کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئە و پێشمەرگەیەی لەژێر ڕەحمەتی عە قڵیەتی خێڵ و سیستەمی ئابوری خێل دا گریا

Wednesday, 19/03/2014, 12:00







مەگری !

بادرەختی سادیزمی میر

گوڵ نەگرێ

مەگری

نەوەک میری نەخۆش

ئەوەندەی تر

باڵ بگرێت و بەئاسمانی

جە هلدا بفڕێ...

کوا لە هەژاری تێدەگا

ئەوندەی نەوت نۆشکردووە

وەختە بدڕێ

مەگری

هەزاران ساڵە ئاوایە

سەرۆکی خێڵ بۆ سەرمایە

تاڵان دە کا،دەدزێ،دەبڕێ

مەگری میری نەخۆش

لە (ئەلف)ی گریانی تۆوە

تا(ێ)ی گریانی گەل تێناگا

هاوار بکە

ئەلفی شەقێ

وانەیەکە

گشت ستەمکارێ

هەتاکو (ێ) لێی تێدەگا














نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە