بە هاری سەربەخۆیی
Thursday, 27/03/2014, 12:00
دوو چاوی من
چەشنی ،کەوێ
لەقەفەزی ،پێڵوەکانما
لەسەر ،لوتکەی خەونەکانما
بۆت دەڕوانن
بانگت دەکەن
بەها،بەهار .....
کەدێی پایز لە،
باکورو ،باشورەوە
لە خۆڕهەڵات و،خۆر ئاواوە
بۆت دەڕوانن
بانگت دەکەن
بەهار ،بەهار...
هەمان قەفەس دەگرنەوە!
نایناسمەوە
نایناسنەوە!
بەڵێ،قەفەسی دوژمن
بۆ جاشەکانی نیشتیمانی من
بۆ،ئەو خێڵانەی کوتەکی دەستن
کەساڵەهایە ،خۆیان دەفرۆشن
وەک ،کە و ،بۆقەفەس
بۆ،دانی دوژمن
ئە و سا دێنەوە....
لەنیشتیمانی بەش بەشکراوا
مخابن !دەڵێن:
بۆچێ نەتەوە پشتی شکاوە
نازانن ئەوان بەفیکی دوژمن
بەساویلکەیی و،بەبیری چڵکن
چوونەوە ناوی قەفەسی دووژمن
بۆیە نەتەوە ،ڕۆحی نەماوە
خێڵ و خۆفرۆشان
دایان،بەئاوا
مەحمود عەبدوڵڵا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست