Thursday, 17/04/2014, 12:00
بەشی یەکەم
هۆمەر-باشە مەبەست لە هەزار پێ چییە؟
ئاڵی-مەبەستیان کورسییە.
-یەعنی کورسی هەزار پێی هەیە.
-بڕوابکە جاری واهەیە کورسی پێنج ملیۆن پێی هەیە.
-هاهاها جانەوەرێکی سەیرە کورسی
-بەڵێ ،زۆریش دڕندەیە.
-وایەوایە،بۆیە تەنها شێرەکان ئەتوانن لەسەری دابنیشن.
-باشە مەبەست لە هەزار پێ چوار پێ نییە.
-هاهاها نەفام ،هەردوکییەتی واتا کورسی هەم چوار هەم هەزارپێیە.
-ئەها واتە لەسەر چوار پێ وەستاوە و هەزار پێش گرتویانە بۆ ئەوەی قاچەکانی نەشکێت.
-هاهاها گوێم لێ بوو کابرا دەی گوت :کورسییە کەی من هەزار پێیە.
-کابرا کێیە
-پێت ناڵێم هاهاها
-هۆمەر -باشە بۆ لەم دەڤەرە بەگوێدرێژ دەڵێن :کەر .بۆناڵێن چوار پێ.
ئاڵی-جا فەڕقی چوار پێ و دوو پێ یان کەرو گوێ درێژ لە چیدایە
-لەگیرفاندایە
-چی
-گیرفان گیرفان،گوێکورت گیرفانی بچوکە ،گوێدرێژ گیرفانی گەورەیە.
-نانا تۆ عەڵەتی جیاوازییە کە لەسەریاندای نەک گیرفان.
-بەسەری تۆ،سەریش لە گیرفاندایە
-هێی دنیا ،تۆلەوە گەڕێ پێت نەگوتم بۆ بەکەر دەڵێن گوێدرێژ
-قوربان ئیحتیڕامە،هەروەها نازناوە
-چی؟کەر نازناوی گوێدرێژە
-بەڵی هەوە .
-باشە کەر کەی نازناوە.
-کەر لەکارەوە هاتووە ،بەڵام کار گاڵتە نا.
-یەحنی پیشەکەی بۆتە نازناو.
-بەڵێ ،ئەمە بۆ هەمو وکەس هەروایە...
-من پێم وایە دیسان هەڵەی.
-نازۆریش ڕاست ەکەم ،خۆی کەر لە چاوگی بێدەنگییە وە دروست بووە.
هاهاها جا بێدەنگی کەی چاوگە خۆ لەڕێزمانی کوردی دا ،چاوگ بە نوون -ن- کۆتایی دێت.
-ئێ نونەکەیان لێ کردۆتەوە.
-چٶن؟
-چاک،مەسەلەن (کەرن-ن) = کەر
-هاهاها ئە مە نونی کۆیە کۆ.
-نانا ئەم کەر-ە بە -ن- بۆتە ئاوەڵناوی سیفەتی
-هاهاها بەخوا وانییە..
-بەقسەی تۆبێ هەموو بێدەنگییەک نیشانەی کەریەتییە.
-تەبعەن وایە.
-جاگەر وا بێ بێدەنگی چاوگی کەرە
-بەڵێ ڕەنگە وابێ،لەڕاستی دا تەواوکەری یەکترن.
-یەعنی چی
-کەر بۆئەوەی کەربێ دەبێ بێدەنگ بێ-بۆئەوەی بێدەنگ بێ دە بێ کەر بێ.
مەحمود عەبدوڵڵا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست