ئهخلاقی کۆمەڵگا
Thursday, 08/05/2014, 12:00
ئەوەی ئازادی نەبێت،ئەخلاقیشی نابێت.
ئۆج ئالان
لەم دەڤەرە شوێنی سەمەرەکان هەر کەباسی ئهخلاق دەکرێت هەموان بیریان بۆلای شتێک دەچێت،ئەویش لەکۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر جیاوازی هەیە لەڕووی تێگەیشتنەوە واتە کە دەڵێن : یەکێک بەد اخلاقە هە موان بیریان بۆلای سێکس دەچێت!
ڕەنگە لەهەر کۆمەڵگایەک دا بەشێک بێت لە ئەخلاق وهەندێ کۆت و بەند هەبن بۆئەوەی مرۆڤ لەسروشتی مرۆڤانەی خۆی دەرنەچێت .بەڵام لە کۆمەڵگە خێڵەکییەکان و دواکەوتووەکان دا مەسەلەی سێکس بەکۆی اخلاق دادەنرێت ،جا ئەگەر یەکێک وا نەیەتە بەر چاو کە نەزەر ناکا ت و لە سێکس دوورە ئەوا یەکسەر ئێژن بەئەخڵاقە، ئەگەر ئەو کەسە بێباکترین مەخلوقی خواش بێت بەرامبەر ژیان وعەدالەت و کۆمەڵگا ،بەپێچەوانەشەوە ئەگەر یەکێک لەسە ئاستی سیاسی وکۆمەڵایەتی شتێکی لێ عەیان بوو،واتە:پەیوەندییەکی ناشەرحی ئەوا بێ ئەخلاقە .
من ناڵێم پەیوەندی ناشەرحی پەیوەندی بەئەخلاقەوە هەیە یان نا،ئەوە باهەر کەس لەڕوا نکەی ئایدیاو ئاین و هتد خۆیەوە لێکی بداتەوە.بەڵام من قسە لەسەر کۆی ئەخلاق دەکەم لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە کۆمەڵگا لەسەر هەردوو ئاست دوچاری بێئەخلاقی بووە.دەڵێن :هیچ کۆمەڵگایەک بەبێ ئەخلاق دروستنابێت ،ئەگەردروستیش بێت بەڕێوەناچێت.هاوڕام لەگەڵ ئەم وتەیە چونکە کاتێک تاکەکان لەدەوری یەک کۆدەبنەوە و بە تەنگ یەکترەوەن وڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی یەکتردەکە ن و وابەستەیی اخلاقی لەنێوانیان داهەیە وپارێزگاری لەیەکتر دەکەن ئەوکەسانە کۆمەڵگایەک پێک دێنن وهەموو ئەم هاوسٶزی و وابەستەییە ئەرکێکی ئەخلاقی مرۆڤەکانە بۆ بەردەوامی کۆمەڵگا. واتا هاوخەمی تاکەکان بۆیەکتر اخلاقە ،چونکە لانی کەم شەڕی یەکتر ناکەن ولەسەر حیسابی یەکتر درێژە بەمانەوەی خۆیان نادەن بەرژەوەندی گشتی دەپارێزن لە خەمی کەرامەتت وئازادی یەکترن.لەکۆمەڵگایەکی دینیدا کە مەسەلەی سێکس تاسەر ئێسقان شێوێندراوە ووەک کۆی ئەخلاق سەرنجی لێدەدریت،ئەمەس لەڕێگەی واعیزەکانی کۆمەڵگاوە سەپێندراوە،واعیزەکان بەردەوام نەسیعەتی کۆمەڵگادەکەن کە پێویستە بەاخلاق بن ولەسێکس دوربن،
من دەڵێم بۆئەوەی بەاخلاق بن لەم واعیزانە دوربن کەکۆی اخلاق لەناو گەڵدا دەبینن.زۆرن ئەو واعیزانەی بوونە بار بەسەر شانی کۆمەڵگاوە و بێ عارەق ڕشتن ژیاون و دەژین . بەڵام هەرگیز نەیان وتووە نانی بێ عارەق بێ اخلاقییە،هەرگیز لەرووی ستەمکارەکان نەیان وێراوە قسەبکەن و بڵێن :ناعەدالەتی وبەرتیل خۆری و هتد بێئەخلاقییە بۆئەوەی بەرتیل خۆرو واسیتە چی ڕیسواببن.اخلاق هەستکردنە بەبەر پرسیاریە تی هەر یەکێک بەرامبەر ژیان و گوزەرانی تەواوی کۆمەڵگا،بەشداری کردنە لە ژیان وچالاکی وسەرف کردنی وزەی مرۆڤە لەپێ ناو عەدالەت وئازادی،ئەخلاق دڵسۆزییە لەکاردا،هەستی وڵات دۆستیە،ترسە لەستەم کاری،ئازادییە،قسە کردنە لەسەر تەواوی کێشەکانی کۆمەڵگا،هەستکردنە بەبەرپرسیاریەتی بەرامبەر نەوەکانی داهاتوو،سامانی وڵات.دەکرێت بڵێین کۆی ڕەفتارەکانی مرۆڤ وهەستەکانی دوو دیوی هەیە اخڵاقی و نا اخلاقی.لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی تاک گیرۆدەی نااخلاقی بووە بێ ئەوەی هەستی پێ بکات ئەمەش ڕەنگ دانەوەی لەسەر ژیانی سیاسی هەیە وڕێگە خۆشکەرە بۆستەمکاری و تیاچونی کۆمەڵگا.دەکرێ ڕەفتاری نەشیاوی پیاوێک بەرامبەر ژنەکەی کەبەناوی اخلاقە وە دەیکات ئەوپەڕێ بێ ئەخلاقی بێ،کە ناهێڵێ خاوەن بڕیار ی خۆی بێت،یان خاوەن ئابوری خۆی بێت.....
کاتێک بازرگانێک خۆراک ودەرمان وهتد خراپ دەرخواردی کۆمەڵگا دەدات بێ ئەخلا قییە،کاتێک نەعەدالەتی دەبینی وقسەناکەی بێ ئەخلاقییە ،کاتێ ئازادییەکانی خۆت دەفرۆشی و کڕنۆش بۆستەمکار دەبەی وکاتێ وێنەی سەرۆک لەقوتابخانە ودادگاکانداهەیەو قسەناکەی بێ ئەخلاقییە،کاتێ دەسەڵات دزی لەکۆمەڵگا دەکات ،کاتێ موچەی بێکار وەردەگری وکاتێ ناچاری لە سەرەی نەوتا بووە ستی بێئەخلاقییە هەڵوێستت نەبێ و قسەنەکەی. کاتێ دەسەڵات گەنجی ئەم وڵاتە دەکوژێت تۆ بێدەنگی بێئەخلاقێە،کاتێ بەواسیگە دادەمەزرێی وماستاو چێیەتی دەکەی کاتێ هیچ هەڵوێستێکی بوێرانەت نییەو چەپڵە لێدەدەی بۆپیاو کوژەکان و کۆدەبییەوەوبارەک اڵڵە یان پێ دەڵێی ئەمانە کردەی نائەخلاقین .
لەسەر ئاستی سیاسی کاتێ بەر پرسێ موچەکەی لە هی بیست کەسی ترزیاترە ئەوە بێ ئەخلاقییە،تزویر ،زەوی دابەشکردنی نایاسایی ،پاون کردنی ئابوری،خوڵقاندنی بێکاری،سیناریۆ دروستکردن، کەسی نەشیاو لە شوێنی نەشیاو دانان،شەڕە پەڕۆ،دروستکردنی دوبەرەکی ودابەشکردنی کۆمەڵگا درۆکردن لەگەلکۆمەڵگائەمانە کردەی نا ئەخلاقی سیاسین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست