کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لاوان لە خەیالێک و دەسەلات لەخەیاڵێک

Thursday, 16/06/2011, 12:00


ئەم خۆپێشاندانانەی کوردستان کۆمەلێک باکگراوەندی تراجیدو لە ھەمانکاتدا خەمناکانە بو بۆچی؟ چونکە ھاتنە دەرەوەی گەنجان بۆ ئەوە نەبو کە دژی ھێزێکی دیاریکراو راپەرن بەڵکو بەھۆی بێزاری نادادگەری بو ھاتنە دەرەوەی ھەمو چین و توێژەکان لە ئەنجامی بێزاری لەم ژیانە و ئەم واقیعە بو کەواتە کۆمەڵگای کوردی تادوا رادە پر بو تا دوا رادە بێ ئومێد بو لەوەی کە ئەم واقیعە گۆرینی گرانە بۆیە ھەمویان بەیەک دەنگ ھاواریان دەکرد کە ناعەدالەتی نەمێنێ نەمانی ناعەدالەتی واتە یەکسانی ، خەمناکم بەوەی ئەمرۆ میللەتی کورد لە باشور داوای یەکسانی دەکات دوای بیست ساڵ لە ئازادی و دەسەڵاتی کوردی ئەمرۆ گەنجان و ھاوڵاتیانی کورد شەر لە پێناوی دادگەری بکەن دەبوایە ئەمرۆ میللەت بەرھەمی ئەم راپەرینەی بخواردایە نەک کۆمەڵێک کەس دەست بەسەر داھاتی ئەم میللەتە دابگرن من نامھەوێت ھیچ ھێزێک لە کوردستان بە گەندەڵ و نادادگە ر ناو بنێم بەڵام راستەو خۆ ھەمو رەخنەکان دەچنەوەسەر ھێزە دەسەڵات دارەکان واتە دەبێت ئەوان بن کە بەرپرسیاریەتی ئەم واقیعەی کوردستان بگرنە ئەستۆ ، ئەمە شەرمەزاریەکی گەورەیە بە دەسەڵاتی کوردی کە میللەت بگاتە ئەو رادەیەی بەم تورەیە داوای رۆیشتنت بکات ، بەتایەبەت ئەم نەوەیەی ئەمرۆ زۆر خەمناکە نەوەیەکە ھەست بەبێزاری و ھەست بە نادادگەری دەکات بەمانایەک ئەم نەوەیە نەوەیەکە دەسەلات وایلێکردوە بەموچەیەکی کەم رازی ببێت کە رازی نەبێت ئەویش دەبرێت کەواتە دەبێت رۆژ تا ئێوارە لە ماڵەوە خەیاڵ لە داھاتوی خۆی بکاتەوە ، یەک خاڵی زۆر گرینگ کە گەنجی ھێنایە سەر جادە رێگەنەدان بەگەنجان کەوەک خاوەن کەسایەتیەکی بەئیرادە دەربکەوێت بۆچی لەبەر ئەوە نەوەی پێش خۆی بەتایبەت کاتێک دەچویتە مەدریسێکی پارتە دەسەلاتدارەکانەوە راستەوخۆ رابردویان پێ دەفرۆشتیەوە ئێستاش بەھەمان شێوە چونکە وادەزانێ ھەموشتێک کۆتای ھات ناخۆشی نادادگەری بەڵام بە پێچەوانەوە نەوەی ئەمرۆ ھەست بەبێزاری دەکات ھەست بەنادادگەری دەکات کەواتە گەر میللەت بەگشتی ئاسودەنەبو ئیدی ئەم واقیعە خەلەلێکی ھەیە، بەتایبەت ئەم نەوەیەی ئەمرۆ کەدەسەڵاتی بەعسی نەدیوە تاوانی ئەو لەکوێدایە کە لەسەردەمێکدا دەژی ئەم قۆناخە تێپەری کە باس لەکۆمەلێک روداوی پێشتر بکرێت ئەمرۆ کە نەتوانی کێبرکێ بکەیت لە گەڵ تەکنەلۆجیا ئیدی توشی قەیران دەبی کەواتە تا ئەمرۆش ھێزەدەسەڵاتدارەکانی کوردی لە رابردویان دەژین ئەم نەوەیەش چاوی لە دنیای سەردەمەو دەیھەوێت کێبرکێ بکات لەگەڵ واقیع ھیچ تاوانێکی نیە کە بەم شێوازەی سەردەم بیردەکاتەوە دەسەڵات کەناتوانێ داواکاریەکانی ئەمرۆی میللەت جێبەجێ بکات وازبھێنێ باشترە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە