسەر سیاسەتەوە نییە ،سیاسەت بەم دزی و تاڵانییە تێ گەیشتوون کە بەناوسیاسییەکانی ئەم وڵاتە بەبەرچاوی ئەوانەوە دەیکەن .بەڵام لەم هەرێمە سیاسەت بەهۆی کاری ناسیاسیانەی ئەوانەی کۆمپانیای سیاسییان درووست کردووە و،ناویان ناوە حزبی سیاسی مرۆ قێزی لەسیاسەت دەبێتەوە .پارتی سیاسی لەناوەکەیەوە (party)٤واتە بەش بەشێک لە گشت بەشێک لە کۆمەڵگا کەدەی هەوێت بەشداری لەژیانی کۆمەڵگاددابکات. بەڵام ئێمە دەتوانین ٠(party)ناو بنێین کۆمپانیا کە بازرگانی بە بە هاکانی کۆمەڵگاوە دەکات و بەهاکانی دەفرۆشێت،خەریکە کۆمەڵگا توشی گرفتی اخلاق و بەهاکان دەکات وسیاسەت ناشیرنتر دەکات لەچاو سیاسەتی هەموو وڵاتە ستەمکارەکان .مەبەست لەبەهاکان،بەهای ئازادی ،انسان وهتد ،کەدەسەڵات ئەوەندەی مرۆڤی گوێڕایەڵی دەوێت ،ئەوەندە ش دژی ئازادی ئارای مرۆڤەکانە بەجۆرێک خەو بەبێ دەنگی دەبینێت ،هەر کەس ڕای جیاوازی هەبێت لەسەر سیاسەت ئەوا گومان لەکورد بوونی دەکەن!!حزب لەم هەرێمە خۆی بەبەشێک لەکۆمەڵگا نازانێت ،بەڵکو خۆی بەگشت دەزانێت و دەست داخاتە ناو هەمووکایەکانی ژیان وهەوڵی یەکڕەنگ کردنی کۆمەڵگا دەدات و کۆمەڵگا بەحزبی دەکات .حزب ناگەڕێتەوە بۆ ڕای گشتی بۆ مەسەلە گرنگەکان لەپێناو هێنانەدی ستراتیژی نەتەوەیی.بەڵام هۆکاریی ئەم بارو دۆخەی سیاسەت دەگەڕێتەوە بۆ ناهۆشیاری وناسیاسی بونی کۆمەڵگا.چونکە سیاسەت هۆشیارییە،ئەوانەی سیاسەت دەکەن دەیان هەوێ دەستکاری ژیان بکەن و استیبداد و گەندەڵی وناڕێک و پێکی بگۆڕن بۆ ڕێک و پێکی.سیاسەت هەوڵێکە بۆڕزگار بوون لە تاکڕەوی و دیکتاتۆری و خێڵ کڕاتی و،گۆڕان بەرەو دیموکراسی و دەستاودەست کردنی ئاشتیانەی دەسەڵات.ئەم گۆڕانکارییە لەکۆمەڵگایەک دا ڕوودەدات،کە کۆمەڵگایەکی سیاسییە ،چونکە کۆمەڵگای سیاسی کۆمەڵگایەکە لەڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتی...خۆی ڕێک خستووە.بەڵام لەکۆمەڵگای خێڵەکی ناسییاسیە و لەڕووی سیاسی وئابوری و هتد.خۆی ڕێک نەخستووە بۆیە لەکۆمەڵگایەکی لەم جۆرەدا ئەوانەی دەسەڵاتیان لەدەستە تاکڕەون و بەلۆژیکی خێڵ دەسەەڵاتتڕانی دەکەن .چونکە لەگۆمەڵگای ناسییاسیدا بەدیلی ستەم کاری نییە و،خەڵکی مادام دورن لەسیاسەت و هۆشیارنین ،ئەوا لەلایەن ئیلیتەکان یان بنەماڵەیەک مێشکیان دەشۆرێتەوە و ڕۆشنبیرانی کۆمپانیا-حزب دەوری واعیز دەبینن بۆکۆمەڵگا و تێکی دەشکێنن وڕووتی دەکەنەوە لە بەهاکان، فسیلەت لەناو دەبەن ، هەموو ئەو گەندەڵیەش ماکیاج دەکەن لەڕێگەی ساڵۆنەکانی حزب مەبەست لەمیدیای حزبە.دیارە کۆمەڵگای لەم چەشنە بڕیاری داوە مەڕبێت بۆئەوەی گورگەکان حوکمی بکەن .کۆمەڵگای ناسیاسی بێ فچیلەتە و غەرقی ناعەدالەتی و دزی و فزی گزی وبەرتیل خۆری وتێرنەخۆری و بەرخۆرییە .هەموو ئەمانەش بەناوی سیاسەت و کوردایەتی ئەنجام دەدرێت.مرۆڤ بەسروشت ئاژەڵێکی سیاسییە٥بەڵێ مرۆڤ بوون،واتە سیاسی بوون سیاسەت بەو واتایەی کە هونەری بەڕێوەبردن و هێنانەکایەی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و ڕێک و پێکی و بەسیستەمکردنی هەموو کایەکان و دورکەوتنەوە لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان بەمیزاجی کەسی، دابینکردنی ئاسایش و پارێزراو بونی کەرامەتی مرۆڤ.بەڵام لە کۆمەڵگای کڵاندا کەرامەتی مرۆڤ پارێزراو نییە ،وەک مارتن ڤان دەڵێت::دەسەڵاتی سەرۆک خێڵ وەک دەسەڵاتی پیاوە بەسەر ژنەکەی دا لەکۆمەڵگای پیاو سالاریدا٥.لێرە سیاسەت موڵکی پیاوە عەنتەرەکانە بۆیە خێڵ کراتی جێگای باسە لەکۆمەڵگای ئێمەداو دەسەڵات خێڵگەری و سەرۆک پەرستی پێش دەخات.دەسەڵاتی خێڵەکی نەک هەر موڵکی گشتی بەڵکو عەقڵێش کۆنتڕٶڵ دەکات .ئەم ناهۆشیارییە،ناسیاسی بونەی کۆمەڵگا وای کردووە ماڵی بەرپرسێک بینای ماڵەکەی گەورەتربێت لەهی قوتابخانەیەک!لەکاتێکا بینای کۆمەڵگە لەقوتابخانە وە دەکرێت .واتە بینای هەرکۆمەڵگایەک لە پەروەردە بناخەی دادەڕێژرێت.بەڵام ئەم دۆخە بەردەوام دەبێت چونکە نەوە لەدوای نەوە لە بازنەی پەروەردەدا دەخوڵینەوە و فڕێ دەدرێتە ناو کۆمەڵگا بەهامان شێوەی پێشوو تر،وەک کۆمپانیایەکی خراپ کەجار لەدوای جار بەرهەمی زیاتروو خراپتری دەبێت،پەروەردەش نەوە لەدوای نەوە بەگەندەڵی ڕادێنێ.لێرەدا کێشەی چەندێتی نییە بەڵکوو کێشەی چۆنییەتیمان هەیە.ئەگەر ئەم کۆمپانیاخراپە بەرهەمەکەی جار لەدوای جار زیاد بکات وبیکاتە دەقاتو هەزار قات فڕێی داتە بازاڕەوە ڕەواج پەیداناکات چوونکە جۆرەکەی خراپە،بۆیە زۆر بوونی ڕێژەی قوتابیان و دەرچوانی زانکۆ گرنگ نییە ،بەڵکو چۆنییەتی گرنگە واتە ئەوە گرنگ نییە چەند کادرت فڕێداوەتە کۆمەڵگا گرنگ ئەوەیە چٶنت پەروەردەکردووە ،بۆیە زۆری دەرچوانی زانکۆ مەحەک نییە بۆ بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگاو و بەختەوەری و هتد چونکە دواجار عەقڵەکانت نەگۆڕیوە و هەر مرۆڤی خێڵەکی و گوێڕایەڵ و سۆزمەند وناچالاک و نابەرپرسیارت بەرهەم هێناوە کە باکی بەهیچ نییە،هەرگیز توڕە نابێت کە لەسەرەی وەرگرتنی نەوت دەوەستێ،یان کاتێ سیاسییەکان لەتیڤیەکانەوە کەرامەتی دەڕوو شێنن و جوێنی پێدەدەن و بەگێلی دەزان و تەزویر دەکە ن و ڕێز لەدەنگی ناگرن!ئەو وەک پەیکەری بودا هەر بێدەنگە.لەکاتێکا کەرامەت تاڵە مویەکی باریکە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا ،مرۆڤ ئەگەر کەرامەتی شکا مافی نییە لافی دوو پێیی بەسەر ئاژەڵدا لێبدات.لێرەدا کەدەڵێین دەبێ هەموان سیاسەت بکەن مەبەت ئەوەنییە هەموان ببن بەئەندام یان ژمارەیەک لەژمارەکانی حزب،چونکە ئەوکاتە دۆخەکە خراپتر دەبێت وحزبیش کار لەسەر ژمارەدەکات واتە بۆحزب گرنگ نییە کەسانی چالاکی لەگەڵبن ،بەڵکو کادری زۆرو گوێڕایەڵ کۆدەکەنەوە کەتەنها دەزانن بخۆن، هەرچی توانای سیاسەت و خزمەت کردن بێت تیایاندا بەدی ناکرێ جگە لەتوانای گوێگرتن لەبڕیارەکانی سەروخۆیان.نەخێر من مەبەستم لەسیاسەت کردن بەشداریکردنە لەبڕیارو دانانی ستراتیژی نەتەوەی ،بەجۆرێ خەڵک ئەوەندەوریا بێت ،کە حکومەت ناچار بکات بەگەڕانەوەی بۆڕای گشتی ئاخۆ حزبێک خەندەق لێدەدات زیان بەستراتیژی نەتەوەیی دەگەیەنێت، بەرژەوەندی وخواستی گەلێک چۆن دەبێ لە ژێردەستی کەسێک بێت ئەگەر گۆمەڵگا نەخەسێنرابێت،ئەمە کەی سیاسەتکردنە ،کەی ئەمە بەرگریکردنە ستراتیژی نەتەوەیی لەسەر دەستی ناحەزانی نەتەوە دابڕێژرێت ؟سروشتی مرۆڤ وایە وەک ئاو چۆن شێوەی ئەودەفرە وەردەگرێت کە دەکرێتە ناوی و،مرۆڤیش شێوەی ئەم حزبەوەردەگرێ کەدەچێتەناوی بۆیە هەمیشە بەرژەوەندیەکانی حزب پێش نەتەوە و نیشتیمان دەخات و،بەعەینەکی حزب دەڕونێتەژیان وبەتەرازوی بەرژەوەندی حەق و ڕاستی دەپێوێت.بۆیە سیاسەتکردن لەدەرەوەی حزب گەرەکە،هەرتاکێک مەحکومە بە هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر عەدالەت و یەکسانی، پێویستە بەگومانەوە بڕوانێتە هەر بڕیارێک و هەر کردارێکی حزب و بپرسێت بۆ؟لەبەرچی؟چونکە هەموو دەسەڵاتێک هەڵەدەکات ئەگەر کۆمەڵگا هۆشیار نەبێت وسیاسی نەبێت ،دەسەڵات خۆی چاک ناکات بەڵکو خۆی دەکوژێت ،بەڵام نەک بەتەنیا بەڵکو لەگەڵ کۆمەڵگا.کۆمەڵگەی ناسیاسی کۆمەڵگایەکی بێ فچیلەتە هاوکات دەسەڵاتەکەشی گرفتی اخلاقی هەیە وهیچ فچێلە تێکی تێدانییە.کەواتە سیاسەت واتای هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی بەرامبەر خاک و خەڵک،واتای هەڵوێست و قسەکردن و بەشداری کردن لە بەڕێوەبردنی وڵات ،تۆ کاتێ سیاسی یان بەشداری لەبڕیارەسیاسیەکان کە بتوانی لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە دەسەڵات داران بگۆڕی نەک دوای چەندین جار هەڵبژاردن هەر لەوەهمی دنیایەکی باشتردابژی..اخلاق هەستکردنە بەبەر پرسیاریە تی هەر یەکێک بەرامبەر ژیان و گوزەرانی تەواوی کۆمەڵگا،بەشداری کردنە لە ژیان وچالاکی وسەرف کردنی وزەی مرۆڤە لەپێ ناو عەدالەت وئازادی،ئەخلاق دڵسۆزییە لەکاردا،هەستی وڵات دۆستیە،ترسە لەستەم کاری،ئازادییە،قسە کردنە لەسەر تەواوی کێشەکانی کۆمەڵگا،هەستکردنە بەبەرپرسیاریەتی بەرامبەر نەوەکانی داهاتوو،سامانی وڵات.دەکرێت بڵێین کۆی ڕەفتارەکانی مرۆڤ وهەستەکانی دوو دیوی هەیە اخڵاقی و نا اخلاقی.لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی تاک گیرۆدەی نااخلاقی بووە بێ ئەوەی هەستی پێ بکات ئەمەش ڕەنگ دانەوەی لەسەر ژیانی سیاسی هەیە وڕێگە خۆشکەرە بۆستەمکاری،لەسەر ئاستی سیاسی ،پاون کردنی ئابوری،خوڵقاندنی بێکاری،سیناریۆ دروستکردن، کەسی نەشیاو لە شوێنی نەشیاو دانان،شەڕە پەڕۆ،دروستکردنی دوبەرەکی ودابەشکردنی کۆمەڵگا درۆکردن لەگەلکۆمەڵگائەمانە کردەی نا ئەخلاقی سیاسین،پەیوە ندیان بەسیاسەتەوە نییە ،لێرەوە دە بێ ئەم سێچەمکە پێناسە بکرێنەوە بۆ دەرچون لە م قەیرانە گەورانە.هە موو ئەم قسانە بە ئومێدی وەرچارخان دەخەمەڕوو، ناکرێت هەرکەس ڕەخنە بگرێت دژی دەسەڵات لەقەڵەم بدرێ،بەڵکو بەپێچەوانەوە . بەڵام کاتێ بێدەنگ دەبین زۆر هەڵەین واتێبگەین تەنها نوخبەیەک دەتوانن کۆمەڵگاڕزگار بکەن ،گەشبینیش لەخۆڕا ناکرێت،من ناتوانم گەش بین بم بەم دۆخە،تەنیا ئە کاتەی کۆمەڵگا دە بێت بەکۆمەڵگایەکی عەقڵانی،سیاسی،خاوەن فەسیلەت سیاسیەکانیش ئەوکاتە ناچارن مل بۆکۆمەڵگا بدەن.

ڕامیار عەبدوڵا
سەرچاوەکان
١-حزبی سیاسی-کۆمەڵێک نوسەر.و-ئارام ئەمین
٢-ئازادییە گشتییە کان - ڕاشد الغنوشی
٣-عەبدوڵڵا ئۆج ئاڵان- قەیرانی شارستانی لەخۆرهەڵاتی ناوین وچارەسەری شارستانی دیموکراتی
٤-گۆڤاری متمانە-
٥- ئاغاو شێخ ودەوڵەت- مارتن ڤان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە