بۆ بەڕێزان / سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان ...دزى بەڕۆژى ڕووناك
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
نووسینى چەند پزیشكێكى ددان
بۆ بەڕێزان / سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان
وەزیرى خوێندنى باڵاوتوێژینەوەى زانستى
دیوانى چاودێرى دارایى
بابەت / دزى بەڕۆژى ڕووناك
نووسینى چەند پزیشكێكى ددان .......
ئێمە كە ژمارەیەك پزیشكى ددان لە بەروارى [ 22 / 10 / 2010 چەند زانیاریەكمان لەسایتى كوردستان پۆستى خۆشەویست بڵاوكردەوە سەبارەت بەكڕینى چەند ئامێرێكى پزیشكى ددان بۆ سەنتەرى شۆڕشى فێركارى سەبارەت بەگەندەڵیەكانى پزیشكى ددان [ د . فلاح هەورامى ] ڕاگرى كۆلیژى پزیشكى ددان لە زانكۆى سلێمانى كە دەكاتە براى وەزیرى تەندروستى حكومەتى هەرێمى كوردستان كابینەى شەشەم ، وەلابردنى سەرۆكى لیژنەى كڕینى ئەم وامێرانە وەدانانى(د . فلاح هەورامى) بەفەرمانى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى بەڕێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیایەكى لوبنانى بەناوى [ تامر لیڤان ] هەرئەوكاتەش پێش بینیمان كرد كەچەند تەندەرێكى تریش تایبەت بەبەشى ددان بۆ ئەم كۆمپانیایە دەربچێت ئێستا دەمانەوێت پێتان ڕابگەیەنین كە دوو تەندەرى یەك لەدوایى یەك بۆ ئەم كۆمپانیایە دەرچووە كە یەكێكیان بۆ كڕینى ئامێرى [ Autoclave ] وە دووەم تەندەر بۆ كڕینى [ 23 ] بیست و سێ ئامێرى پزیشكى ددان وە لەهەمان سایتى كوردستان پۆستى بەڕێزەوە لەبەروارى [ 15 / 1 / 2011 ] لەلایەن ئەم كۆمپانیایەكەوە نوسراوێك بۆ كوردستان پۆست كراوە كە[ د .فلاح هەورامى ] دەیەوێت بەبڕى زیاتر لە [ 500,000 ] نیو ملیۆن دۆلار ئامێرى پزیشكى ددان بكڕێت بۆ كۆلیجى پزیشكى ددانى زانكۆى سلێمانى كەلەلایەن لیژنەیەكى نایاسایى یەوە كە لەلایەن خاوەن كۆمپانیاكەوە دیارى كرابوو بۆ زانیارى بەڕێزتان ئەمانەوێت ئەم چەند خاڵەتان بۆ ڕوون بكەینەوە :-
1 ئەم كۆمپانیایە لەگەڵ هاتنى وەزیرى تەندروستى بەهاوكارى براكەى [ 3 ] سێ تەندەرى یەك لەدوایى یەكى وەرگرت كەپێش ئەم بەروارە یەك تەندەرى بەشى ددان بۆ ئەم كۆمپانیایە دەرنەچووەكە دەتوانن بەدواداچوونى بۆ بكەن .
2 ئەم كۆمپانیایە تائێستا هیچ تەندەرێكى لەشارەكانى هەولێر و دهۆك بۆ دەرنەچووە .
3 د . فلاح هەورامى لەلایەن ئەم كۆمپانیایەوە سەردانى ووڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمریكاو لوبنانى كردووە .
4 دووجار لەسەر یەك [ د . شنە ] نێردراوە بۆ ووڵاتى ئەمریكا لەماوەى دوومانگدا لەسەرهەمان كۆمپانیایە كەپێشتریش لەلایەن فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى یەوە نێردراوە بۆ چەند ووڵاتێكى ئەوروپى كە ئەمەش نیشانەى ناعەدالەتى وەزارەتى تەندروستى یە .
5 ئەگەر تەندەرى كۆلیجى پزیشكى ددان دەرچوبێت بۆ ئەم كۆمپانیایە ئەوا گەندەڵى ڕاگرى كۆلیجى پزیشكى ددانى زانكۆى سلێمانى زۆر ئاشكرایە كە ئەمە بەهیچ شێوازێك بە شێوەى سودفەو ڕێكەوت نەبووە .
6 ئەوئامیچرانەى بۆ كۆمەڵگەى شۆڕش هاتوون زۆرسادەن وەچەند دانەیەكیان بۆ ماوەى چەند هەقتەیەك كاریان نەدەكرد و ئێستاش بەشێكیان كارناكەن وە بۆ زانیارى زیاترى بەڕێزتان ئامێرى تیشكەكەش هەمان ئامێر نى یە كە داوا كراوە كەئەمیش بەنرخێكى خەیاڵى كڕاوەو لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆش دەنێرێت بۆ كۆمەڵگەى پیرەمێردى ددان بۆ گرتنى تیشكى دەم و ددان چونكە ئەم ئامێرە ناتوانێت وەك پێویست ئەوتیشكانە بگرێت كە پزیشكى ددان بۆ نەخۆشى دیارى دەكات بیگرێت و لەپاشدا بڕیارى چارەسەرى نەخۆشى لەسەر بدرێت .
7 چەند كەسێك لەوانەى سەردانى ئەمریكایان كردبوو بۆ سەیركردن و بینینى ئەم ئامێرانە ووتویانە بەهیچ جۆرێك لەم ئامێرانەیان نەبینیوە چونكە ئەم ئامێرانەى بۆ سلێمانى هاتووە زۆرسادەن كە نرخەكانیان لە[ 6000 ] شەش هەزار دۆلار تێپەر ناكات بۆ كڕینیان كەچى ئەمان بە [ 16000 ] شانزە هەزار دۆلار كڕیویانە .
بۆیەداواكارین بەدواداچون و كارى یاسایى ئەنجام بدرێت تاكو زیاتر داهات و پارەى ئەم ووڵاتە بەفیڕۆ نەدرێت و كەسانى نابەرپرسى وەك [ د . فلاح هەورامى و براكەى بەناو وەزیرى تەندروستى ] بەكارى چاكەو دەست كەوت بۆ خۆیانى ئەژمار بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست