حیکمەتی وانەکەی بارزانی
Friday, 16/05/2014, 12:00
بارزانی بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان(بەشەکەی پارتی) پیرۆز بایی ئاڕاستەی یەکێتی مامۆستایان کرد.لە پەیامەکەی دا بارزانی دوای ئەوەی کەمێک بەشان و باڵی مامۆستایانی دا هەدا دەڵێ 'مامۆستایان رێزی پێشەوەی خەباتدا بوون و لەو پێناوەشدا دەیان شەھیدی نەمریان پێشکەشی کوردستان کردووە' کە ئەمە گوتارێ بەناو ناسیۆنالیزمە کانی کوردە،ئەمە پاداشتی ئەوانە بۆ ئەوانەی گوایە لە پێناو کوردایەتی خەباتیان کردووە،ئەم گوتارە ی ناسیۆ نالیزمی کوردی زۆر هەژارە خەریکە دەمرێت لەبرسان،هەر ئەمەش مامۆستایانی هەژار خستووە وچاوەڕوانی لەسەرۆکی مەوە بەسەر چوو دەکەن ئاخۆ کەی موچەیان باتێ وکەی بارزانی پەیامێک ئاڕاستە بکات و بە کۆمەڵگا بڵێ (خەریک بوو بڵێم پەیام بەرەمامۆستا)ئەمە دێڕە شعرێکی ئەحمەد شەوقییە.بەڵام بارزانی و ئەمسالە کانی بارزانی ڕۆعی مامۆستایان کوشتوو.مامۆستا لەبن دەستی ئەوان و ڕێکخراوە پاشکۆکانی (ینک وپدک)دا هەلا هەلا یە و هیچ بەهایەکیان بۆپیشەی مامۆستایەتی نەهێشتۆتەوە.
وانەکەی بارزانی:کە مانشێتە کەم بینی لە دەزگای باس(بارزانی داوای وانەیەک دەکات کە مامۆستایان بیڵێنەوە)بیرم بۆلای ئەوە چوو بارزانی داوای وانەی فەلسەفە بکات لەمامۆستایان ،کەلەزۆر وڵاتانی پێشکەوتووئەم وانەیە دەخوێنرێت و گرنگی زۆری پێدەدرێت .وانەی فەلسەفە بۆمنداڵان بایەخێکی فکری و پەروەردەیی و زانستیشی هەیە و ڕزگارمان دەکات لە م بەرخۆرییە چاولەدەستییەی ئەوان نەوەیەکی عەقڵانی دروستدەکات.بەڵام نەخێر بارزانی هەر بیریش لە فەلسەفە ناکاتەوە.
لەکۆتایی پەیامەکەی بارزانی داوا لە مامۆستایان دەکات کە وانەیەک بە قوتابیان بڵێنەوە و تێیدا ھاتووە 'پێویستە مامۆستایان ئەو وانەیە بە ڕۆڵەکانمان بڵێنەوە کە قوربانییەکانی گەلەکەیان لەیاد نەکەن و بە ئومێدێکی زۆرەوە بەرەو داھاتوویەکی پڕشنگدار ھەنگاو بنێن'.بەڵێ ئەم وانەیە حیکایەتی پێ دەڵێن کەوانەکانی مێژوویان پڕکردووە لەئەفسانەی خێڵ.بارزانی نەی وت مێژوو چونکە دەزانێ ئەمە مێژوو نییە ،ئەفسانەیە،نەشی گوت حیکەیەت چونکە ئەم حکایەتەش تەنها بۆ گوێ ئاکردانی شەوانی کوێستتانی کوردستان دەبن،کە مناڵانی پێبخەوێنی یان بترسێنی.ئەوەتا پەرتووکەکانی مێژوو پڕن لەحکایەتاکانی بارزانی.
بەڵام ئێمە پێویستیمان بەوانەیەکی ترە نەک ئەفسانەکەی بارزانی پێویستیمان بەقوتابخانەیەکی پیشەگەرییە کەلەزۆر وڵاتی پێشکەوتوو هەیە لەوانە وڵاتی ئەڵمان .ئەم وانەیە و ئەم قوتابخابەیە پێویستە بۆ ئەوەی ببینە وڵاتێک بەرهەم هێن و لەم نەوت خۆریە و کۆیلاتییەی بنەماڵە ڕزگارمان بێت.ئاخر ئەگەر وڵاتێکی بەرخۆرنەبین،ئەگەر بێمەحریفە نە بین لەسایەی ئاوەوان چ پێویستیمان بەوەیە دوای دەرچوون چاوەڕێی ئەوە بین بارزانی هە موو ڕۆژێ وانەیەکمان پێ نڵێ و حکایە تێکمان بۆ بگێڕێتەوە .
نا بۆ وانەکەی بارزانی و ئەفسانەبێژی وموقەددەسکردنی بنەماڵەو خێڵگەرایی ،من دڵنیام بارزانی نەوانەی فەلسە فەو نە وانەی پیشەگەری ناوێت،ڕەنگە وەک بنەماڵەی ئال سحود کەعهلی محهمهد زهكییان دەرکرد -یهكهم كهس بو ڤایرۆسی كۆرۆنای دۆزیهوه،بەم شێوەیەش ئەوانەی ڤایرۆسی کورد کوژە بدۆزنەوە بارزانی یان تیرۆریان دەکات یان دەریان دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست