کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەدەنییەت، یان بەربەریەت

Thursday, 01/05/2014, 12:00





نەتەوەی کورد،لەدوای ڕاپەڕینەوە ،لەدووڕیانی شارستانیەت و بەربەریەت دا گیری خواردووە ،واتە لەنێوان دوهەڵبژاردن دا سەراسیمە بووە ،نەئەوەتا بڕواتە ناو شارستانیەت و مێژووە،نە لە ناو دنیای خێڵ و بەربەریەت دا بمێنێتەوە.
لەلایەکەوە پێداویستیەکانی پێداویستی شارستانین ،لەلایەکی تریشەوە عەقڵیە تی خێڵەکی فڕێ نەداوە وبەرگری لێدەکات ،لەلایەک سەر سامە بەشارستانیەت و بەرهەمی شارستانیەت لەلایەکی تریشەوە حەزو مەیل و ئارەزوەکانی لەگەڵ شارستانییە ت یەکناگرێتەوە.واتە سایکۆلۆژیای تاکی کورد جیاوازە لە گەڵ سایکۆلۆجیای کەسێکی مەدەنی یابڵێین هاوڵاتی ،کە کەسێکە ئینتیمای بۆ نەتەوە ونیشتیمان هەیە،چالاکە داهێنەرە خاوەن مەعریفەیە ،هۆشیارە ،ئەویتری قبوڵە ، توانای وەرگرتن و هەزمکردنی کلتورەکانی تری هەیە هتد،کە ئەمانە خەسڵە تی مرۆڤی شارستانین لەبەرامبەردا مرۆڤی نامەدەنی ناشارستانی تا هەنوکە لەم دەڤەرە جێگای باسە ،کە بێئینتیمایە،ناهۆشیارە،نابەرپرسیارە بێمەعریفەیە وهتد.
ئەمەش بۆ تە هۆی دابەش کردنی کەسییەتی تاکی کورد بۆ دوجەمسەر شارستانی و بەربەریەت ،ڕاوی هەردوکیان دەکات ،لەلایەکەوە ئەو ئامرازانەی بەکاریان دەبا بەرهەمی شارستانین هەر لە مۆبیل و نێت و ئۆتۆمبێڵ و هتد،لەلایەکی دیکەشە وە عەقڵی بەکار هێنانی ئەو ئامرازانەی نییە و بۆتە کۆیلەی ئەو ئامرازانەی کەشارستانیەت بۆی ناردوون ،بۆسەر گەرمی بەکاریان دێنێت .ئەمەش وای لێکردووە لەوەهمی شارستانییەت دابژیت و بێئەوەی چوبێتەناو شارستانییەتەوە.تاکی کورد خۆشیەکانی بە تەقەکردن و هۆڕن لێدان دەر دەبڕێت!
گەڵٶ دە بێ چۆن گوزارشت لە ناخۆشیەکانی بکات؟بێگومان بەلەناو بردنی ئەوی دیکە و سڕینەوەی ئەوانەی کە وەک ئەو بیر ناکەنەوە،هێشتا کلتوری ڕق و کینەو تۆڵە کردنەوە لە ناو هەست و نەستی تاکی کورددا ئامادەیە وتاسەر ئێسقان ڕۆچووە تە ناوی .مرۆڤی شارستانی خاوەن مەعریفەیە مەعریفەش دەسەڵاتە و مرۆڤ ناچار ناکات بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی ئەم حزب یا ئەو کەسە بێت لە پێناو دەسکەوتی مادی و مەعنەوی چونکە مەعریفە ئەم بۆشاییەی بۆبڕ دەکاتەوە کە لە ڕۆحی تاکی کورد دا هەیە،بەڵام لە عیابی مەعریفەدا ئەو پەنا بۆ وەهم دەبات وەهمی کەسایەتی و لێهاتویی و هتد...
بەهۆی پەروەردەی خراپی خێزان کە هەمێشە ئەوەی بەگوێ دادراوە کە ئەو دە بێ سەرێک بێت لەناو سەران و بلیمە بێت ،وەک فڵان کەس و فیسار کەس بیت بەکوردی پیاوبێت ،ئەویش بۆسەلماندنی ئەوەی کە سەرکەوتووە پیاوە هتد ....هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر ئەگەر بەلەناو بردنی ئەوانە ش بێ کە ئەو بەڕکابەری خۆیان دەزانێت ،بەڵام هەموو ئەوشتانەشی بۆ مەیسەر نابیت بە بی مەعریفە وناچار بەنا دە باتە بە ر فێڵێکی تر کە ئەوێش گوێ لەمستییە بۆ ئەوانەی کە هێزیان هەیە جا حزب بێت یا شەخسێک فەڕقی نییە لێرەوە دەست دەکات بە مفتەخۆری ماستاو چییەتی وهتد بۆئەوەی دیار بێت و خەڵک بزانیت ئەو سەرێکە لەناو سەران وپیاوە و سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە کا تێکا خۆی دۆڕاندووە .بۆیە تاکی کورد دوای کەسێک دەکەویت کە هێزی هەیە جا ئەوکەسە خائینە پیاو کوژە هەرچێ هەیە گرنگ نییە ،گرنگ ئەوەیە ئەو یاریەکە بباتەوە!بۆیە هەر کەسێک دەبینی لەپۆستێکی بەرزدا ئەوا کۆمەڵێک لەوجۆرەکەسانەی بەدەورەوەن و خەریکی ماستاوچییەتین و ئەوێش بێگوێ دانە توانای ئەو کەسە پۆست و پلە دەبەخشێتەوە بەسەر یاندا بەنمونە لەنێوان مامۆستایان و پزیشکان و هتد...پۆستی بەڕێوە بردن و ئیدارەکردنی قوتابخانەو و نەخۆشخانە لەسەر ئەساسی ماستاو چیەتی و گوێڕایەڵیە بۆ کەسێک کە لەناوچە کەی ئەودا دەستی دەڕواو بەرپرسێکی حزبییە،نەک لەسەر ئەساسی توانای کەسەکە.
بۆ یە ئەوکەسەی بەم شێوەیە دەبێتە بەرپرس و پۆست وەردەگرێت خۆی لەدەوروو بەرەکەی بەشایەن تر دەزانێت و دە کەوێتە پۆز لیدان بۆچی؟چونکە لەئەساسا شایەنی ئە و جێگایە نییە وبۆئەوەی بیسەلمێنێت کە لیهاتووە و کەسێکی بەتوانایە هەموو وزەی خۆی لە ماستاو چییەتی و قسەی بێماناسەرف دەکات هەمێشە وانیشان دەدات لە هەموان دڵسۆز ترە!ئەو نازانێت کە ئەو پەڕی نائەخڵاقییە مرۆڤ لەسەر حیسابی کەسانی بەتواناتر لەخۆی پۆستێک وەربگرێت.بۆیە تائێستاش تاکی کورد پۆست بەماف تێ دەگات،نەک بەرپرسیاریەتی بۆیە هەرچەند تواناسی نەبێت بەمافی خۆی دەزانێت هەر پۆستێک وەربگریت.لێرەوە پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار دێنێت هەرکاتێش ڕە خنەی لێگیرا دەوروبەرەکەی بەحەسوود و بەخیل و هتد ناودەبات ئەمەیە سایکۆلۆجیای زۆرێکی بەرپرسانی ئەم وڵاتە بۆیە لەجیاتی خزمەتی هاوڵاتیان بکەن ،پۆزیانبەسەر دا لێدەدەن و پۆستەکەیان ئیستعلال دەکەن.زۆرێکیان خەریکی دڵداری وشتی پڕو پەچن ،کەچی کە تۆی هاوڵاتی کارت دەکەوێتە لای بەرپرسێک دنیایان لێ دێبەیەکداو وادەزانن شەو ڕۆژیان خستۆتە سەریەک بۆخزمەتی هاوڵاتی و دنیابەسەریانەوە ڕاوەستتاوە وزۆر لوتبەرزانە کاری هاوڵاتیان ڕایی دەکەن .لێرەوە دەڵێم بۆ ئەوەی نەرسیزمی تاکیکی کورد بزانی پۆستێکی بدەیە.لەگەڵ ئەوشدا کەسانێک هەن بەتوانا و دلسۆز لیهاتوو بەڵێم لەبەر تاقمە ماستاو چێیە کە ،کەسانی بەتوانا نابرێنە پێشەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە