ئیعدام باجی كوردبونە لە ئێران
Thursday, 22/07/2010, 12:00
كورد دوای ئەوەی دابەشكرا بەسەر هەر یەكێك لەم وڵاتانەی كە ئێستا خۆیان بەخاوەنی دەزانن لەم كاتەوە كوردبون وەك تاوانێك سەیر دەكرێت لە ئێران و توركیا و سوریا و هەتا لە عێراقیش مێژوی كورد لەم وڵاتانە مێژویەكی خوێناویە ئەوەی كورد بەسەری هاتوە بەهۆی شوناسی نەتەوەییەوە هیچ گەلێك ئەم چارەنوسەی نەبوە , پاڵەوانانی نەتەوەی كورد هەمویان بەدەستی وڵاتە داگیر كەرەكانەوە لە سێدارە دراون یان تیرۆر كراون یان زیندانی كراون لە پێشەوا قازی محمدوە تاكو عبدوڵائۆج ئالان هەمویان چارەنوسێكی تاڵیان هەبوە تراجدیایەكی گەورەیە كە بەهۆی شوناسی نەتەوەی بونەوە ڕووبەڕووی دادگا بكرێیەوە , پاشان شەرعییەت بە تاوانباریت بدرێت ئینجا لە سێدارە بدرێی , ئەوەی ئەمڕۆ لە دادگاكانی ئێران و توركیا و سوریا ڕودەدات درێژكراوەی هەمان ئەم سیناریۆیەیە كە لە عێراق لە سەردەمی حكومەتی بەعس ڕویدەدا , كەواتە ئەوەی كە هەر تاكێكی كورد غەمناك دەكات ئەوەیە كە بەهۆی كورد بونەوە بە تیرۆریست و یاسا شكێن بناسرێی و ڕووبەڕووی هەر كارەساتێك ببیەوە ئەمە یاساییەو بە شەرعی لە قەڵەم دەدرێ , ئەمرۆ كە سەردەمی بەناو دیموكراسی یە میللەتێكی چل ملیۆنی لە بەردەم دادگاكان باجی كوردبونی دەدات , ئەوەی ئەمرۆ كە لە ئێران بەناوی یاسا شكێنی هاوڵاتیانی كورد لە سێدارە دەدات , پێش شەست وسێ ساڵ بەر لە ئەمرۆ قازی محمد و هاوڵانی باجی نەتەوەی بونی خۆیاندا كەواتە دوای ئەوندە ساڵە هەتا ئێستاش هەمان ئەو تاوانە ڕووبەڕووی نەوەكانی پێشەوادەكرێتەوە حكومەتی ئێران شەرعیەت بە ئیعدام كردنی ڕۆڵەكانی نەتەوەی كورد دەدا بەڵام بۆخۆی بە شەرعی دەزانێت كە ببێتە خاوەنی ئەتۆمی , تۆ ئەتۆمی بەنەتەوەكەت ڕوادەبینی بەڵام شوناسی كەسایەتی بە غەیری خۆت ڕەوانابینی , ئەوەی كە دەبێتە هۆی غەمناكیەكی تر ئەوەیە دوای ئەو هەمو كوشتار و خوێن ڕشتنەی كە بە سەر كورد هاتوە ئێستاش هەر تیرۆرستی و هەر جوداخوازی , گەر هەمو میللەتان لە بەری دیموكراسیان خواردبێت و بوبێتە مایەی خۆشبەختی ئەوا بۆ كورد جگە لە ناخۆشی و شەرعیەت دان بەكوشتن وزیندانی هیچی تری دەست نەكەوتوە , ئەمرۆ جیهان بەرنامەكانی لە سەر داهێنانی گەورە و نوێیە بەڵام جەنگی كورد لەسەر ناسنامەكەیەتی , ئەمریكاو ئەوروپا شەرعیەت دەدەن بە ئیسرائیل كە حكومەتی خۆی لەسەر بنەمای ئاینی دابمەزرێنێت بەڵام هاوكاری دەزگاكانی وڵاتان دەكات بۆ گرتنی كە سێك كە داوای ناسنامەی نەتەوەیەك دەكات , ئەوەی كە زۆر گرنگە لەم كردارانەی ئێران ووڵاتانی تریش ئەوەیە كە كورد لە ماڵی خۆی دابنیشێت و یاسای داگیركارانەی ئەم وڵاتانە جێ بەجێ بكات هەر تیرۆریستە تاكو واز لە نەتەوەی بونی نەهێنێت , ئایا هیچ كەسێك ناسنامەی خۆی ون كردوە ؟ بۆدەبێت كورد بون باجەكەی ئیعدام بێت , ئەمە هەستی نەتەوەی بون نیە بەڵكو هەر میلەتێك ئەمەی دەرهەق بكرێت پێویستە لە سەر هەمو ئازادی خوازێك بەرگری بكات دەرهەق بەم تاوانە , دەبێت بزانین هیچ میللەتێك شوناسی خۆی ون ناكات , دەبێت دوژمنانی كورد بزانن كە كورد چەندەها قوربانی تری لەم شێوەیەی داوە كە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بە تاوانی كوردبون ئیعدام كران بەڵكو ئەمە هەستی نەتەوەی لای تاكی كورد بەهێزتر دەكات نەك لاواز ئەمە دەبێتە بنەمایەكی گرنگ بۆ دروست بونی شۆرشێكی تری كوردی , داگیركاران باش دەزانن كە لە ناوبردنی هەر تاكیكی كورد جگە لە تاوانێك دەرهەق بە خۆیان هیچی تریان دەست ناكەوێت , ئەم كاروانە هەر بەدەوامە بۆیە دەبێت ئاگاداربین لەوەی كە نەوەی داهاتوی ئەم میللەتە چۆك دانادات و نابێتە دیلی دەستی ئەم زاڵمانە كە نەتەوەی بون بەتاوان دەزانن , زلهێزانیش باش دەزانن كە كورد قوربانیەكی دەستی سیاسەتەكانی ئەوانە لە دوای ڕێكەوتنی لۆزان ئیدی ماڵی كورد بوە بەشی هەر یەكە لە ئێران و توركیاو سوریا و عێراق , لەم كاتەوە هەتا ئەمڕۆ ڕێگای قوربانی دانی كورد بەردوامە بەڵام كە ئەم چوار لاوەی كە لە چەند ڕۆژی رابردوو بە دەستی سەرانی ئێران لە سێدارە دران ئەوەمان بۆ دەردەخات كە قۆناغەكانی قوربانی دان بەردەوامە كە چوار لاو ئیعدام كران بەڵام هەستی چل ملیۆن كورد یەكخرا بەم تاوانە , كەواتە ئەوەی كە بە سەر هەر لاوێكی كورد دێت لە ئەنجامی كورد بونیەتی كوردبون واتا تاوان لە چاوی ئەم وڵاتانەی كە خێرو بێری خاكی كوردستان دەخۆن , وەك چۆن ێدام ئەنفال و كیمیای بەسەر كورد هێنا ئەوا وڵاتانی تری خاوەنی بەشی كورد دەیانهەوێت لە ڕێگەی ئەم سیناریۆیە وە ببنە خاوەنی كورد و هەم كوردستان , بەڵام نە ئەنفال و نە ئیمڕاڵی و نە ئیعدام بەر بە هەستی نەتەوەی بونی كوردناگرێت توركیا ئامادەیە هەمو كورد بە توركی شاخاوی بناسێنێت بەڵام مافی هاوڵاتی بون نەدا بەو كوردەی كەوەك دیلێك لە بەر دەستیاندایە كارەساتی گەورە لێرەوەیە كە هەریەكە لەم وڵاتە داگیركارانەی كوردستانیان بەسەر دابەشكراوە دەیانهەوێت كورد وەك توركیك بیر بكاتەوە دەپرسین بۆچی توركەكان وەك كورد بیر ناكەنەوە ئایا بۆچی لە هەستی كوردەكان تێناگەن كە خۆیان بە دیموكراسی خوازو عەقڵانی دەزانن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست