كێ دەست نیشانى مەرگى رۆژنامە نوسان ئەكات؟

Wednesday, 26/05/2010, 12:00


لەو كاتەوە كە رۆژنامە سەربە خۆكان پیرۆزى بنەمالەى بارزانیان خستە ژیر پرسیاریكى واوە هەندێك جار جار خەلكى ژێر پێلاوى رۆژنامە مەردو جەربەزەكانیان بۆ ئەگەرێن,بنەماڵەى بارزانیش بریاریاندا دەست بكەن بە پاكتاوى رۆژنامە نوسەكان واتە ئەو رۆژنامە نوسانەى خەتى سورى ترافیكى پیرۆزیەكانیان بۆ هەتا هەتاى كردۆتە سەوزێكى تۆخ و چى تر هیچ رۆژنامە نوسیكى ئازاو خاوەن هەڵوێستربێدەنگ نابەن بەرامبەر كردەوە كەر بازاریەكانى بنەماڵەى بارزانى.

هەوڵدانى كوشتنى ئەحمەد میرەى سەرنوسەرى گۆڤارى لڤین لە لایەن دەزگاى پاراستنى بنەماڵەوە و گرتن و ئاشكرا بوونى لە لایەن ئاسایشى سلێمانیەوە بچوكترین گومانى نە هێشتەوە لە سەر ئەو پرۆسەیەى بنەمالە دەستیان پێ كردووە بۆ تیرۆر كردنى رۆژنامەنوسان.

ئەوەى جێگاى داخە ئەوەى دەستنیشانى مەرگى ئەو كورە گەنج و خێر نەدیوەى كورد ئەكات بۆ دەزگاى پاراستن و ئەیان خاتە سەرەى مەرگەوە بەناو رۆژنامە نوسێكى ئازادى دوێنێیە كە ئەویش هیمن ئەحمەد هەورامى یاریدە دەرى مسرور بارزانى و راوێژكارى مسعود بارزانیە بۆ كارى راگەیاندن رۆژنامەوانى.كە تا دوێنى جێگرى سەرنوسەرى رۆژنامەى جەماوەرى بەناو ئازادى سەر بە دەزگاى ناوزراوى پاراستن بوو.ئیش و كارى سەرەكى ئەم خۆ فرۆشە دەست سەرپەرشتى كارى رۆژنامەو سایتە ئازادەكان ئەكات تا ئەو كەسانە دیارى بكات و بیدۆزێتەوە كە پیرۆزى بنەمالەى سەرشۆرى بارزانى ئەخەنە زبلدانى مێژووە .ناو زرانێكى وا بە لە شكرێك رۆژنامە نووس و ناوەندى راەگەیاندنەوە ناتوانن تەنها خالیكى رەشى سەر نیوچاوانى بنەماڵە كال بكەنەوە.ئەم خۆ فرۆشە پیش تر ئەیویست لە ریگەى رۆژنامە كەم خوینەرەكەیەوە دیفاع لەو بنەماڵە رسوایە بكات بەلام لە ئاستى رۆژنامەو كەنالە ئازادەكاندا شكستیكى واى خوارد هیچى پێنەكرا پیشنیارى كوشتنى ئەو رۆژنامە نوسە سەر بڵندو ئازانەى كە ئاغاكانى كردووەتە پەنى زەمانە.خۆش پەختانە هەر كات خوینى رۆژنامە نوسێك ئەرێژن زیاتر مەنبوس و بۆگەن و ناوزراو ئەبن نەك لە كوردستان بە لكو لە تەواوى ناوەندو میدیاكانى جیهان.



بۆیە پێشنیار ئەكەم ئەمانە تەنها شایەنى رسواكردن نین بەلكو شایەنى تۆڵە لێ سەندنەوەن لە خۆیان و لەوانەى پەروەردەیان كردوون.بە تایبەتى هوڵبدرێت هێمن ئەوانەى پاراستن كە بە ئاسانى دەست بە خۆیان وكەس و كاریان ئەگات لبژنەى تایبەتیان بۆ دروست بكرێت و تۆڵەى خۆێنى ئەو لاوە خیرَنە دیوانەیان لێ بكرێتەوە.تا چیتر كەس زاتى ئەوە نەكات ئیش بۆ ئەو بنەماڵە ناوزراوە بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە