هۆمەرو ئاڵی
Monday, 14/04/2014, 12:00
هۆمەر:هێی دنیا
ئاڵی:دنیا چییەتی؟
-یەکییەتی!
-چی بەسەر هات
-بوو،بەپارتی
-ئەمە کەی؟
-هەر لەکۆنەوە...
-ئێ ئێ،بڵی کۆنە پارتییە
-نابابە،کۆنە گۆڕانە
-بەخواتێناگەم
-بۆچی تێناگەی؟هەر زۆر ئاسانە
-ئە مە لەکۆمەڵناسی دا پێی ئێژن خول
-خولە کێیە؟
-نابابە،ئەڵێم خول، خول
-ئەها:مەبەستت ئەوەیە،بڵێی یەکێتی خولدەخوات
-ئائا مەبەستم ئەوەیە
-بۆ چی خواردووە؟
-پارەی میللەت ،بە خواتۆش نەزانی کوڕە بابی بابم مەبەستم خولی سییاسییە
-ئەها ،دەبڵێ ....
-مەبەستم ئەم هاو کێشەیە
-بۆیەکێتی لەبیرکاریش دەزانێ
-لاحولە وەلا،یەکێتی و بیرکاری کوجا مەرحەبا
-دەبڵێ بزانم
-لەخولی سیاسی یەکێتی دا هاوکێشی کە بەم شێوەیە:پارتی دابەش دوو=بەنیوەپارتی. نیوە پارتی + کۆمەڵە= بە یەکێتی دابەش دوو= بەپارتی
-عەجایب،سروشتی ئەمیبای هەیە یەکێتی
-بەڵێ بەساکارە دابەش بوون زۆر دەبێت.
-هاهاها.نابابە،بەشەق زۆردەبێت
-ها هاها
-ئەی پارتی هاوکێشەی هەیە
-تەبعەن ئەویش هەیەتی
-چۆن مەسەلەن؟
-مەسەلەن عەینی دوپشک
-یەعنی دابەش نابێت
-نەخێر دابەش نابێت، بەڵکو دەدڕێت
-دەدڕێت؟مەبە ستت ئەوەیە نەوتی زۆرخواردووە تەوە.
-نابابە ، بۆئەوەی بەچکەی تازەی ببێت وەک دوپشک ئەدڕێت
-بڵێ ئاوا،
-بەڵێ ئاوا
-باشە لە خولی سیاسیدا یە کێتی بەردەوام بچوک دەبێتەوە
-بەڵێ ،بەردەوام بچوک دەبێتەوە
-یەعنی خەڵك ون دە کات
-نانا،ئەلیکترۆن، وندەکات
-دەی دا بەکێ؟
-دیارە، دەیدا بەپارتی
-ئەلیکترۆنی سەر بەست؟
-بێ ئەقڵ پارتی ئەلیکترۆنی سەر بەستی بۆچییە؟ها
-ئەی خۆ ئەلیکترۆنی کۆیلە ش هەیە
-چوزانم-هەڵبەت هەیە
-دەزانی حزب لەم دەڤەرە زۆرکۆمیدییە
-چۆن؟
-دەڵێم: سروشتیان چۆتەوە سەر دوپشک و ئەمیباو ....
-ئەرێ بەڕاست ،گۆڕان بۆوا بێدەنگە؟
-لەچی بێدەنگە؟
-حکومەت
-ئەها،بەنیازە ببێت بەشەریک
-توخوا بەڕاستە
-زۆر خەتەرە بەخوا
-بۆخەتەرە
-پێشینان وتویانە ...... بەشەراکەت بێ،بەس حکومەت نا
-بۆچی دە بێ؟
-دەڵێم :ڕەنگە لەداخی یەکتر وەری گێڕن و بەنۆرە سواریبن
-بۆ مەگەر حکومەت سەیارەیە-
-نابابە تۆش تێناگەی
-مەبەستم ئەوەیە بەهەردوکیان گیرفانی حکومەت دەتەکێنن
-بەجەهەننەم با بی تەکێنن.
-
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست